ناسنامه‌ی ڕێبه‌ریکی کاریزماتیکی رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست بناسێن/مه‌حه‌مه‌د شیخی

Wenochkeبه‌ڕێز ئوجه‌لان مان چۆن ناسیووه‌ .؟ئه‌و کۆمه‌ڵگایه‌ی که‌ ئه‌و داخۆازی و تێکوشانی بو ده‌کات ، چ کۆمه‌ڵگایکه‌ .؟

سندوقێكی رەش بۆ خراپترینەكان/ هەڵۆ مەرگەیی

Wenochkeلەگەڵ ئەوەی ناكرێ و زۆر نەشیاوە تەنانەت بە ناوی وەكیەكی لەمافە سروشتیەكاندا بیانوو بۆ گەورەیی و فەزڵی مرۆڤێك بەسەر مرۆڤێكی

ژیانی مه‌رگێك.... مه‌رگی ژیانێك له‌ غوربه‌ته‌وه‌ بۆ هاوڕێ‌ (سپارته‌كانی )عیراق/سیروان علی

Wenochkeمردن ئه‌و ده‌مه‌یه‌ كه‌ كۆتایی و ده‌ستپێكردنه‌، له‌ناو مه‌رگدا جوانترین ژیان خۆی

ماشێنه‌كانی میزاج و، چه‌قینه‌كانی یه‌قین/ئه‌رسه‌لان مه‌حمود

Wenochkeشوێن: پارچه‌یه‌ك له‌كوردستانی مه‌زن، ده‌سه‌ڵات: حكومه‌تی خۆجێی، ئۆپۆزسیۆن: ده‌سه‌ڵات و ده‌سه‌ڵات ئۆپۆزسیۆن! هیچ بوونه‌وه‌رێك هه‌ل و

عوسمان بایدەمیر: بێ ڕێزی لە بەرامبەر بەهاكانی گەلی كورد لە ئالۆزی زیاتر شتێكی دیكەی بە دوادا نایەت

‌‌سەرۆكی گشتی كۆمەڵەی مافی مرۆڤ، ئۆزتورك دۆگان، سەرۆكی گشتی baidamir.jpg كۆمەڵەی مەزڵوم دەر، ئەحمەد فاروق، سەرۆكی وەقفی مافی مرۆڤ توركیا، مەتین باك كالج، لە ‌لێدونێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایانگەیاند: كە ئۆجەلان زیاتر لە 10 ساڵە لە ئیمرالی لەژێر هەڵوممەرجێكی خراپدایە، لە 17 ئەم مانگەشەوە هەڵومەرجی ژیانی خراپتر بووە. ئەو و ڕیكخراوانەی مافی مرۆڤ هۆشیاریان دایە حكومەت كە نەكەوێتە دژایەتی كردنی هەڵویستیان لەسەر پرسەكەو داواشیانكرد كە ئۆجەلانیش وەك هەموان سود لەمافەكانی خۆی وەربگرێت.

لە لیدوانەكەدا بەبیر هێنرایەوە كە: ئەگەر هەڵومەرجی شوێنەكەو رەوشی تەندروستی ئۆجەلان باش بكرێت، كاریگەری ئەرێنی لە سەر پرۆسەكە دەبێت‌. هەروەها وتیان: لە چاوپیكەوتنەكانی پاریزەرەكاندا دەردەكەوێت كە ئۆجەلان گەلێك كیشەی جددی تەندروستی هەیە و بارودۆخیشی خراپتر بوو. هەروەها ڕیكخراوەكانی مافی مرۆڤ داوایان كرد، دەست بە لێكۆڵینەوە بكرێت و بۆ ئەو مەبەستە داویان كرد شاندێكی سەربەخۆی رێكخراوەكانی مافی مرۆڤ سەردانی ئیمرالی بكەن. زیاتر لە 100 شارەدار و 10 سەرۆكی ئەنجومەنی شارەكانی سەر بە دەتەپە، لە دەژی ئەشكەنجەی پەیرەوكراوی ئیمرالی لەسەر رێبەری گەلی كورد عەبدوڵڵا ئۆجەلان، لەبەردەم بارەگای دەتەپەی شاری ئامەد چالاكیان بەرێوە بردو لێدوانێكی رۆژنامەوانیاندا و داوایان كرد، كە ئیمرالی نەكەنە ئامرازێكی هەڕِەشەو وەكو دەروازەی چارەسەری بیبینن.

