ناسنامه‌ی ڕێبه‌ریکی کاریزماتیکی رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست بناسێن/مه‌حه‌مه‌د شیخی

Wenochkeبه‌ڕێز ئوجه‌لان مان چۆن ناسیووه‌ .؟ئه‌و کۆمه‌ڵگایه‌ی که‌ ئه‌و داخۆازی و تێکوشانی بو ده‌کات ، چ کۆمه‌ڵگایکه‌ .؟

سندوقێكی رەش بۆ خراپترینەكان/ هەڵۆ مەرگەیی

Wenochkeلەگەڵ ئەوەی ناكرێ و زۆر نەشیاوە تەنانەت بە ناوی وەكیەكی لەمافە سروشتیەكاندا بیانوو بۆ گەورەیی و فەزڵی مرۆڤێك بەسەر مرۆڤێكی

ژیانی مه‌رگێك.... مه‌رگی ژیانێك له‌ غوربه‌ته‌وه‌ بۆ هاوڕێ‌ (سپارته‌كانی )عیراق/سیروان علی

Wenochkeمردن ئه‌و ده‌مه‌یه‌ كه‌ كۆتایی و ده‌ستپێكردنه‌، له‌ناو مه‌رگدا جوانترین ژیان خۆی

ماشێنه‌كانی میزاج و، چه‌قینه‌كانی یه‌قین/ئه‌رسه‌لان مه‌حمود

Wenochkeشوێن: پارچه‌یه‌ك له‌كوردستانی مه‌زن، ده‌سه‌ڵات: حكومه‌تی خۆجێی، ئۆپۆزسیۆن: ده‌سه‌ڵات و ده‌سه‌ڵات ئۆپۆزسیۆن! هیچ بوونه‌وه‌رێك هه‌ل و

هۆكارەكانی چرچبوونی پێست‌و چۆنیەتی چارەسەركردنی/ و: كەژاڵا عەلا

‌‌چرچبوون بریتیە: لە دروست بوونی خەتی نێوان برۆكان‌و سەر ناوچەوان‌و دەور‌وبەری دەم‌و چاو‌و گۆناكان . ئەم نیشانانەش لەو كەسانەی كە جگەرە خۆرن زووتر بەدی دەكرێت كەپێی دەوترێ‌ چرچبوونی پێشوەخت، چونكە جگەرە خواردن ئەبێتە هۆی كەم بوونەوەی ڕێژەی چەوری لە ژێر پێستدا ‌و كەمبوونەوەی ئارەزووی خواردن‌و سەرئەنجام ئەبێتە هۆی خراپی باری تەندرووستی‌و وشكبوونەوە‌و چرچبوونی پێست بەهۆی لەدەست دانی دروست بوونی پڕۆتینی "كۆلاجین". جگە لەمانەش پێستی وشك زووتر لە پێستی چەور ڕووبەڕووی ئەم كێشەیە ئەبێتەوە.
وەك ئاشكرایە پڕۆتینی كۆلاجین گرنگترین پڕۆتینە بۆكاری ڕێكخستن‌و پاراستنی پێست لە ئەندامەكانی لەش‌و ئێسك‌و كڕكڕاگەدا. ئەگەر بێتوو گەشەی كۆلاجین لەلەشدا ڕووبەڕووی نەخۆشی ببێتەوە ئەوا پێست دووچاری تێك چوون‌و چرچ بوونەوە دەبێت.

هەروەها ئاو‌و هەوا، نەخۆشی بۆماوەیی، تیشكی خۆر ، سەركەوتنی تەمەن هۆكارێكە بۆ كەم بوونەوەی پڕۆتینی كۆلاجین لە لەشدا. هەربۆیە كەسانی بەساڵاچوو پێستیان شل دەبێتەوە‌و شێوە لاستیكیەكەی لەدەست دەدات. قەڵەو كاتێك لاواز ئەبێت بەهۆی لە دەست دانی چەوری ژێر پێست دووچاری شلبوونەوەی پێست دەبێت. جگە لە دوورستبوونی كۆلاجین كەسانی تووڕە‌و مڕومۆچ بەهۆی كرژبوونی ماسولكەكانیانەوە زووتر تووشی چرچبوونی پێست دەبن.

