ناسنامه‌ی ڕێبه‌ریکی کاریزماتیکی رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست بناسێن/مه‌حه‌مه‌د شیخی

Wenochkeبه‌ڕێز ئوجه‌لان مان چۆن ناسیووه‌ .؟ئه‌و کۆمه‌ڵگایه‌ی که‌ ئه‌و داخۆازی و تێکوشانی بو ده‌کات ، چ کۆمه‌ڵگایکه‌ .؟

سندوقێكی رەش بۆ خراپترینەكان/ هەڵۆ مەرگەیی

Wenochkeلەگەڵ ئەوەی ناكرێ و زۆر نەشیاوە تەنانەت بە ناوی وەكیەكی لەمافە سروشتیەكاندا بیانوو بۆ گەورەیی و فەزڵی مرۆڤێك بەسەر مرۆڤێكی

ژیانی مه‌رگێك.... مه‌رگی ژیانێك له‌ غوربه‌ته‌وه‌ بۆ هاوڕێ‌ (سپارته‌كانی )عیراق/سیروان علی

Wenochkeمردن ئه‌و ده‌مه‌یه‌ كه‌ كۆتایی و ده‌ستپێكردنه‌، له‌ناو مه‌رگدا جوانترین ژیان خۆی

ماشێنه‌كانی میزاج و، چه‌قینه‌كانی یه‌قین/ئه‌رسه‌لان مه‌حمود

Wenochkeشوێن: پارچه‌یه‌ك له‌كوردستانی مه‌زن، ده‌سه‌ڵات: حكومه‌تی خۆجێی، ئۆپۆزسیۆن: ده‌سه‌ڵات و ده‌سه‌ڵات ئۆپۆزسیۆن! هیچ بوونه‌وه‌رێك هه‌ل و

