ناسنامهی ڕێبهریکی کاریزماتیکی رۆژههلاتی ناوهراست بناسێن/مهحهمهد شیخی
|
سندوقێكی رەش بۆ خراپترینەكان/ هەڵۆ مەرگەیی
|
ژیانی مهرگێك.... مهرگی ژیانێك له غوربهتهوه بۆ هاوڕێ (سپارتهكانی )عیراق/سیروان علی
|
ماشێنهكانی میزاج و، چهقینهكانی یهقین/ئهرسهلان مهحمود
|
2009-11-25
(ڕێبوار ئابدانان) خەڵكی (ئیلام)ی ڕۆژهەڵاتی كوردستانە، نزیكەی (10) ساڵە لە
چیاكانی كوردستان گەریلایە، تەمەنی (29) ساڵە، كۆلێژی
ئەندازیاری لە ئیلام خوێندووە و ئێستا ئەندامی ناوەندی
چاپەمەنی و ڕاگەیاندنی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان (PJAK)ە، لەم چاوپێكەوتنە تایبەتەی
گۆڤاری هەناسەدا باس لەو سیاسەتە دەكات كە لەسەر خەڵكی ئیلام و لوڕستان و ئەهلی حەق
لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان پەیڕەو كراوە و هۆكاری بوون بە گەریلایەتی خۆیشی ڕوون
دەكاتەوە، هەروەها ئاماژە بە لاوازبوونی پارتە كوردیەكانی ئێران دەكات و ئەوەش
دەڵێ كە ئەوان چەكیان بۆ ئازادی هەڵگرتووە..
چاوپێكەوتنی/ كاروان ئیبراهیم
پرسیار/ دەمانەوێ سەرەتا لەوەوە دەستپێبكەین، پەیوەندی نێوان كوڕان و كچان لەناو
ئێوەدا چۆنە و لەسەر چ بنەمایەكە؟ چۆن دەتوانن پێكەوە شەڕ بكەن؟
ڕێبوار ئابدانان:
بنەمای ئەو شتە لای ڕێبەر ئاپۆ دیار بووە وەكو هێڵێكی فەلسەفی ئایدۆلۆژی، دیارە
ئەگەر ئێمە بخوازین وەكو ناو كۆمەڵگا ئەو شتەی كە هەتا ئێستا بووە و هەزاران ساڵە
هەیە، ئەگەر هەڵسوكەوتی ئێمەش وەها بێ دیارە ئێمەش توشی هەڵە دەبین، لەبەرئەوە
كاری ئێمە ئەوەیە ئەو پەیوەندیانەی كە ناهێڵن ئازادی ڕاستەقینە و ئەشقی ڕاستەقینە
لەدایك ببێ ئێمە دەمانەوێ لەو پەیوەندیانە تێپەڕ بین، لەبەر ئەوە بنەماكانی
پەیوەندی نێوان كچ و كوڕ لەناو ئێمەدا لەسەر بنەمای ئازادیە، ئازادیەك كە هەم كوڕ و
هەم كچ یەكتر بەرەو كۆیلایەتی نەبەن، وەك هەڤاڵی یەكتر هاوكاری دەدەنە یەكتر و
بتوانن بەرەو ئەو ژیانی ئازادە و دنیای ئازادە بڕۆن، واتا ڕوانگەیەكی فەلسەفییە.
ڕەنگە لەلای زۆر كەس ئەو شتە زۆر دژوار بێ، بەڵام ئەگەر لەبواری فەلسەفی و
ئایدۆلۆژی بچیتە قوڵایی ئەو شتە ئەوا دەتوانرێ هەنگاو بنرێ، لەبەرئەوە ئەشق
شتێكی پیرۆزە، هەقیقەت شتێكی پیرۆزە، هەر مرۆڤێك لێگەڕینی هەیە كە بگاتە ئەوشتانە،
لەبەرئەوە ئەگەر مرۆڤ هەموو جۆرە فیداكاریەك بكات هەموو جۆرە سەختییەك قەبوڵ بكات
بۆئەوەی بگاتە ئەو ئامانجە، شتێكی شایستە و ڕەوایە، لەسەر ئەو بنەمایە پەیوەندی
نێوان كوڕ و كچ لێرە لەسەر بنەمای ئازادییە، نەك لەسەر بنەمای ئەوەی یەكتری بخەنە ژێر
دەسەڵات و مەیل و هەوەسی خۆیان.