چەند خاڵێكی گرنگ بۆ چارەسەركردنی چرچبوونی پێستی دەم‌و چاو:

1_ بەكارهێنانی كرێمی ڕێك خستنی پێست تا ڕادەیەك ئەتوانێت بۆ ماوەیەك چرچی نەهێڵێت لەسەر دەم‌و چاو.
2_ خۆ پاراستن لە تیشكی خۆر.
3_خۆپاراستن لە جگەرە كێشان: چونكە جگەرە كێشان ئەبێتە هۆی خەتی قوڵ لەم لاو لای لێوەكان‌و دەور‌و بەری چاوەكان.
4_ خۆپاراستن لە گرژكردنی ماسولكەكانی پێست لەكاتی ئاخاوتندا چونكە كەسانێكی زۆر هەن لەكاتی گفتو گۆكردندا زیاتر بەهۆی سۆزداریەوە خەت دروست دەبێت لە سیمایاندا، ئەوجۆرە كەسانە لەوانەیە وابزانن كەئەم خەتانە گرنگ نین‌و كاتین بەڵام زۆر بەی كات ئەبنە هۆی دروست بوونی خەتی هەمیشەیی ‌و ئەمێنێتەوە.
5_ لەزۆربەی لێكۆڵینەوەكاندا دەركەوتوە بەكارهێنانی ڤیتامینات ئەتوانێت تا ڕادەیەك پێست بپارێزێت لە چرچ بوون لەنموونەی: ڤیتامینەكانی C‌و A‌و E بەڵام لەهەمان كاتیشدا زۆر بەكارهێنانیان زیانی لێدەكەوێتەوە.
6_لەبەر ئەوەی هۆڕمۆنی (ئیسترۆجین) هۆڕمۆنی سەرەكی ژنانەیە ‌و ڕۆڵی سەرەكی ئەبینێت لە پاراستنی جوانی پێست‌و لاوێتیدا، ئە‌و ژنانەی سووڕی مانگانەیان ڕاوەستاوە واتا( لێچوونەتەوە) لەم ژنانەدا ئاستی ئەم هۆڕمۆنە كەم دەبێتەوە‌و دەبێتە هۆی چِرچ بوونی پێست. بەڵام بەهۆی پزیشكی تایبەتیەوە ئەتوانن چارەسەر بكرێت‌و تا ڕادەیەك ئەم كێشانە كەم بكرێنەوە.

7_ خۆ ڕاهێنان لەگەڵا ژیانێكی سادە‌و تەندروست، خۆبەدوورگرتن لە دڵەڕاوكێ‌و سۆزداری، بۆ پاراستنی پێست گرنگە.
8_ ماساژ كرنی پێست كاریگەری باشی هەیە بەڕێگەی بەكارهێنانی كرێمی تایبەتیەوە لەلایەن پزیشكەوە.

9_ ئەنجام دانی لەیزەر بۆ چارەسەركردنی چرچبوونی پێست كاریگەرە.

10_ تازەترین ڕێگە بۆ چارەسەركردنی چرچبوونی پێست كە لەم دوایەدا دۆزراوەتەوە دەرزیلێدانە بەبەكارهێنانی مادەیەكی تایبەتی بۆ ژێرپێست لەلایەن كەسانی پسپۆر لەم بوارەدا. بەڵام ئەم ڕێگەیەش كاتیە‌و لەڕاستیدا چرچ بوونەكە بۆ هەمیشە لەناو نابات، بەڵكو بۆ ماوەیەكە‌و ئەوەش پەیوەندی هەیە بە جۆری پێستەكەوە، لە هەندێك كەسدا لە 3 تا 9 مانگ دەخاێنێت. دواتر ئەوكەسە دەتوانێت ئەم دەرزیە دووبارە بكاتەوە.

