ناسنامه‌ی ڕێبه‌ریکی کاریزماتیکی رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست بناسێن/مه‌حه‌مه‌د شیخی

Wenochkeبه‌ڕێز ئوجه‌لان مان چۆن ناسیووه‌ .؟ئه‌و کۆمه‌ڵگایه‌ی که‌ ئه‌و داخۆازی و تێکوشانی بو ده‌کات ، چ کۆمه‌ڵگایکه‌ .؟

سندوقێكی رەش بۆ خراپترینەكان/ هەڵۆ مەرگەیی

Wenochkeلەگەڵ ئەوەی ناكرێ و زۆر نەشیاوە تەنانەت بە ناوی وەكیەكی لەمافە سروشتیەكاندا بیانوو بۆ گەورەیی و فەزڵی مرۆڤێك بەسەر مرۆڤێكی

ژیانی مه‌رگێك.... مه‌رگی ژیانێك له‌ غوربه‌ته‌وه‌ بۆ هاوڕێ‌ (سپارته‌كانی )عیراق/سیروان علی

Wenochkeمردن ئه‌و ده‌مه‌یه‌ كه‌ كۆتایی و ده‌ستپێكردنه‌، له‌ناو مه‌رگدا جوانترین ژیان خۆی

ماشێنه‌كانی میزاج و، چه‌قینه‌كانی یه‌قین/ئه‌رسه‌لان مه‌حمود

Wenochkeشوێن: پارچه‌یه‌ك له‌كوردستانی مه‌زن، ده‌سه‌ڵات: حكومه‌تی خۆجێی، ئۆپۆزسیۆن: ده‌سه‌ڵات و ده‌سه‌ڵات ئۆپۆزسیۆن! هیچ بوونه‌وه‌رێك هه‌ل و

بەیانامەییەك لە دەستەی ژنانی چالاكی راپەرینەوە

‌‌بەداخەوە دوبارە هەواڵی كوشتن‌و سەربڕینی ژنێكی گوندی گردجانی سەر dasta.jpgبە ناحیەی چوارقونە, هەموومان دەخاتە بەردەم تاسە‌و خەم‌و زامێكی قوڵی نەریتی كۆنەپارێزی‌و رەفتاری دڕندە ئاسای دواكەوتویەوە. كوشتن‌و لێدان‌و توندوتیژی بەرامبەر ژنان یەكێكە لە قێزەونترین ‌و ناشیرینترین رەفتار‌و دیاردەكانی كۆمەڵگا كە بەرەنگاربوونەوەی هەموومان دەخاتە بەردەم بەرپرسیەتیەكی مێژووییەوە.
نیوە شەوی 7/8ی مانگی 12 ساڵی 2009 لە گوندی گردجان خاتوو (تریفە محمد ئیسماعیل)لە دایك بووی ساڵی (1981) كە خاوەنی سێ‌ منداڵی چاو گەش بووە بەناوەكانی ( گلێنەو ترێ‌ و گەیلان) بە شێوەیەكی زۆر دڕندانە‌و دوور لە هەموو ویژدان‌و هەستێكی مرۆڤانە دەخنكێرنێت‌و دواتر سەر دەبردرێت, تریفە كە لەو كاتەدا سكی هەبووە و مناڵێكی دوو مانگی لە سكیدا بووە, بە شێوەیەكی هێندە نامرۆڤانە دەكوژرێت كە هەموو ویژدان‌و ئینسانێكی خاوەن هەست رادەچڵەكێنێت. ئەو رەفتاڕو دڕندەییە, نیشانەی ئەو پەری جەهالەتە كە پێویستە لە لایەن تەواوی رێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنی‌و چینی رۆشنبیران‌و دامودەزگاكانی دەوڵەت‌و تەواوی كۆمەڵگاوە مەحكوم‌و ریسوا بكرێت‌و هەوڵی جدی بدرێت تا تاوانبارانی ئاشكرا بكرێت و بە سزای توندی یاسایی بگەیەنرێن.
ئێمە لە (دەستەی ژنانی چالاكی راپەرین) وێرای ئەوەی زۆر بە توندی ئیدانەی ئەو روداوە دەكەین‌و تاوانبارانی ریسوا‌و شەرمەزار دەكەین لە هەمانكات هەوڵی دامودەزگاكانی ئاسایش‌و پۆلیس‌و نوسینگەی بەدواداچوونی توندوتیژی بەرامبەر بەژنان بەرز هەڵدەسەگێنین كە لە سەرەتای زانینی كارەساتەكەوە, بەوپەری هەستكردن بە بەرپرسیاریەتیەوە بەدوای ئاشكراكردنی روداوەكەو دۆزینەوەی تاوانبارانەوەن. هیوا دەكەین هەرچی زووە ئەنجامی لێكۆڵینەوەكان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسی بۆ هەموو لایەك رابگەیەنرێت‌و تاوانبارانی بە خەڵك بناسرێن‌و سزای توندی یاسایی بدرێن.
لە راستیدا ئەو كارەساتە تەنها روداوێك نییە لەبەرامبەر ژنێكی بێگوناهی وەك خاتوو تریفە ئەنجام درابێت, بەڵكو بە پێچەوانەوە دەیان و سەدان روداوی تری دڵتەزێنمان دەخاتەوە بەر چاو كە بە بڕو بیانوو پاساوی نابەجێ‌ لە بەرامبەر ژناندا ئەنجام دەدرێن. ئەمەش هەڕەشەو زەنگێكی مەترسیدارە بۆ سەر تەواوی كۆمەڵگاكەمان كە پێویستە بە زووترین كات سنوری بۆ دابنرێت‌و لە ئاستێكی فراوانتری جەماوەری‌و دەوڵەتی‌و یاسایی‌و رێكخراوەییدا ریسواو شەرمەزار بكردرێن.

