ناسنامه‌ی ڕێبه‌ریکی کاریزماتیکی رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست بناسێن/مه‌حه‌مه‌د شیخی
|
سندوقێكی رەش بۆ خراپترینەكان/ هەڵۆ مەرگەیی
|
ژیانی مه‌رگێك.... مه‌رگی ژیانێك له غوربه‌ته‌وه بۆ هاوڕێ (سپارته‌كانی )عیراق/سیروان علی
|
ماشێنه‌كانی میزاج و، چه‌قینه‌كانی یه‌قین/ئه‌رسه‌لان مه‌حمود
|
مرۆڤایه‌تی به‌گشتی و مه‌عریفه جیاجیاكانی عه‌قڵ به‌تایبه‌تی هه‌میشه
كاریگه‌ر بووه له‌سه‌ر خولقاندنی
كارێك له‌چاو كارێكی تردا ، به‌مانایه‌كی دی بڵێین جیاوازی
عه‌قڵیه‌ته‌كانه كه‌وای كردووه به كارێك بڵێین باش و به یه‌كێكی تر
بڵێین باشتر.
لێره‌وه ماناكان به‌جۆرێك ده‌گۆڕێن كه‌خودی فه‌لسه‌فه‌ش
هه‌میشه بۆخۆی له گۆڕاندابووه له خزمه‌تكردنی مرۆڤ و مرۆڤایه‌تیدا ،
ئه‌وه‌تا له‌سه‌ده‌كانی ڕابردووش‌دا فه‌لسه‌فه مێژوویه‌كی دیاریكراوی
نیه كه ئێمه ئاماژه به بوونی كات و شوێن و بنیادنه‌ری بكه‌ین.هه‌ندێك
پێیان وایه یۆنان یه‌كه‌مین مه‌ڵبه‌ندی هه‌بوونی فه‌لسه‌فه‌یه و
كۆمه‌ڵێك ڕای جیاوازتریش هه‌ن كه پێیان وایه صینیه‌كان(چین)
به‌دامه‌زرێنه‌ری فه‌لسه‌فه ده‌زانن ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه
خێڵه‌كۆچه‌رییه‌كان و تایفه جیاجیاكان هه‌ریه‌كه‌یان به‌جۆرێك له مێژووی
دروستبوونی فه‌لسه‌فه ئه‌دوێن وه‌ك سۆمه‌رییه‌كان و بابلیه‌كان.
تالین و
سوقرات دوو فه‌یله‌سوف بوون كه‌به‌بڕوای خۆیان هه‌میشه فه‌لسه‌فه له
ئه‌گه‌رێك زیاتره و ده‌شێ به درێژایی زه‌مه‌ن كه‌سانی تریش هه‌بن له
فه‌نتازیای فه‌لسه‌فه‌دا ئاڵوگۆڕی ئایدیاكانیان بخه‌نه خزمه‌ت
مرۆڤایه‌تیه‌وه. قسه‌كردنی ئێمه هێنده باس له وجودی
فه‌لسه‌فه‌كانیانه له بازنه‌ی ژیانی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه به‌و
هێنده‌یه نامانه‌وێت باس له‌وه بكه‌ین كه ئایا كام له‌م دوو فه‌یله‌سوفه
له‌پێش ئه‌وی تریانه‌وه‌یه ، گه‌ر له مه‌عریفه‌ی تاكی ئێسته‌و تاكی
سه‌ده‌كانی ڕابردوو بدوێین بۆژیان گه‌لێك جیاوازی گه‌وره ئه‌بینین
له‌ڕووی تێگه‌یشتن له‌ماناكانی ژیان و دروستبوونی كه‌ون و زه‌ویه‌وه.
به‌نموونه ئه‌یهێنینه‌وه كه ڕادده‌ی عه‌قڵیه‌ته‌كان و تێگه‌یشتن بۆ
جیهان وه‌هابووه كه دروستبوونی ئه‌م جیهانه سه‌رچاوه‌كه‌ی ته‌نها ئاگر و
ڕۆشناییه ، ئه‌مه‌یه خودی جیاوازیه‌كان دیاری ده‌كا له كۆن و له‌ئێستادا.