پرسیار/ چی شتێك كاریگەری لەسەر تۆ كرد و بووە
هۆی ئەوەی زانكۆ جێبهێڵیت و خۆت لەسەر چیاكانی كوردستان ببینیتەوە؟
ڕێبوار
ئابدانان: وەك دەزانن هەر بەشێك لە كوردستان سیاسەتێكی تایبەتی لەسەر بووە، دوژمنان
ویستویانە مرۆڤی كورد لە ڕاستینەی خۆی دووربخەنەوە، لەهەر پارچەیەكی كوردستان
سیاسەتێكی تایبەتیان پەیڕەوكردووە، یەكێ لەو بەشانەش ڕۆژهەڵاتی كوردستانە،
ڕۆژهەڵاتی كوردستانیش لەبواری زارەوە و كەلتوریەوە زۆر ڕەنگاو ڕەنگە، واتا زارەوەی
جیاوازی تێدایە. یەكێ لە ناوچەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان ناوچەی خوارەوەی ڕۆژهەڵاتی
كوردستانە، ناوچەیەكە كە كوردەكانی كەلهوڕ و لەك و فەیلی و لوڕ تێیدا دەژین، ئەو
ناوچەیە لە ڕابردوودا هەمیشە سیاسەتێكی تایبەتی لەسەر پەیڕەو كراوە، لەسەر بنەمای
ئەوەی كە لە كوردستان دایبڕن و بیتوێننەوە، بەهۆی ئەوەی مەزهەبی كوردەكانی ئەو
ناچەیە شیعە و ئەهلی حەقن (كاكەیی)، هەوڵیان داوە ئەوانە بەرەو ڕووی خۆیان كێش بكەن و
لەبەشەكانی تری كوردستان دووریان بخەنەوە، ئەو هەست و فكر و فەلسەفەیە بە ئەوانە
بدەن كە ئەوانە كوردێكی جیاوازن، هەتا نكوڵی لە كوردبوونی خۆشیان بكەن. لەساڵی (1999)
لەدوای ئەوەی كە سەرۆك ئاپۆ دەستگیركرا، دوای ئەو پیلانگێڕیە جیهانییە، گەلی
ڕۆژهەڵاتی كوردستانیش سەرهەڵدانی كرد، لە زۆر جێگا ئینسانەكان خۆیان بۆ سەرۆك ئاپۆ
سوتاند، لەهەر شوێنێك ناڕەزایەتی خۆیان دەربڕی. پارتییەكانی تر نەیاتوانیبوو ئەو
ناوچانە بخەنە ژێر كاریگەری خۆیان، بەڵام پەكەكە و ئایدۆلۆژیای سەرۆك ئاپۆ
كاریگەریەكی زۆری لەسەر گەلی ئەو ناوچەیە كردبوو، چونكە لە جیاتی ئەوەی جیاوازی
زاراوەیی و مەزهەبی بە بنەما بگرێ پەكەكە ئازادبوونی ئینسانەكانی ئەساس گرتووە،
خواستویەتی هەر ئینسانێك بە ڕەنگ و بیروباوەڕی خۆی لەناو چوارچێوەی وڵاتی
كوردستاندا حەرەكەت بكات، لەبەرئەوە لەو ناوچەیەش لەبەرامبەر گرتنی سەرۆك ئاپۆ
ناڕەزاییەكی زۆر نیشاندرا و گەنجەكان ڕوویان كردە شاخ، ئێستا گەنجێكی زۆر لەناو
ڕیزەكانی گەریلادایە. لەو كاتەشدا كاریگەری لەسەر ئێمەش كرد بە خوێندنەوی كتێبەكانی
سەرۆك ئاپۆ شتێكی نوێم بینی، وەكو ئینسانێكی كورد سەرۆك ئاپۆ بەشێوەیەكی زۆر جوان
پێناسەی ئینسانی كورد دەكات، چۆن ئینسانی كورد ناسنامەی خۆی لەبیركردووە، زمانی خۆی
لەبیرچووە، لەبواری فكریدا تواوەتەوە، ئەوە شتێكی زۆر تازە بوو بۆ من، ڕەوشمان خراپ
بوو، دوژمن تۆ ئینكار دەكات، گەل خۆی بچوك دەبینێ، پارتە كوردیەكانی تریش
كاریگەریان نەمابوو.