نەفرەت لە تاوانباران‌و تاریك پەرستان .
درود بۆ گیانی پیرۆزی خاتوو تریفەو سەرجەم قوربانیانی دەستی جەهالەت‌و پیاوسالاری .
دەستەی ژنانی چالاكی راپەرین
10/12/2009

هەڵبژاردە

ستایشه‌ زه‌رده‌کانی ئه‌و دیوی دڵم/ عومه‌ری حاجی ده‌ربه‌ندی

Wenochkeسوپاس، ئه‌ی کۆتره‌ خوێن شیرینه‌کانی ته‌نهایی
که‌ ساتێ هێلانه‌کانی ته‌نهایتان چۆڵ نه‌کرد و
به‌سه‌ر گومه‌زی بێتاقه‌تیه‌کانمه‌وه‌ [......]

چی دەكەی بە كۆشێك پەڕسێلكەوە/سدیق عەلی

Wenochkeلێرە لەو بەر هەیوانی گومڕاییەدا
لەو كوشتارگەی شەڕاب‌و
خنكاندنی بادەدا
بە كۆشێك پەڕسێلكەوە چی دەكەی [......]

فروخی فەڕڕوخزاد_ نامەیەك بۆ باوكم /و: كەژاڵا عەلا

Wenochkeبابە گیان، زۆر دەمێكە نامەم بۆ نەنووسیووی. واتا نووسییوویشمە بەڵام بۆم نەناردووی. هێشتا لەسەر مێزەكەمدا دوو نامە دانراوە كەلەسەر هەردووكیان ناونیشانی تۆم لێنووسیووە، بەڵام هەمیشە بیرم لەوە كردۆتەوە كەپێویستە [......]

ئەدەب و هونەر

چییان لێهات ؟؟/ هۆنراوەی / نەوزاد ئەحمەد حسێن

Wenochkeئەوانەی لەسەر سوچی كۆڵانەكە ، بۆم وەستا بوون ، چییان لێهات ؟؟ [......]

هه‌گبه‌ی غوربه‌ت/ ئومێد خۆشنوس

Wenochkeرازی بوین به خه‌م..
به کۆڵ هه‌ڵگری غه‌ریبی و ماته‌م ! [......]

خەونامە/ لێدوان عبداللە

Wenochkeخەونامە بریتی یە لەم خەونانەی كە شەوانی تەنیاییم بینیومن زۆرێك لەم [......]

له‌ قه‌سابخانه‌وه‌ بۆ باره‌گا/هه‌ژێن

Wenochkeتۆ هاتی و دڵم کرده‌ سفره‌ بۆت
تۆ ناوه‌خت هاتی و سفره‌م خاڵی بوو [......]

فەلسەفە

هزری دادپەروەری لە فەلسەفەی (ئێپیكور و ستوایی)دا/ بێهرام مێحی :وەرگێڕانی: پێشڕەو محەمەد(خانی)

Wenochkeداگیركاری وڵاتان لە لایەن (ئالێكساندەری ماسێدۆنی)یەوە، سنوورە جیۆگرافیا سیاسییەكانی جیهانی دێرین تێكشكێندرا و بڵاوكردنەوەی ژیانی هۆشەكی و [......]

وزه‌ی ویست و وزه‌ی هۆش. تێگه‌یشتنی نیتشه‌ له‌ واتای تراجیدیا / ئاماده‌کاری:باوکی شه‌م

Wenochkeبڕانه‌وه‌ی بوونی مرۆڤ و تراجیدیای ئه‌م بوونه‌ له‌گه‌ڵ کۆتایی هێنانیدا دێته‌کایه‌وه‌.مرۆڤ بیه‌وێ و نه‌یه‌وه‌ێ بوونێکی تراجیدی هه‌یه‌.ئه‌مه‌ش له‌ ناوه‌ڕۆکی بوونیدایه‌ و ناتوانێ بیگۆڕێت. [......]

فه‌لسه‌فه‌ له‌ دوێنێوه‌ تا ئه‌مڕۆ/ بێستون حه‌سه‌ن

Wenochkeمرۆڤایه‌تی‌ به‌گشتی‌ و مه‌عریفه‌ جیاجیاكانی‌ عه‌قڵ به‌تایبه‌تی‌ هه‌میشه‌ كاریگه‌ر بووه‌ له‌سه‌ر خولقاندنی‌ كارێك له‌چاو كارێكی‌ تردا [......]

لێدوانی وێنەکان

Wenochke
Wenochke
Wenochke

© 2006- 2010 Ledwan.NET HomePage | Designed & Hosted by DeSian