له‌نێوفه‌یله‌سوفانیشدا ئارای زۆرجودا هه‌یه له‌سه‌ر ناساندنی جیهان ،
(پارمینیدۆس) یه‌كێكه له‌وانه‌ی به‌پێچه‌وانه‌ی هه‌موو بۆچونه‌كان ژیان
ئاوه‌ژوو ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێ : له‌م وجووده‌دا هه‌موو كایه‌كان وه‌ك یه‌كن
هه‌موو شته‌كان یه‌ك شتن.
ته‌ماشاكه‌ن چۆن خودی ئه‌و بیرمه‌ندانه‌ش
له‌مڕۆدا ڕه‌نگیانداوه‌ته‌وه به‌جۆرێك كه مرۆڤاكانی وه‌ها لێكردووه
هه‌میشه له شته‌كانی ده‌وروبه‌ر قوڵببنه‌وه و قسه‌یه‌كیان هه‌بێت
له‌سه‌ری تا مانای فه‌یله‌سوف له‌زاتیاندا بدۆزنه‌وه و له‌وڕێیه‌وه
ده‌وروبه‌ره‌كانیان ئاشنابكه‌ن به شتی نوێ و هزری نوێ و فه‌لسه‌فه‌ی
نوێ. ئه‌مانه‌ی ووترا چه‌مكێكی بچووك بوون له ناساندنی فه‌لسه‌فه‌ی
هه‌ندێك له فه‌یله‌سوفه‌كان و به‌ستنه‌وه‌یان به ژیانی ئه‌مڕۆمانه‌وه
كه‌بێگومان ده‌بینی ڕه‌نگدانه‌وه‌كانی فه‌لسه‌فه به‌ڕوونی له بابه‌ت
و ناوه‌نده فكری فه‌لسه‌فیه‌كانی ئه‌مڕۆدا به‌زیندوویی
ماوه‌ته‌وه.
Bestoon1617@yahoo.com
سوپاس، ئه‌ی کۆتره خوێن شیرینه‌کانی ته‌نهایی
که ساتێ هێلانه‌کانی ته‌نهایتان چۆڵ نه‌کرد و
به‌سه‌ر گومه‌زی بێتاقه‌تیه‌کانمه‌وه [......]
لێرە لەو بەر هەیوانی گومڕاییەدا
لەو كوشتارگەی شەڕاب‌و
خنكاندنی بادەدا
بە كۆشێك پەڕسێلكەوە چی دەكەی [......]
بابە گیان، زۆر دەمێكە نامەم بۆ نەنووسیووی. واتا نووسییوویشمە بەڵام بۆم نەناردووی. هێشتا لەسەر مێزەكەمدا دوو نامە دانراوە كەلەسەر هەردووكیان ناونیشانی تۆم لێنووسیووە، بەڵام هەمیشە بیرم لەوە كردۆتەوە كەپێویستە [......]
ئەوانەی لەسەر سوچی كۆڵانەكە ، بۆم وەستا بوون ، چی‌یان لێهات ؟؟ [......]
رازی بوین به خه‌م..
به کۆڵ هه‌ڵگری غه‌ریبی و ماته‌م ! [......]
خەونامە بریتی یە لەم خەونانەی كە شەوانی تەنیاییم بینیومن زۆرێك لەم [......]
تۆ هاتی و دڵم کرده سفره بۆت
تۆ ناوه‌خت هاتی و سفره‌م خاڵی بوو [......]
داگیركاری وڵاتان لە لایەن (ئالێكساندەری ماسێدۆنی)یەوە، سنوورە جیۆگرافیا سیاسییەكانی جیهانی دێرین تێكشكێندرا و بڵاوكردنەوەی ژیانی هۆشەكی و [......]
بڕانه‌وه‌ی بوونی مرۆڤ و تراجیدیای ئه‌م بوونه له‌گه‌ڵ کۆتایی هێنانیدا دێته‌کایه‌وه.مرۆڤ بیه‌وێ و نه‌یه‌وه‌ێ بوونێکی تراجیدی هه‌یه.ئه‌مه‌ش له ناوه‌ڕۆکی بوونیدایه و ناتوانێ بیگۆڕێت. [......]
مرۆڤایه‌تی به‌گشتی و مه‌عریفه جیاجیاكانی عه‌قڵ به‌تایبه‌تی هه‌میشه كاریگه‌ر بووه له‌سه‌ر خولقاندنی كارێك له‌چاو كارێكی تردا [......]
© 2006- 2010 Ledwan.NET HomePage | Designed & Hosted by DeSian