ناسنامهی ڕێبهریکی کاریزماتیکی رۆژههلاتی ناوهراست بناسێن/مهحهمهد شیخی
|
سندوقێكی رەش بۆ خراپترینەكان/ هەڵۆ مەرگەیی
|
ژیانی مهرگێك.... مهرگی ژیانێك له غوربهتهوه بۆ هاوڕێ (سپارتهكانی )عیراق/سیروان علی
|
ماشێنهكانی میزاج و، چهقینهكانی یهقین/ئهرسهلان مهحمود
|
میدیا ئامرازێكی گرنگ و زانیاریی بەخشە بۆ هۆشیاری كۆمەڵگا بەگشتی و ئاڕاستەكردنی بەرەو دنیابینی و
ڕۆیشتن و هەنگاونان لەگەڵ گۆرانكارییەكان بۆ بە جیهانگیری، ئەو ڕۆڵەی میدیا وەك
پردێك لە نێوان خەڵك و دەسەڵاتدا دەیگێڕێت دەشێ بەرئەنجامی پۆزەتیڤی هەبێت
بەمەرجێك میدیای ئاڕاستەكراو دووربێت لە بەرژەوەندی و بەرژەوەندكاری.
لەكوردستاندا میدیای حیزبی و حكومی و ئەهلییەكان ڕۆل دەگێرن لە ناردنی
زانیارییەكان بۆ وەرگر. هەوڵ دەدەم لەم وتارەدا كاریگەرییەكانی پەیامی ئاڕاستەكراو
لەم جۆرە میدیایانەوە بە كورتی بخەمەڕوو:
میدیای حیزبی، هەمیشە لەدەوری تەوەرێك
دەخولێتەوە بۆ ئەوەی بەرژەوەندییەكانی حیزبەكەی نەخرێتە قاڵبێكی مەترسیدارەوە كار
لە بچوك بونەوەی بكات و بەرەو پوكانەوە بچێت، هەر لەم نێوەندەشدا بەرپرسە باڵاكانی
حیزب هەمیشە دەوریان هەیە لە دەست وەردانە ناو كاری میدیا و دەیانەوێت بەشێوەیەك
پەیامەكان ئاڕاستەبكرێ بەرژەوەندی حیزب لەپێش بەرژەوەندی خەڵك بێت. لە كوردستاندا
لەبەرئەوەی حیزب و حكومەت ئاوێتەی یەكبوون و ئەستەمە جیاكردنەوەیان، لەبەرئەوە
ئەوەی بەرژەوەندی حیزب دەیخوازێ لە میدیاوە ئاڕاستەی خەڵكی بكات هەمان شتیش لە
میدیای ئاڕاستەكراوی حكومی دەبینرێتەوە، لێرەوەش بەڕوونی دەردەكەوێ كە حیزب و
حكومەت لە چەمكدا دوو شتن بەڵام لە ناوەڕۆكدا یەك شتە و بەتێپەڕبوونی كات بەرژەوەندی
حیزب ئەوەندە كاریگەری بەسەر حكومەتەوە هەبووە كە ئەگەر كەسێكی بیانی سەیری پەیامی
ئاڕاستەكراوی میدیای ئەم دووانە بكات نازانێت كامە میدیای حیزبە و كامەش هی حكومەتە
چونكە لە بنەڕەتدا هەردووكیان بۆیەك ئامانج كاردەكەن كە ئەویش بەرژەوەندی حیزبە.
ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ چەند ساڵێك دوای ڕاپەڕین، پەیامەكانی میدیای حیزبی ئەوەندەی
كاری لەسەر گەورەكردنی كەسایەتییەكانی ناو حیزب و دەرخستنی سكرتێرو سەرۆك و
ئەندامانی مەكتەب سیاسی و لێپرسراو مەڵبەندو بەرپرسی ناوچەیەك كردووە نیو ئەوەندە
میدیاكەی بەبایەخەوە كەموكوڕی و نەخۆشییەكی كوشندەی كۆمەڵگای كوردی دەرنەخستووە،
ئەگەرچی لەبەرژەوەندی حیزب نەبووبێ خۆ لەبەرژەوەندی كۆمەڵگاو هاوڵاتیدابووە.
