ناسنامهی ڕێبهریکی کاریزماتیکی رۆژههلاتی ناوهراست بناسێن/مهحهمهد شیخی
|
سندوقێكی رەش بۆ خراپترینەكان/ هەڵۆ مەرگەیی
|
ژیانی مهرگێك.... مهرگی ژیانێك له غوربهتهوه بۆ هاوڕێ (سپارتهكانی )عیراق/سیروان علی
|
ماشێنهكانی میزاج و، چهقینهكانی یهقین/ئهرسهلان مهحمود
|
گەنجیەتی هەر بە تەنێ گوزارشت نییە لە قۆناغێك لە قۆناغەكانی ژیانی كۆمەڵ, كە بەتەمەنێكی دیاریكراوو
قۆناغێكی تایبەتی مرۆڤ دابنرێتو بناسرێت, بەتای ئەوەی دەربڕێكە بۆ تێروانینو
كاركردنو زیندویەتی مرۆڤ لە ژیاندا. چەمكێكە بۆ گوزارشكردن لە ژیاندۆستیو
بڕوابوون بە تواناكانی مرۆڤ كە دەتوانێت بكارێت داهێنان بكات. دەتوانێت تێبفكرێتو
هزو هۆشو جوانبینی خۆی گەشەپێبداتو متمانە لە ژیاندا بچێنێت. متمانە بۆ گەیشتن بە
هیواكان, بۆ وەڵامی پرسیارەكان, بۆ تام كردنی ژیان و نزیك كردنەوەی دورمەوداكان . بۆ
سەرچڵیو یاخی بوونو نوێگەریو ... هتد .
مێژوی مرۆڤایەتی بە كۆمەلێك چاخو
سەردەمی لێكجیادا تێپەریوە, لەو مێژووەدا مرۆڤ توانیویەتی گەلێك داهێنانو
دەسكەوتی گەورە لە سەرجەم بوارەكان بە دەست بێنێت. هەر لە دۆزینەوەی ئاگرو
كشتوكاڵی مرۆڤە بەراییەكانەوە, بۆ سەرجەم شارستانیەتەكانوقوتابخانە هزریەكانو
داهێنانە زانستیو كۆمەڵایەتیو... هتد. بەڵام گەورەترین داهێنانو دۆزینەوەی ئەو
مێژووە بریتیە لە دۆزینەوەی ئینتەرنێت لە 29 ئۆكتۆبەری 1969 كە بە گرنگترینو
سەراسیمەترین كارەكانی مرۆڤ دادەنرێت كەتوانیویەتی كۆی مێژووی مرۆڤایەتی بەسەرجەم
ئاراستەكانیەوە بە ئاقارێكی نوێدا بەرێتو دوبارە پێناس و مانایەكی تازەش بە ژیان
بدات.
لە راستیدا ئینتەرنێت هەر بە تەنێ كۆكردنەوەو پێدانی زانیاری نییە لە بچوك
كردنەوەی دنیادا, تەنها شكانی رەهەندەكانی كاتو شوێن نییە لە سەر گۆی زەویدا,
ئینتەرنێت بەدەر لە تۆری جاڵجالۆكەیی كۆمپیوتەرەكانو بچوك كردنەوەی دنیا لە
گوندێكدا كە هەموان دەتوانن لەگەڵ یەكتردا ببیستنو ببینینو ئالوگۆری زانیاری
بكەن, بە گەنجیەتی كردنی ژیارییو دەستكەوتەكانی مرۆڤایەتیە بەو ئاقارەی كە
بەردەوام كاریگەریەكانی رەنگدەداتەوە بەسەرمانو بەردەوامیش گەشەدەكاتو لە
شوێنێكدا ناوەستێت. بەمەش مرۆڤ لە دوای دۆزینەوەی ئینتەرنێت كەوتۆتە قۆناغێكی
هێجگار هەستیارەوە, كە تێیدا چەمكی گەنجیەتی بە شێوازو فۆرمێكی نوێ, شۆردەبێتەوە
بۆ ناو سەرجەم كایەكانو پرسیارگەلێكی زۆریش بەدوای خۆیدا دەهێنێت كە بەردەوام
جێگای هەڵوەستە كردنن, بەتایبەتیش بەرامبەر خودی چەمكی گەنجیەتی كە بە ئاراستەیەكی
فراوانتر خۆی دەردەخات. كارەكان ئاسان دەبن, كوالیتیەكان بەرز دەبنەوە. شێوازەكان
رێكتر دەبن. شوێنەكان بچوك دەبنەوە. پەیوەندیەكان خێرا دەبن. زانیارییەكان زۆر تر
دەبن. مەوداكان نزیك دەبنەوە. سنورەكان دەشكێنو پیرۆزییەكان كاڵ دەبنەوە.