پرسیار/ ئەو زەحمەتیانەی كە لەم شاخانە ڕووبەڕوتان
دەبێتەوە چین؟
ڕێبوار ئابدانان: بێگومان شۆڕشی ئێمە شۆڕشێكی ئاسان نییە، شۆڕشێك
نییە ڕوكەشی بێ، شۆڕشێكە زۆر قوڵە، لایەنی فكریەكەی زۆر قوڵە، هەتا نەتوانی هەر
شتێك بە باشی فكر بكەی و تاوتوێی بكەی ناتوانی شۆڕشێكی ڕاستەقینە بكەی. زەحمەتی زۆر
هەیە، بەڵام لەبەرئەوەی ئامانجی زۆر گەورە هەیە و فەلسەفە و ئایدۆلۆژیایەكی زۆر قورس
لەپشتیەوەیەتی لەبەرئەوە ئەو سەختیانە وەكو شتێكی باشن، واتا گەریلا لە سەختی
ڕاناكات، سەختییەكان شتێكی تاڵ نین، وا دەكات لە هەر دژوارییەك ئەزمونێك وەر بگرێ و
كەسایەتی خۆی بەرزبكاتەوە.
پرسیار/ لە ڕۆژهەڵاتی كوردستاندا زۆر پارتی سیاسی
هەن، بەڵام تۆ ڕووت لە پەژاك كردووە، ئەمە بۆچی؟ هەروەها هەندێك دەڵێن ئەو ناوچانەی
كوردستان وەكو ئیلام و لوڕستان لە شۆڕش و لە كوردایەتی دابڕاون، هەندێك وەكو كورد
ناویان ناهێنن، تۆ لەسەر ئەوانە چی دەڵێی؟
ڕێبوار ئابدانان: بێگومان ئەو پارت و
لایەنانەی كە لەسەر بنەمای ئایدۆلۆژیای نەتەوەپەرستی سەرەتایی دەجوڵانەوە لە
ڕۆژهەڵاتی كوردستان، نەیاندەتوانی ئەو ناوچانە بەرەو خۆیان كێش بكەن، تەنانەت بوونە
هۆكاری ئەوەی كە زیاتر خۆیان دووربخەنەوە لە بەشەكانی تری كوردستان، پەژاك وەكو
پارتییەكی سیاسی و ئایدۆلۆژی توانیتی ئەو میتۆدە تێپەڕێنێ، لەبەرئەوەی كە پەژاك
ئایدۆلۆژیای سەرۆك ئاپۆ بە بنەما وەردەرگرێ، هەوڵ دەدات كە ئەو ئایدۆلۆژیایە لە
ڕۆژهەڵاتی كوردستان بڵاوبكاتەوە، لەبەرئەوە من بەشداری پەژاكم كرد، لەبەرئەوەی
پەژاك ئیرادەی سیاسی و نرخ دەداتە ئینسان، پەژاك تەنها شۆڕشێكی سیاسی كوردی ڕووت
نییە، بەڵكو لایەنی كۆمەڵایەتی و سیاسی و فەلسەفی هەیە، لەبەرئەوە شۆڕشێكی زۆر قوڵە.
