ناسنامهی ڕێبهریکی کاریزماتیکی رۆژههلاتی ناوهراست بناسێن/مهحهمهد شیخی
|
سندوقێكی رەش بۆ خراپترینەكان/ هەڵۆ مەرگەیی
|
ژیانی مهرگێك.... مهرگی ژیانێك له غوربهتهوه بۆ هاوڕێ (سپارتهكانی )عیراق/سیروان علی
|
ماشێنهكانی میزاج و، چهقینهكانی یهقین/ئهرسهلان مهحمود
|
لەرابردودا بەئێستاشەوە بەشی هەرە زۆری بلاوكراوەكان (مەبەستم رۆژنامەوگۆڤارەكان)ە بە حزبی وئەهلییەوە لاپەڕەیەك یا
زیاتریان تەرخاندەكردوتەرخانیدەكەن بۆ كێشەوداواكانی هاوڵاتیان، ئەو هاوڵاتیانەی
كە نوسەرنین یا لەبواری رۆژنامەوانیەوە كارناكەن ،واتا مەبەستم ئەو هاوڵاتیانەیە كە
هەندێ جار رووبەرووی كێشەیەكی ئابوری یا كۆمەلایەتی یا سیاسی یا ئیداری دەبنەوە جا
ئەو هاوڵاتیانە چونكە لەهەموو كاتێكدا ناتوانن لە دەرگای بەرپرس ولێپرسراوەكانی حزب
وحكومەت بدەن ! بۆیە پەنا بۆ بلاوكراوەكان دەبەن وسكاڵاكانیان لەرێگای نامەی شەخسی
یا داواكاری گروپ وگشتی دەنوسن وئاراستەی لێپرسراوەكان دەكەن ولەوبلاوكراوانەدا
بلاویدەكەنەوە .تەنانەت لەهەندێ تەلەفزیۆن ورادیۆش بەرنامەی تایبەت بۆ ئەو
داوایانەی هاوڵاتیان كراونەتەوەوهەن ،
بێگومان جاروبار هەندێ لە بەرپرسە
بەویژدان ودڵسۆزەكان بەدواداچون لەسەر داوا بلاوكراوەكان دەكەن وئەنجامی ئەرێنی
لێدەكەوێتەوە . بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئەو لێپرسراوانەی كە چواردەوری خۆیان
تەڵبەندكردوە بۆ ئەوەی دەنگ وروخساری هاوڵاتی نەبینن ونەبیستن نەك هەر بەدواداچون
لەسەر ئەو سكاڵایانە ناكەن بەلكو پەست ونیگەرانیش دەبن لە ناوەرۆكی داواكەوخودی
كەسەكەوتەنانەت ئەو بلاوكراوەیەش كە داواكارییەكەی بلاوكردۆتەوە !!
گرنگیدانی
كەناڵەكانی راگەیاندن بەهەرسێ لایەنیەوە (نوسین ،بینین، بیستن) بەو لایەنە جگە لە
ئەرك وزۆركردنی لایەنگریی ، لەهەمان كاتدا ئاماژەشە بۆ پەرۆشی وبەتەنگەوە چوونە بۆ
چارەسەركردنی كێشەی هاوڵاتیان بەگشتی . چونكە جاروبار بەرپرسی كەناڵ بەهۆی
بلاوكردنەوەی نامەوداواوسكاڵای هاوڵاتی رووبەرووی شكایەت ودادگا بۆتەوە !ئەگەر
ئەوە لە پەرۆشی ودڵسۆزی وتێكشكاندنی دیواری نێوان دەسەڵات وخەلك نەبێ بۆ گرنگی بەو
لایەنە دەدەن وبلاویدەكەنەوە؟
ماوەیەكە تێبینی ئەوە دەكەم هەندێ لە
رۆژنامەنوسان ونوسەرەكانمان بە چاولێكەری وهەڵگرتنی شوێن پێی ئەو هاوڵاتیانەوە
هەمان رێچكەورەفتاردەنوێنن ! واتا لەرێگای نوسینەكانیانەوە لە دەرگای ئەو لێپرسراوە
دەدەن كە خۆیان مەبەستیانە وكاری تایبەتیان پێیەتی !ئەگەر ناوەرۆكی نوسین
وبابەتەكانیان مەبەستێكی گشتی وهەمەلایەنەبێ زۆر ئاساییەوهەوڵەكان دەچنە خانەی
پەرۆشی ودڵسۆزی وپابەندبونە بە ئیتیك وئەركە بنچینەكە كە رۆژنامەوانی وپیشەی نوسین
ودەسەڵاتی چوارەمە . بەڵام كاتێك هەوڵەكە چوە نێوچوغزوقاڵبی كەسی وتاكی ، واتا
بەرژەوەندی خودیی زاڵكرا بە سەر بەرژەوەندی گشتی ئەوە نەك هەر ئاسایی نیە بەلكو
دەرچون ولادانیشە لە بنەماورێساكانی كاری رۆژنامەوانیی وئەركە پیرۆزەكە كە هەموو
كەسێك ناتوانێ ئەو بوارە بگرێتە ئەستۆوپیشەی رۆژنامەنوسی بخاتە دوای ناوەكەی
خۆیەوە .