لە چالاكیەكەدا ڕاگیەندرا: گۆشەگیری ئیمرالی دەبێتە هۆكاری هاتنە ئارای ئالۆزی. بەناوی هەموانەوە سەرۆكی شارەوانی گەوەرەی شاری ئامەد عۆسمان بایدەمیر لێدوانەكەی خوێندوە و لەوەڵامی وەزیری دادی توركدا كە ووتبوی زیندانەكە لە سەر ستانداردی جیهانی دروست كراوە، ووتی: ئەگەر وایە با سەرۆك وەزیر ئەردوگان ،بایكال و باخچەلی لە ئیمرالی بمێنەوە ،تا بزانن ستاندار دە یان نا؟ بە ناوی زیاتر لە 100 شارەوانی و سەرۆكانی ئەنجومەنی گشتی شارەكانی دەتەپەیی، شارەداری ئامەد ئۆسمان بایدەمیر سەرۆكی شارەوانی ئامەد لێدوانەكەی خویندنەوە. بایدەمیر ڕونی كردەوە، ئەوان لەبەر بەرپرسیارایان لە بەرامبەر هەستیارەیەكانی گەلی كوردا، وەها لێدوانێكی رۆژنامەوانیان بە پێویست زانیووە.

بایدەمیر هەروەها بە هۆی هەوڵەكانی سەرقاڵ كردن و و كات بەسەربردن لە پرۆسەی چارەسەری دا، رەخنەی لە حكومەتی ئاكەپە گرت و ڕایگەیاند: بێ ڕێزی لە بەرامبەر بەهاكانی گەلی كوردا، لە ئالۆزی زیاتر شتێكی دیكەی بە دوادا نایەت. بایدەمیر وتیشی:گەلی كورد هەستیاری خۆی لە پرۆسەی چارەسەری دا دەربڕیوە، بەڵام حكومەتی تورك ئەو هەستیارەیەی نیشان نەدا. بەڵكو ئیمرالی وەك كەرەستەیەكی هەڕەشە بەكار دێنێت و پیداگریەوە نایەوێت ڕاستیەكان ببینێت.

بایدەمیر جەختیشی كردوە ،هەلومەرجی تەندروستی،ئۆجالان،ئاسایشی ژیانی دەتوانن ڕاستەوخۆ كایگەری لە پێشكەوتنەكانی توركیا بكەن،لەبەرامبەر دا،ئەگەر بابەتی ئیمرالی بەشیوەیەكی ڕاست لێی بڕوانرێت ،ئەوا دەروازەی چارەسەری دەكرێتەوە. بایدەمیر ئاشكرای كرد، لە سەردەمی دەسەلاتداری حكومەتی ئاكەپە دا گۆشەگیری گرتووخانەی ئیمرالی وەرگەرایە شوێنێ ئەشكەنجە و گۆشەگیری و ئیمرالی كرایە ئامرزای هەڕەشەو، داوای كرد كاربەدەستانی تورك ئیمرالی وەكو دەروازەی چارەسەری بیبینن، نەك هەڕەشە.

پاشان ئۆسمان بایدەمیر سەرۆكی شارەوانی ئامەد وەلامی رۆژنامەوانانی دایەوە ووتی: ئەگەر بە قسەی وەزیری دادی تورك زیندانەكە لە سەر ستانداردی جیهانی دروست كراوە،با سەرۆك وەزیر ئەردوگان و بایكال و باخچەلی نەك بۆ 11 ساڵ بەلكو بۆ 11 رۆژ بچن لە ئیمرالی بمێنەوە.جا ئەو كات دەزانن، گرتووخانەكە بەپێی ئیستانداردە یان نا .