دەتوانێ ئەو لێگەڕینانەی كە من ئاماژەم پێكرد وەڵام بداتەوە، وەك كەناڵێكە كە
بتوانم ئەو لێگەڕینانەی خۆم بدۆزمەوە، بتوانم ئیرادەی خۆم لەگەڵ ئەو حەرەكەتە تێكەڵ
بكەم، منیش وەك گەریلاكانی تر حەرەكەت بكەم لەبەرئەوە من پەژاكم
هەڵبژارد.
پرسیار/ ئێستا لەم قۆناغەدا پەژاك چ كاریگەریەكی لەسەر خەڵكی ئەوێ
هەیە، بەتایبەتی لە ڕووی بوژاندنەوەی هەستی نەتەوایەتییەوە؟
ڕێبوار ئابدانان:
دەتوانم بێژم ئەگەر ئێستا كوردێتی و هەستی نەتەوەیی لە باشوری ڕۆژهەڵاتی كوردستان
وەك ئیلام و كرماشان و لوڕستان دروست بووە، بێگومان ئەوە لەژێر كاریگەری پەژاكە،
ئەوە ڕاستی خۆی هەیە ئێمە ئەوە بەچاو دەبینین، رۆژانە گەنجەكانی ئەو ناوچەیە پشتگیری
خۆیان لە پەژاك نیشان دەدەن و بەشداری پەژاك دەبن، لەبەرئەوە من دەتوانم ئەوە بڵێم
یەكجار كاریگەریەكی زۆری كردووە لەسەر ئەو ناوچەیە. ئەو بەرنامەیەی پەژاك هەیەتی بۆ
هەموو ناوچەكانی كوردستان بێ جیاوازی ئەو ئومێدە دەداتە مرۆڤ كە لە داهاتوودا، ئەو
ناوچەیەی ڕۆژهەڵاتی كوردستان بتوانن شۆڕشێكی زۆر گەورە لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان بكەن،
هەتا ئێستاش هەندێ پێشكەوتن دروستبوون ئەو كەسانەی كە پێشتر خۆیان بە كورد
نەدەزانی ئێستا بێ جیاوازی پشتگیری پەژاك دەكەن، هەست بەوە دەكەن لەگەڵ كوردەكانی
پارچەكانی تریش هەڵسوكەوت بكەن، ئەوەش بۆخۆی شۆڕشێكی زۆر گەورەیە.
پرسیار/
دەمانەوێ باسی ئەوە بكەین، پارتە كوردیەكانی تر وەكو دیموكرات و كۆمەڵە لە
ڕابردوودا لە قۆناغێك لە قۆناغەكاندا زۆر بەهێز بوون و بوونەتە خاوەن پێگەیەكی
جەماوەری و چەكدارێكی زۆر، بەڵام ئەبینین لە ئێستادا لاوازبوونە، ئایا تۆ باوەڕت
وایە كە پەژاكیش توشی هەمان نەخۆشی نەبێ؟
ڕێبوار ئابدانان: بە بۆچوونی من
بەهێزبوون تەنیا بەوە نییە كە تۆ لەبواری جوگرافیاییدا كاریگەریت چەندە بێ ، یان
ژمارەی چەكدارت چەندە بێ، بەهێزبوون لە ڕوانگەی من ئەوەیە كە تۆ بتوانی ئینسانەكان
لە ڕاستیدا ئازاد بكەی، وڵاتەكەت بە ڕاستی نزیكی ئازادی بكەی. كاتێ من لەو ڕوانگەیە
تەماشای پارتییەكانی تر دەكەم، دیارە ئەوانە نەیانتوانیوە ئەو شتە بخولقێنن، ڕاستە
بەڵكو فیداركاریەكی زۆر كرابێ، شەهید زۆر درابێ، بەڵام لەبەرئەوەی
ئایدۆلۆژیایەك كە بتوانێ داخوازی گەلی كوردستان بە تەواوی جێبەجێ بكات نەبووە،