شوێن كوشتن / سدیق عەلی

‌‌11/2009
دەستێك بە چارەنوسی هەورە بیمارەكانەوە بگرە‌و sdiq.JPG
جارێك دڵ بدە بە باران
مێژووم پڕكە لە عەترە بۆكڕوزەكانی باخچەو
گڕ بەردە كۆڵانەكانی تەنیاییم
چونكە ئیدی بەرگەی دڵشكان ناگرم
* * * * * *
لەسەر سوچی كۆڵانی زولف فرۆشەكانەوە
ئەگریجە بریندارەكانت داگیرسێنە
لەسوێبانی ماڵە بەردینەكەی پشت بێتاقەتیمەوە
ئاگر بەردە پەرێزەكانی یادگاریم
ببارێ
بەسەر پێدەشتەكانی فیراق
بڕژێ بەسەر بیابانەكانی لێك جوێبونەوە
بتكێ بەسەر تەوێڵی كۆختەكانی ئومێد‌و
گڕ بەردە باڵای پێكەنین
* * * * * *
رێگایەك ناكەوێتە رێ
پەنجەرەیەك پەردە هەڵنابڕێ با ببینێ
ئاوێك، دەستە شینەكانی بە هەتاو گەرم ناكات
بڵێسە ئیدی گڕ بەر ناداتە كەزیەكانی خۆی
لەو لاكۆڵانە منداڵێك چلورەكانی نافرۆشێن‌و
باوكی تەپەدۆرەكەی بۆ پڕ دەكات لە جنێوی رەنگاو رەنگ
* * * * * *
پێی بڵێن
بەو درەختە بەعیشوەو دەست بە گەڵایە بڵێن
دەست هەڵگرێ لە راونانی با
با
بە دیار ئەو پنجە گیا باڵا كورتانەی دەستەوئەژنۆ مەرگی جۆگەلەكان دەژمێرن
گۆرانی هەڵپەڕكێ نەڵێت
كەمێكی دی تەمەن هەمومان دەر دەكات
* * * * * *
(رەفیقانی تەریقەت)
بەیانیان بێرەدا دەڕۆنە دارستان‌و
ئێواران تەنیایی دەهێننەوە
سبەینان پیریم دەخەوێنن‌و
عەسران منداڵیم خەبەر دەكەنەوە
گەڵاكانی ئەوان نەرمترن
لە بسكی شۆڕەبیەكی بێ عیشوە
لخەكانی ئەوان ئاڵترن
لە لێوی دار هەنارێكی بێوەفا
* * * * * *
رێگەیەك جەسارەت ناكا رێگە بگرێ
شەقامێك نابینی نوكە شەق لە نابوتی دووری بدات
رەفیقانی تەریقەت
بەیانیان لەگەڵ مندا شورەیی دەبەنە سەر بان
ئێواران تەڕیەتی دێننە خوارێ
رەفیقان مەچەكیان پڕە لە وێردی وردو عەشقی وردو
دوعای هەپڕون
ئەوان بەیانیان بێرەدا عەشق دەبەنە نوێژو
ئێواران فیراق لە بەرماڵەكانیان دەپێچن‌و دێنە خوارێ
پێیەكانم دەهێننەوە
تا بتوانم بە پێخاوسی پێڵاوی شەڕواڵا برسیەكان
وەك سمێڵیان بۆیاخ بكەم
لەو كۆڵانەوە جارێك بە دەنگ هاوار بكەم
وەرە بۆ سەمون
كەچی گونیەكەم پڕ بێت لە تەپاڵەی بۆگەن بۆ سێڵە برسیەكەی دایكم‌و
ئەو كچەی ئەوبەرمان نەزانێ
من هەڵوەدای مانگایەكی بەخشندەم‌و
ریخ كۆ دەكەمەوە
* * * * * *
رەفیقان پێیەكانم دەدەنەوە
تا جوتێك كالەی سپی بە دیاری بۆ منداڵیم ببەم
* * * * * *
دەستێك بە زمەنەوە بگرە تا كەمێك لە حیكمەتی تێپەڕین تێدەگەین
ئاخر تێگەیشتن لەو تیژڕەویەدا بە ئێمە ناكرێت
ئێمە بۆ تێگەیشتن لە باخچە دەبێ تا سنەوبەرەكان دادەنیشن بەپێوە بین
بۆ تێگەیشتن لە ئاو دەبێ تا تاڤگەكان دەگەڕێنەوە بڕژێین
بۆ زانینی شتێك لەبارەی عەشقەوە
دەبێ لە دوڕیانەكانی فیراقدا دەوار هەڵدەین
* * * * * *
رێگەیەك تا پڕنەبێ لە بێئومێدی دەست ناكا بە رۆیشتن
دەرگایەك باوێشك نادا تا زڕ مرۆڤەكان لە پشتیەوە بەیانی دەكوژن‌و
عەسر فڕێ دەدەنە دەرەوەی زەمەن
* * * * * *
رەفیقانی تەریقەت
هەمو شەوێ بە جلی تاریكەوە سەربردەكانم دەبەن
لەسەر مێزی شەرابەكانیانەوە
تا بەردەمی ماڵە بەریئەكانیان رایاندەكێشن
هەندێكیان سەر‌و مل‌و گەردنیان جێدەمێنێ
سەربردەكان
هەر رۆژەی جۆرێك جلیان لەبەر دەكرێ
هەر دەمەی بە شێوازێك ریشیان دەتاشرێت‌و
قژیان با دەیشەكێنێ
هەندێك جار جوانترن تەنانەت لە ئەو
هەندێك جار دزێون
دزێوترن لە مەرگ‌و رۆیشتن‌و چاوەڕوانی
رەفیقان شوێن دەكوژن
ناهێڵن پێدەشتێك بەپێوە بمێنێ
بوار نادەن گردێك بە تەنیشت دەریاوە سەرخەوێك بشكێنێ
رەفیقان شوێن لەت‌و پەت دەكەن
ناهێڵن درەختێك لەژێر سێبەری روباردا دانیشێ
فرسەت نادەن كورسیەك پاڵ كەوێ
لێناگەڕێن خاڵخاڵۆكەیەك بگاتەوە ماڵی خاڵی
ئەوان شوێن ئەنجن ئەنجن دەكەن
گومان دەخەنە نێوانی زەردەو لێو
نایەڵن تۆ لەنێوان كوڕە كابۆشینەكەی ئەوبەر‌و
دوكەڵی زۆپای مزگەوتدا شتێك دەربارەی داگیرسان تێبگەی
بوار نادەن كلوە بەفرەكانی سەر مەچەكت
لەنێوانی ماچ‌و توانەوەدا دێڕێك سەبارەت بە مەرگ بخوێننەوە
ئەوان بە جلی خەوەوە بەیانیان تاریكی پاڵ دەنێن
ئێواران هەتاو رادەكێشن
بەیانیان هەمو درەختەكان بە چنگی پڕگەڵاوە دەردەكەن‌و دارستان نین
ئێواران هەمو جریوەكان ئاشت دەكەنەوەو پاساری نین
گفت بە هەڵوەرین دەدەن‌و
گەڵا نین
دەڕۆن‌و ئەو نین
ئەوان دەستی بیابان لە لمەوە هەڵدەكێشن
قاچی رووبار لە دەریاوە دەشكێنن
ماڵ بە ماڵ تاریكی دەڕژێنن
شار بە شار هەتاو كۆ دەكەنەوە‌و
گەڕەك گەڕەك شوێن شار بەدەر دەكەن
* * * * * *
چەند وشەیەك كە شیعر نین‌و نازانم چین: ( شوێن لە ململانێ‌و شەڕێكی خوێناویدایە لەگەڵ كات، ئەو نایەوێت بڕوات، كەچی كات لەپێناو مردنی شوێندا هەمو ساتەكانی بە جەنگاوەرانی تێپەڕین دەبەخشێ، سڵ مەكەوە لەتێپەڕین‌و گڕ بەدە پەرێزەكانی یادەوەریم، ببارێ بەسەر ئەو شەڕە نەگریسەی كات شوێنی پێ لەناو دەباو شوێن قوربانی لەپێناو مانەوەیدا دەدات،)
(ئەی رەفیقانی تەریقەت دەردی عیشقم چارە كەن
یان بە جارێ بمكوژن جەرگم بە خەنجەر پارە كەن)