هەڵبژاردە

ستایشه‌ زه‌رده‌کانی ئه‌و دیوی دڵم/ عومه‌ری حاجی ده‌ربه‌ندی

Wenochkeسوپاس، ئه‌ی کۆتره‌ خوێن شیرینه‌کانی ته‌نهایی
که‌ ساتێ هێلانه‌کانی ته‌نهایتان چۆڵ نه‌کرد و
به‌سه‌ر گومه‌زی بێتاقه‌تیه‌کانمه‌وه‌ [......]

چی دەكەی بە كۆشێك پەڕسێلكەوە/سدیق عەلی

Wenochkeلێرە لەو بەر هەیوانی گومڕاییەدا
لەو كوشتارگەی شەڕاب‌و
خنكاندنی بادەدا
بە كۆشێك پەڕسێلكەوە چی دەكەی [......]

فروخی فەڕڕوخزاد_ نامەیەك بۆ باوكم /و: كەژاڵا عەلا

Wenochkeبابە گیان، زۆر دەمێكە نامەم بۆ نەنووسیووی. واتا نووسییوویشمە بەڵام بۆم نەناردووی. هێشتا لەسەر مێزەكەمدا دوو نامە دانراوە كەلەسەر هەردووكیان ناونیشانی تۆم لێنووسیووە، بەڵام هەمیشە بیرم لەوە كردۆتەوە كەپێویستە [......]

ئەدەب و هونەر

چییان لێهات ؟؟/ هۆنراوەی / نەوزاد ئەحمەد حسێن

Wenochkeئەوانەی لەسەر سوچی كۆڵانەكە ، بۆم وەستا بوون ، چییان لێهات ؟؟ [......]

هه‌گبه‌ی غوربه‌ت/ ئومێد خۆشنوس

Wenochkeرازی بوین به خه‌م..
به کۆڵ هه‌ڵگری غه‌ریبی و ماته‌م ! [......]

خەونامە/ لێدوان عبداللە

Wenochkeخەونامە بریتی یە لەم خەونانەی كە شەوانی تەنیاییم بینیومن زۆرێك لەم [......]

له‌ قه‌سابخانه‌وه‌ بۆ باره‌گا/هه‌ژێن

Wenochkeتۆ هاتی و دڵم کرده‌ سفره‌ بۆت
تۆ ناوه‌خت هاتی و سفره‌م خاڵی بوو [......]

فەلسەفە

هزری دادپەروەری لە فەلسەفەی (ئێپیكور و ستوایی)دا/ بێهرام مێحی :وەرگێڕانی: پێشڕەو محەمەد(خانی)

Wenochkeداگیركاری وڵاتان لە لایەن (ئالێكساندەری ماسێدۆنی)یەوە، سنوورە جیۆگرافیا سیاسییەكانی جیهانی دێرین تێكشكێندرا و بڵاوكردنەوەی ژیانی هۆشەكی و [......]

وزه‌ی ویست و وزه‌ی هۆش. تێگه‌یشتنی نیتشه‌ له‌ واتای تراجیدیا / ئاماده‌کاری:باوکی شه‌م

Wenochkeبڕانه‌وه‌ی بوونی مرۆڤ و تراجیدیای ئه‌م بوونه‌ له‌گه‌ڵ کۆتایی هێنانیدا دێته‌کایه‌وه‌.مرۆڤ بیه‌وێ و نه‌یه‌وه‌ێ بوونێکی تراجیدی هه‌یه‌.ئه‌مه‌ش له‌ ناوه‌ڕۆکی بوونیدایه‌ و ناتوانێ بیگۆڕێت. [......]

فه‌لسه‌فه‌ له‌ دوێنێوه‌ تا ئه‌مڕۆ/ بێستون حه‌سه‌ن

Wenochkeمرۆڤایه‌تی‌ به‌گشتی‌ و مه‌عریفه‌ جیاجیاكانی‌ عه‌قڵ به‌تایبه‌تی‌ هه‌میشه‌ كاریگه‌ر بووه‌ له‌سه‌ر خولقاندنی‌ كارێك له‌چاو كارێكی‌ تردا [......]

لێدوانی وێنەکان

Wenochke
Wenochke
Wenochke

© 2006- 2010 Ledwan.NET HomePage | Designed & Hosted by DeSian