ئەو هێزەش كە هەیان بووە زۆر كاتی بووە، نەیتوانیوە هەمیشەیی بێ. بە بۆچوونی من
لەبەرئەوەی پەژاك بە ئایدۆلۆژیای ڕێبەر ئاپۆ كاردەكات ئەو مەترسییە نابینم كە پەژاك
لاواز بكەوێ، بە پێچەوانەوە پەژاك ڕۆژ بەڕۆژ بەهێزتر دەبێ، لەبەرئەوەی ئەزموونی
ژیانی ئێمە، ڕۆژانە ئەوە دەسەلمێنێت، كە چەندە ئینسانەكان بەرەو پەژاك دێن ئەوەندە
بە ئازادی نزیك دەبن، ئەوەندە هێز دەگرن و بە ئیرادە دەبن. ئەمە وەكو پێشتر نییە
ئینسانی كورد تەنها بە هەست كار بكات، بۆ نمونە، هەست بە كوردەواری بكات هاوكاری بكات
لەگەڵ پارتییەكان و زەخت لەسەری بێ دانیشێ، یان نائومێد بێ یان بشكێت، ئەوە
لەناو كارد و لایەنگری پەژاكدا نییە، بە پێچەوانە چەندە زەحمەتی زۆربێ كادری پەژاك
بەهێزتر دەبێ، واتا بەهێزتر دەبێ.
پرسیار/ تێڕوانینتان لەسەر هەڵوێست و
سیاسەتی یەكێتی و پارتی چییە؟ بە تایبەتی لەبەرامبەر ڕۆژهەڵاتی كوردسان و ئێوە وەكو
پەژاك؟
ڕێبوار ئابدانان: بێگومان ئێمە لە دەستكەوتەكانی باشوری كوردستان هەمیشە
پشتگیری خۆمان نیشانداوە، وەكو پەژاك ئەوە بە دەستكەوتی هەموو گەلی كورد دەزانین،
بەڵام بە داخەوە لەلایەن ئەو دەسەڵاتەی لە باشوری كوردستان هەیە سیاسەتی نەتەوەیی كە
بتوانێ پارچەكانی كوردستان نزیكی یەك بكات، سیاسەتێك كە بتوانێ لەبەرامبەر
سیاسەتەكانی داگیركەران و دوژمنانی كوردستان بە باشی بتوانێ وەڵامدەری
داخوازیەكانی گەلی كورد بێ ئەو سیاسەتەیان نەبووە. ڕەخنەی ئێمە لەسەر ئەو دەسەڵاتە
ئەوەیە، ئێمە دژی ئەوە نین كە لەگەڵ توركیا و ئێران دادەنیشن، بەڵام ئەو دانیشتنانە
پێویستە لەسەر قازانج و سود و بەرژەوەندیەكانی گەلی كورد بێ، واتا تەنیا داخوازی
پەژاك ئەوەیە كە ئەو سیاسەتانە و بنەما و پرنسیپی ئەو پەیوەندیانە لەگەڵ دەوڵەتەكانی
دراوسێ ئەوە بێ كە یەكێتی و بەرژەوەندی گەلی كورد بپارێزێ، بەشێوەیەك نەبێ كە
پارت و ئۆپۆزسیۆنە كوردیەكان نەخاتە ناو زەخت و گوشارەوە. پەژاك وەك ئیرادەیەكی
سیاسیە لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان گەلی كورد ئەوەی قەبوڵ كردووە، خەڵكێكی زۆر لە
ڕۆژهەڵاتی كوردسان پشتگیری لە پەژاك دەكەن، لەبەرئەوە سیاسەتی باشوری كوردستانیش
پێویستە لەسەر ئەو بنەمایە بێ كە یارمەتیدەر بێ، نەوەك لەسەر ئەو بنەمایە بێ
پەژاك بێ چەك بكرێ.