ئەو رۆژنامەنوسانەی خوویان بەوجۆرە رەفتارەوە گرتوە چەند جۆرێكن
وئامانجەكانیشیان لەیەكتریدا جیا بەڵام لەهەموو حاڵەتێكدا یەك مەبەستیان هەیە كە
ئەویش مەبەستی تایبەت وشەخسییە!! هەیانە دەنوسێ بۆ ئەوەی دابمەزرێ بۆیە نوسینەكەی
ئاراستەی ئەو بەرپرسە دەكا كە دەتوانێ دایبمەزرێنی، هەیانە دەیەوێ بناسرێ وخۆی
لە وبەرپرسە نزیك بكاتەوە بۆیە بابەتەكەی شێوە ئاسایی نامەوداوا دەخاتەروو، هەیانە
بۆ پارێزگاریكردنە لە شوێن وئیمتیازەكەی بۆیە ماستاوئاسا دەكەوێتە هۆنینەوەی وشەی
بریقەداروریزكردنی رستەی بێماناوكرچوكاڵ ، هەشیانە رۆژنامەنوس ونوسەر هاندەدات تا
بە ئیجابی وئەرێنی لەسەر ئەو بەرپرسە بنوسێ كە بەرژەوەندیەكانی لەگەڵ ئەودا
گرێدراوە !
ئەگەر پێشتر هەندێ لە بەرپرسان گرنگیان دابێ بە سكاڵاوداوای
هاوڵاتیان كە لە كەناڵەكانی راگەیاندن دەخرانە روو، ئەوا ئێستا لەبەر داوا
تایبەتەكانی هەندێ لە رۆژنامەنوسەكانمان كە بەهەمان شێوەی داوای هاوڵاتیان
دەخرێنە روو ئەو تواناو سەلیقەودڵسۆزیەیی جارانیان نەماوە!! ئەوەش لێدانە
لەبەرژەوەندی خەلك وكەسی بێپشتیوان وغەدرلێكراو. كەواتە باشتر وایە ئەو جۆرە
نوسەرورۆژنامەنوسانە تا زووە خۆیان دووربگرن لەو رەفتارەوچیتر پیشە پیرۆزەكەیان
نەكەنە دەسكەلا بۆ بەدەست هێنانی بەرژەوەندی تایبەتی وخودی.
Info_balisani@yahoo.com
سوپاس، ئهی کۆتره خوێن شیرینهکانی تهنهایی
که ساتێ هێلانهکانی تهنهایتان چۆڵ نهکرد و
بهسهر گومهزی بێتاقهتیهکانمهوه [......]
لێرە لەو بەر هەیوانی گومڕاییەدا
لەو كوشتارگەی شەڕابو
خنكاندنی بادەدا
بە كۆشێك پەڕسێلكەوە چی دەكەی [......]
بابە گیان، زۆر دەمێكە نامەم بۆ نەنووسیووی. واتا نووسییوویشمە بەڵام بۆم نەناردووی. هێشتا لەسەر مێزەكەمدا دوو نامە دانراوە كەلەسەر هەردووكیان ناونیشانی تۆم لێنووسیووە، بەڵام هەمیشە بیرم لەوە كردۆتەوە كەپێویستە [......]
ئەوانەی لەسەر سوچی كۆڵانەكە ، بۆم وەستا بوون ، چییان لێهات ؟؟ [......]
رازی بوین به خهم..
به کۆڵ ههڵگری غهریبی و ماتهم ! [......]
خەونامە بریتی یە لەم خەونانەی كە شەوانی تەنیاییم بینیومن زۆرێك لەم [......]
تۆ هاتی و دڵم کرده سفره بۆت
تۆ ناوهخت هاتی و سفرهم خاڵی بوو [......]
داگیركاری وڵاتان لە لایەن (ئالێكساندەری ماسێدۆنی)یەوە، سنوورە جیۆگرافیا سیاسییەكانی جیهانی دێرین تێكشكێندرا و بڵاوكردنەوەی ژیانی هۆشەكی و [......]
بڕانهوهی بوونی مرۆڤ و تراجیدیای ئهم بوونه لهگهڵ کۆتایی هێنانیدا دێتهکایهوه.مرۆڤ بیهوێ و نهیهوهێ بوونێکی تراجیدی ههیه.ئهمهش له ناوهڕۆکی بوونیدایه و ناتوانێ بیگۆڕێت. [......]
مرۆڤایهتی بهگشتی و مهعریفه جیاجیاكانی عهقڵ بهتایبهتی ههمیشه كاریگهر بووه لهسهر خولقاندنی كارێك لهچاو كارێكی تردا [......]
© 2006- 2010 Ledwan.NET HomePage | Designed & Hosted by DeSian