گۆرانەكان خێرا دەبن, داهێنانەكانی تەكنەلۆجیا هەموو شتێك دەخەنە ژێر نەشتەرەوە.
مرۆڤ كەوتۆتە ژیانێكەوە كە بە درێژایی هەموو تەمەنی خۆی لەسەر ئەو زەویەدا وێنای
نەبوە.
چونكە دواجار ئینتەرنێتە وەڵامی پرسیارەكان دەداتەوە, ئینتەرنێتە كە
مەحكوممان دەكات بەوەی كە لەگەڵیدا بژین و رێ بكەین. بەدەر لە ئینتەرنێت ناتوانین
مانا بەگەنجیەتیمان بدەینو تەنانەت ناشتوانین لە ئایندەدا بێ ئینتەرنێت بژین.
لە راستیدا نێت زۆری بە بەرەوە ماوە كە رەهەندەكانی جێگیر كاتومانایەكی
دیاریكراو هەڵگرێت. چونكە بە هیچ شێوازێك ناكرێت لە جوغزێكدا بچوك بكرێتەوەو لە
سنورێكدا بوەستێت.
Hevar_1@yahoo.com
سوپاس، ئهی کۆتره خوێن شیرینهکانی تهنهایی
که ساتێ هێلانهکانی تهنهایتان چۆڵ نهکرد و
بهسهر گومهزی بێتاقهتیهکانمهوه [......]
لێرە لەو بەر هەیوانی گومڕاییەدا
لەو كوشتارگەی شەڕابو
خنكاندنی بادەدا
بە كۆشێك پەڕسێلكەوە چی دەكەی [......]
بابە گیان، زۆر دەمێكە نامەم بۆ نەنووسیووی. واتا نووسییوویشمە بەڵام بۆم نەناردووی. هێشتا لەسەر مێزەكەمدا دوو نامە دانراوە كەلەسەر هەردووكیان ناونیشانی تۆم لێنووسیووە، بەڵام هەمیشە بیرم لەوە كردۆتەوە كەپێویستە [......]
ئەوانەی لەسەر سوچی كۆڵانەكە ، بۆم وەستا بوون ، چییان لێهات ؟؟ [......]
رازی بوین به خهم..
به کۆڵ ههڵگری غهریبی و ماتهم ! [......]
خەونامە بریتی یە لەم خەونانەی كە شەوانی تەنیاییم بینیومن زۆرێك لەم [......]
تۆ هاتی و دڵم کرده سفره بۆت
تۆ ناوهخت هاتی و سفرهم خاڵی بوو [......]
داگیركاری وڵاتان لە لایەن (ئالێكساندەری ماسێدۆنی)یەوە، سنوورە جیۆگرافیا سیاسییەكانی جیهانی دێرین تێكشكێندرا و بڵاوكردنەوەی ژیانی هۆشەكی و [......]
بڕانهوهی بوونی مرۆڤ و تراجیدیای ئهم بوونه لهگهڵ کۆتایی هێنانیدا دێتهکایهوه.مرۆڤ بیهوێ و نهیهوهێ بوونێکی تراجیدی ههیه.ئهمهش له ناوهڕۆکی بوونیدایه و ناتوانێ بیگۆڕێت. [......]
مرۆڤایهتی بهگشتی و مهعریفه جیاجیاكانی عهقڵ بهتایبهتی ههمیشه كاریگهر بووه لهسهر خولقاندنی كارێك لهچاو كارێكی تردا [......]
© 2006- 2010 Ledwan.NET HomePage | Designed & Hosted by DeSian