هەڵبژاردە

ستایشه‌ زه‌رده‌کانی ئه‌و دیوی دڵم/ عومه‌ری حاجی ده‌ربه‌ندی

Wenochkeسوپاس، ئه‌ی کۆتره‌ خوێن شیرینه‌کانی ته‌نهایی
که‌ ساتێ هێلانه‌کانی ته‌نهایتان چۆڵ نه‌کرد و
به‌سه‌ر گومه‌زی بێتاقه‌تیه‌کانمه‌وه‌ [......]

چی دەكەی بە كۆشێك پەڕسێلكەوە/سدیق عەلی

Wenochkeلێرە لەو بەر هەیوانی گومڕاییەدا
لەو كوشتارگەی شەڕاب‌و
خنكاندنی بادەدا
بە كۆشێك پەڕسێلكەوە چی دەكەی [......]

فروخی فەڕڕوخزاد_ نامەیەك بۆ باوكم /و: كەژاڵا عەلا

Wenochkeبابە گیان، زۆر دەمێكە نامەم بۆ نەنووسیووی. واتا نووسییوویشمە بەڵام بۆم نەناردووی. هێشتا لەسەر مێزەكەمدا دوو نامە دانراوە كەلەسەر هەردووكیان ناونیشانی تۆم لێنووسیووە، بەڵام هەمیشە بیرم لەوە كردۆتەوە كەپێویستە [......]

ئەدەب و هونەر

چییان لێهات ؟؟/ هۆنراوەی / نەوزاد ئەحمەد حسێن

Wenochkeئەوانەی لەسەر سوچی كۆڵانەكە ، بۆم وەستا بوون ، چییان لێهات ؟؟ [......]

هه‌گبه‌ی غوربه‌ت/ ئومێد خۆشنوس

Wenochkeرازی بوین به خه‌م..
به کۆڵ هه‌ڵگری غه‌ریبی و ماته‌م ! [......]

خەونامە/ لێدوان عبداللە

Wenochkeخەونامە بریتی یە لەم خەونانەی كە شەوانی تەنیاییم بینیومن زۆرێك لەم [......]

له‌ قه‌سابخانه‌وه‌ بۆ باره‌گا/هه‌ژێن

Wenochkeتۆ هاتی و دڵم کرده‌ سفره‌ بۆت
تۆ ناوه‌خت هاتی و سفره‌م خاڵی بوو [......]

فەلسەفە

هزری دادپەروەری لە فەلسەفەی (ئێپیكور و ستوایی)دا/ بێهرام مێحی :وەرگێڕانی: پێشڕەو محەمەد(خانی)

Wenochkeداگیركاری وڵاتان لە لایەن (ئالێكساندەری ماسێدۆنی)یەوە، سنوورە جیۆگرافیا سیاسییەكانی جیهانی دێرین تێكشكێندرا و بڵاوكردنەوەی ژیانی هۆشەكی و [......]

وزه‌ی ویست و وزه‌ی هۆش. تێگه‌یشتنی نیتشه‌ له‌ واتای تراجیدیا / ئاماده‌کاری:باوکی شه‌م

Wenochkeبڕانه‌وه‌ی بوونی مرۆڤ و تراجیدیای ئه‌م بوونه‌ له‌گه‌ڵ کۆتایی هێنانیدا دێته‌کایه‌وه‌.مرۆڤ بیه‌وێ و نه‌یه‌وه‌ێ بوونێکی تراجیدی هه‌یه‌.ئه‌مه‌ش له‌ ناوه‌ڕۆکی بوونیدایه‌ و ناتوانێ بیگۆڕێت. [......]

فه‌لسه‌فه‌ له‌ دوێنێوه‌ تا ئه‌مڕۆ/ بێستون حه‌سه‌ن

Wenochkeمرۆڤایه‌تی‌ به‌گشتی‌ و مه‌عریفه‌ جیاجیاكانی‌ عه‌قڵ به‌تایبه‌تی‌ هه‌میشه‌ كاریگه‌ر بووه‌ له‌سه‌ر خولقاندنی‌ كارێك له‌چاو كارێكی‌ تردا [......]

لێدوانی وێنەکان

Wenochke
Wenochke
Wenochke

© 2006- 2010 Ledwan.NET HomePage | Designed & Hosted by DeSian