پرسیار/ زۆر لایەن ئەوە دەڵێن كە باوی خەباتی چەكداری
نەماوە؟
ڕێبوار ئابدانان: بێگومان ئێمە ئەزمونی پارتییەكانی ترمان دیوە، ئەو فكرە
و ئەو بڕوایەی كە دەڵێ زەمانی چەك نەماوە ئەو پارتیانەی ئەو سیاسەتەیان پەیڕەو
كردووە ئەمڕۆ ئێمە دەبینین كە لە چ ڕەوشێكدان؟! واتا لە جیاتی ئەوەی كە بتوانن
ئیرادەیەكی سیاسی بۆ گەلی ڕۆژهەڵاتی كوردسان بخولقێنن بۆخۆیان پێویستیان بەوە هەیە
كە لەناو ئەو كێشەو قەیرانانە دەربخرێن، پارتێك بۆخۆی لەناو كێشە و قەیران بكەوێ
ئیرادەیەكی نەبێ نەتوانێ هەڵسوكەوتێكی سیاسی باش بكات، نەتوانێ پێشەنگ بێت ئەو
لایەنە ناتوانێ دەستكەوتێكی هەبێ. لەبەرئەوە پەژاك ئەو سیاسەرتە پەیڕەو ناكات،
چەك وەكو ئامرازێك كە دەیخەیتەخزمەتی گەل بۆ پاراستنی دەستكەوتە ڕەواكانی خۆی،
لەبەرئەوە ئەو سیاسەتانەی كە بیانەوێ پەژاك بێ چەك بكەن، یان فشارێكی وا كە پەژاك
بێ لەناو كەمپەكان دابنیشێ، ئەوانە بە بنەما ناگرێ و بەڵكو بەرژوەندیەكانی گەلی
كورد لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان و لە هەمو پارچەكانی تر بە بنەما دەگرێ و ئەو سیاسەتانە
پەیڕەو دەكات.
سوپاس، ئهی کۆتره خوێن شیرینهکانی تهنهایی
که ساتێ هێلانهکانی تهنهایتان چۆڵ نهکرد و
بهسهر گومهزی بێتاقهتیهکانمهوه [......]
لێرە لەو بەر هەیوانی گومڕاییەدا
لەو كوشتارگەی شەڕابو
خنكاندنی بادەدا
بە كۆشێك پەڕسێلكەوە چی دەكەی [......]
بابە گیان، زۆر دەمێكە نامەم بۆ نەنووسیووی. واتا نووسییوویشمە بەڵام بۆم نەناردووی. هێشتا لەسەر مێزەكەمدا دوو نامە دانراوە كەلەسەر هەردووكیان ناونیشانی تۆم لێنووسیووە، بەڵام هەمیشە بیرم لەوە كردۆتەوە كەپێویستە [......]
ئەوانەی لەسەر سوچی كۆڵانەكە ، بۆم وەستا بوون ، چییان لێهات ؟؟ [......]
رازی بوین به خهم..
به کۆڵ ههڵگری غهریبی و ماتهم ! [......]
خەونامە بریتی یە لەم خەونانەی كە شەوانی تەنیاییم بینیومن زۆرێك لەم [......]
تۆ هاتی و دڵم کرده سفره بۆت
تۆ ناوهخت هاتی و سفرهم خاڵی بوو [......]
داگیركاری وڵاتان لە لایەن (ئالێكساندەری ماسێدۆنی)یەوە، سنوورە جیۆگرافیا سیاسییەكانی جیهانی دێرین تێكشكێندرا و بڵاوكردنەوەی ژیانی هۆشەكی و [......]
بڕانهوهی بوونی مرۆڤ و تراجیدیای ئهم بوونه لهگهڵ کۆتایی هێنانیدا دێتهکایهوه.مرۆڤ بیهوێ و نهیهوهێ بوونێکی تراجیدی ههیه.ئهمهش له ناوهڕۆکی بوونیدایه و ناتوانێ بیگۆڕێت. [......]
مرۆڤایهتی بهگشتی و مهعریفه جیاجیاكانی عهقڵ بهتایبهتی ههمیشه كاریگهر بووه لهسهر خولقاندنی كارێك لهچاو كارێكی تردا [......]
© 2006- 2010 Ledwan.NET HomePage | Designed & Hosted by DeSian