هەرگیز هەوڵی نەداوە بەگرنگییەوە پەنجە بخاتە سەر كەموكوڕییەكانی پڕۆژەیەك كە
بەملیۆنان دۆلارو سەروەتی ئەم میللەتە بەش مەینەتەی تێدا خەرج دەكرێت، بایەخی بەوە
نەداوە ڕەخنە لەو ئامێرو كەرەستە مۆدیل كۆنانە بگرێت كە لەپرۆژەكانی سەدەی بیست و
یەكدا بەكاردێت، لەگەڵ ئەوەی بەدواداچوون بۆ هەریەكێكیان بكەی ڕەنگە بتگەڕێنێتەوە
بۆ سەدەیەك پێش ئێستا بەكارهاتوون. ئاكامی پیاهەڵدان بەكارەكانی حیزب و حكومەت و
هەمیشە شاردنەوەی كارە خراپەكان و شێواندنی ڕاستی لای جەماوەر جۆرێك لە لەدەستدانی
ڕاستگۆی و بێمتمانەیی لە دەرونی هەوڵاتیدا دروست دەبێت، ڕەنگە دواجار خراپ بشكێتەوە
بۆ حیزبەكە و دیموكراسییەتیش بخاتە ژێر پرسیارەوە. ڕەنگە لەبەرئەنجامی ئەوەشبێ
بەگرنگییەوە پێویستی ژیان و گۆڕانكارییەكانی سەردەم وای دەخواست لای ئێمەش میدیایەك
لەدایك بێت جیاواز لە میدیای حیزب و پەیامە بەرژەوەندیخوازەكانی حیزبایەتی، ئەویش
میدیایی ئەهلییە، بۆیە جێی خۆیەتی گەر خەڵك بیەوێت میمبەرێكی تری هەبێت لەوێوە
پەیامەكانی وەربگرێت و متمانە بداتە میدیایەك بۆ بەرژەوەندی ئەو كار بكات و هەمیشە
پەنجە بخاتە سەر ئەو كەموكوڕیانەی لەبەرژەوەندی هاوڵاتیدایەو مەترسین بۆ سەر
كۆمەڵگا. هەرچەندە میدیای ئەهلی لای ئێمە بەقەد میدیای حیزبی مێژوویەكی ئەوەندە كۆنی
نییە، بەڵام بەقەد ئەوەی كە چەند ساڵێكە هاتۆتە بوون ڕۆڵ و كاریگەریی باشی هەبووە،
لەپێناو هۆشیاركردنەوەی خەڵك و دروستكردنی كەشێكی تەندروستی كۆمەڵگاو پیشاندانی
ڕاستییەكان. هەربۆیە هیچ كات میدیای حیزبی دان بەمیدیای ئەهلی دانانێ و هەمیشە
لەسەنگەردایە لەدژی، بەڵام میدیای ئەهلی ئەوەندە پەشۆكاو نییەو بەساردوسڕییەوە
دەڕوانێتە میدیای حیزبی و گوێناداتە ئەو تۆمەتانەی بۆی دروست دەكات، ئەوەندەی هەوڵ و
بایەخەكانی چڕكردۆتەوە بۆ هۆشیاركردنەوەی تاك و نزیك كردنەوەی خەڵكی ئاسایی لە
ناوەندەكانی بڕیار و دەرخستنی ڕاستیەكان بۆ خەڵك نیو ئەوەندە كاری خۆی تەرخان
نەكردووە بۆ وڵامدانەوەی هێرشەكانی میدیای حیزب.
لەئەنجامی ئەمەوە دەتوانم بڵێم
میدیای ئەهلی بەقەد ئەو مێژووە كەمەی لە كوردستاندا هەیە هێندە كاریگەربووە بۆتە
زەنگێكی ئەوەندە بەهێز هەموو خەڵكی ڕاچڵەكاند و بەجۆرێك وریای كردەوە، ئێستا وای
لێهاتووە خەڵك هێندە هۆشیارە لە دیموكراسیەت، مافی مرۆڤ، ئەدای كاری پەرلەمان و كارو
پڕۆژەكانی حكومەت، ڕۆڵی ئۆپۆزسیۆن، كاری حیزبی، هتد. تێدەگات، ئەمەش بە سایەی میدیای
ئەهلی كە ڕۆڵی گرنگی لەو نێوەندەدا بینیووە.
سوپاس، ئهی کۆتره خوێن شیرینهکانی تهنهایی
که ساتێ هێلانهکانی تهنهایتان چۆڵ نهکرد و
بهسهر گومهزی بێتاقهتیهکانمهوه [......]
لێرە لەو بەر هەیوانی گومڕاییەدا
لەو كوشتارگەی شەڕابو
خنكاندنی بادەدا
بە كۆشێك پەڕسێلكەوە چی دەكەی [......]
بابە گیان، زۆر دەمێكە نامەم بۆ نەنووسیووی. واتا نووسییوویشمە بەڵام بۆم نەناردووی. هێشتا لەسەر مێزەكەمدا دوو نامە دانراوە كەلەسەر هەردووكیان ناونیشانی تۆم لێنووسیووە، بەڵام هەمیشە بیرم لەوە كردۆتەوە كەپێویستە [......]
ئەوانەی لەسەر سوچی كۆڵانەكە ، بۆم وەستا بوون ، چییان لێهات ؟؟ [......]
رازی بوین به خهم..
به کۆڵ ههڵگری غهریبی و ماتهم ! [......]
خەونامە بریتی یە لەم خەونانەی كە شەوانی تەنیاییم بینیومن زۆرێك لەم [......]
تۆ هاتی و دڵم کرده سفره بۆت
تۆ ناوهخت هاتی و سفرهم خاڵی بوو [......]
داگیركاری وڵاتان لە لایەن (ئالێكساندەری ماسێدۆنی)یەوە، سنوورە جیۆگرافیا سیاسییەكانی جیهانی دێرین تێكشكێندرا و بڵاوكردنەوەی ژیانی هۆشەكی و [......]
بڕانهوهی بوونی مرۆڤ و تراجیدیای ئهم بوونه لهگهڵ کۆتایی هێنانیدا دێتهکایهوه.مرۆڤ بیهوێ و نهیهوهێ بوونێکی تراجیدی ههیه.ئهمهش له ناوهڕۆکی بوونیدایه و ناتوانێ بیگۆڕێت. [......]
مرۆڤایهتی بهگشتی و مهعریفه جیاجیاكانی عهقڵ بهتایبهتی ههمیشه كاریگهر بووه لهسهر خولقاندنی كارێك لهچاو كارێكی تردا [......]
© 2006- 2010 Ledwan.NET HomePage | Designed & Hosted by DeSian