سەرچاوە. سایتی زنان امروز

هەڵبژاردە

ستایشه‌ زه‌رده‌کانی ئه‌و دیوی دڵم/ عومه‌ری حاجی ده‌ربه‌ندی

Wenochkeسوپاس، ئه‌ی کۆتره‌ خوێن شیرینه‌کانی ته‌نهایی
که‌ ساتێ هێلانه‌کانی ته‌نهایتان چۆڵ نه‌کرد و
به‌سه‌ر گومه‌زی بێتاقه‌تیه‌کانمه‌وه‌ [......]

چی دەكەی بە كۆشێك پەڕسێلكەوە/سدیق عەلی

Wenochkeلێرە لەو بەر هەیوانی گومڕاییەدا
لەو كوشتارگەی شەڕاب‌و
خنكاندنی بادەدا
بە كۆشێك پەڕسێلكەوە چی دەكەی [......]

فروخی فەڕڕوخزاد_ نامەیەك بۆ باوكم /و: كەژاڵا عەلا

Wenochkeبابە گیان، زۆر دەمێكە نامەم بۆ نەنووسیووی. واتا نووسییوویشمە بەڵام بۆم نەناردووی. هێشتا لەسەر مێزەكەمدا دوو نامە دانراوە كەلەسەر هەردووكیان ناونیشانی تۆم لێنووسیووە، بەڵام هەمیشە بیرم لەوە كردۆتەوە كەپێویستە [......]

ئەدەب و هونەر

چییان لێهات ؟؟/ هۆنراوەی / نەوزاد ئەحمەد حسێن

Wenochkeئەوانەی لەسەر سوچی كۆڵانەكە ، بۆم وەستا بوون ، چییان لێهات ؟؟ [......]

هه‌گبه‌ی غوربه‌ت/ ئومێد خۆشنوس

Wenochkeرازی بوین به خه‌م..
به کۆڵ هه‌ڵگری غه‌ریبی و ماته‌م ! [......]

خەونامە/ لێدوان عبداللە

Wenochkeخەونامە بریتی یە لەم خەونانەی كە شەوانی تەنیاییم بینیومن زۆرێك لەم [......]

له‌ قه‌سابخانه‌وه‌ بۆ باره‌گا/هه‌ژێن

Wenochkeتۆ هاتی و دڵم کرده‌ سفره‌ بۆت
تۆ ناوه‌خت هاتی و سفره‌م خاڵی بوو [......]

فەلسەفە

هزری دادپەروەری لە فەلسەفەی (ئێپیكور و ستوایی)دا/ بێهرام مێحی :وەرگێڕانی: پێشڕەو محەمەد(خانی)

Wenochkeداگیركاری وڵاتان لە لایەن (ئالێكساندەری ماسێدۆنی)یەوە، سنوورە جیۆگرافیا سیاسییەكانی جیهانی دێرین تێكشكێندرا و بڵاوكردنەوەی ژیانی هۆشەكی و [......]

وزه‌ی ویست و وزه‌ی هۆش. تێگه‌یشتنی نیتشه‌ له‌ واتای تراجیدیا / ئاماده‌کاری:باوکی شه‌م

Wenochkeبڕانه‌وه‌ی بوونی مرۆڤ و تراجیدیای ئه‌م بوونه‌ له‌گه‌ڵ کۆتایی هێنانیدا دێته‌کایه‌وه‌.مرۆڤ بیه‌وێ و نه‌یه‌وه‌ێ بوونێکی تراجیدی هه‌یه‌.ئه‌مه‌ش له‌ ناوه‌ڕۆکی بوونیدایه‌ و ناتوانێ بیگۆڕێت. [......]

فه‌لسه‌فه‌ له‌ دوێنێوه‌ تا ئه‌مڕۆ/ بێستون حه‌سه‌ن

Wenochkeمرۆڤایه‌تی‌ به‌گشتی‌ و مه‌عریفه‌ جیاجیاكانی‌ عه‌قڵ به‌تایبه‌تی‌ هه‌میشه‌ كاریگه‌ر بووه‌ له‌سه‌ر خولقاندنی‌ كارێك له‌چاو كارێكی‌ تردا [......]

لێدوانی وێنەکان

Wenochke
Wenochke
Wenochke

© 2006- 2010 Ledwan.NET HomePage | Designed & Hosted by DeSian