ناسنامهی ڕێبهریکی کاریزماتیکی رۆژههلاتی ناوهراست بناسێن/مهحهمهد شیخی
|
سندوقێكی رەش بۆ خراپترینەكان/ هەڵۆ مەرگەیی
|
ژیانی مهرگێك.... مهرگی ژیانێك له غوربهتهوه بۆ هاوڕێ (سپارتهكانی )عیراق/سیروان علی
|
ماشێنهكانی میزاج و، چهقینهكانی یهقین/ئهرسهلان مهحمود
|
دادگای دەستووری توركیا 11-12 -2009 بڕیاری دا كەپارتی كۆمەڵگای
دیموكراتی دابخات. ئێمە وەكو پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان
ئەم بڕیارەی دادگای توركیا شەرمەزار دەكەین و بەبڕیارێكی سیاسی و نایاسایی دەزانین
وپێمان وایە ئەم بڕیارە راستی دەوڵەتی توركیا و حكومەتی پارتی دادوگەشەپێدانی بۆ رای
گشتی جیهان ئاشكرا كرد كە چەندە خوازیاری گۆڕان وچارەسەركردنی دۆزی كوردن، لەهەمان
كاتدا نیشانی دا كە چەندە ئامادەن ئیرادەی كورد بناسن. ئەم بڕیارە ئەوەی سەلماند كە
دەوڵەت وحكومەتی توركیا گۆڕانیان لەستراتیژی خۆیاندا نەكردووەو لەناوەڕۆكدا ئەوان
هەر پەیڕەوی لەسیاسەتی نكۆڵیكردن و پاكتاوكردن دەكەن لەسەر گەلی كورد.
شتی سەرنج
راكێش ئەوەیە كە بۆ جارێ یەكەمە دادگای توركیا بەكۆێ دەنگ بڕیار لەسەر داخستنی
پارتیەك دەدات ئەویش ئەمڕۆ كورد بەنوێنەری خۆی دەزانێت. ئەمەش جارێكی تر سەلمێنەری
ئەوەیە كە سیستەمی توركیا ئامادە نییە كوردێكی بەئیرادە پەسند بكات. لەهەمان كاتدا
باس لەوە دەكرێت كە دادگا ماوەی دوو ساڵە لێكۆڵینەوە دەكات ودادگا سەربەخۆ بڕیاری
داوە، حكومەت وپارتی دادوگەشە پێدانیش جارێكی تر دەخوازن خۆیان بێ گۆناح دەربخەن لەم
بڕیارە. راستە ئەم دۆزە دوو ساڵە لەدادگایە، بەڵام دەستپێكردنی ئەم دۆزە لەدادگا
هاوكات بوو لەگەڵ ئەو بانگەشانەی ئەردۆغان كە دەیگووت هەتا دەتەپە؛ پەكەكە بە تیرۆر
ناوزەد نەكات ئامادە نیم لەگەڵیان دیدار ساز بدەم و ماوەی دوو ساڵە لەرێگەی دادگاو
راگەیاندنیشەوە دەیانخواست دەتەپە بێ ئیرادە بكەن و ناچار بكەن سیاسەتی دەوڵەت
پەسند بكات. لەكاتێكدا كە دەتەپە لەسەر سیاسەتی خۆی و پاراستنی ئیرادەی خۆی سوور بوو،
بەتایبەتی دوای ئەوەی ئەردۆغان بەرنامەی خۆی لەپەرلەمان بۆ پاكتاو كردنی تەڤگەری
ئازادیخوازی كوردستان ئاشكرا كردو بڕیاری دا كە سوور بێت لەسەر ئەو بەرنامەیە
ودەتەپەش رەخنەی لەبەرنامەكەی ئەردۆغان گرت و بڕیاریدا كە سەرانسەری توركیا بگەڕێن
و راستیەكان ئاشكرا بكات، لەكاتێكدا كە لەئیزمیر نەژادپەرستەكان هێرشیان كردە سەر
كاروانەكەی دەتەپە ئەردۆغان لەجێگەی ئەوەی داوا لە پۆلیس ودادگا بكات كە بە پێی یاسا
لێپرسینەوە لەهێرشبەران بكەن، بە پێچەوانەوە پەنجەی تاوانی بۆ دەتەپە درێژكردو
بەهۆكاری ئەو رووداوەی بەناو كردن و رێنمایی دایە دادگا وپۆلیس كە سەبارەت بە دەتەپە
ئەركی خۆیان جێبەجێ بكەن و بانگەشەی ئەوەی كرد كە دادگاو پۆلیس ئەو دەزانن ئەركی
خۆیان چۆن جێبەجێ دەكەن. ئەوە بوو هەر دوای ئەم لێدوانەی ئەردۆغان دادگای دەستووری
دۆسیەكەی دەتەپە ی خستە بەردەست بۆ بڕیار لەسەردان. واتە دادگا بەرێنمایی وداگیرسانی
گلۆپی سەوز لەلایەن ئەردۆغان و ناوەندە ستراتیژییەكانی دەوڵەتەوە ئەم بڕیارەی دا،
هەر بۆیە بەرپرسی یەكەم لەبڕیارە حكومەت و دەوڵەتی توركیایە وناتوانن خۆیان لەم
بەرپرسیاریەتیە بشارنەوە.
ئێمە لەكاتێكدا پارتی دادو گەشەپێدان ودەوڵەتی توركیا
بەرپرس دەبینین داوا لەسەرۆكی هەرێم وحكومەتی هەرێمی كوردستان و بەرپرسانی لایەنە
سیاسیەكانی كوردستان دەكەین كە هەڵوێستی خۆیان بەئاشكرا دیاری بكەن كەئایا لەگەڵ
بەرنامەكەی توركیاو ئاكەپەدان، یا خود لەگەڵ گەلی كورد و تەڤگەری ئازادیخوازی
كوردستاندا، چونكە لە رابردوودا گەلێك جار بەرپرسان ئەوەیان دووپات كردۆتەوە كە
پشتیوانی بەرنامەی ئاكەپە دەكەن. وەكو دەزانرێت بەرنامەی ئاكەپەش وەكو خۆیان دەیڵێن
و لەكرداریشدا جێبەجێ دەكەن هەوڵدانە بۆ پاكتاوكردنی تەڤگەری كوردی وئەو مامەڵەی
لەگەڵ رێبەرئۆجەلان و جەماوەری باكووری كوردستان دەیكەن و داخستنی دەتەپە و هەوڵە
بەردەوامەكانی بۆ وەرگرتنی پشتگیری لەئەمریكا و ئێراق وحكومەتی هەرێم بۆ
پاكتاوكردنی تەڤگەری كوردییە. ئێمە پێمان وایە لێرە بە دواوە هەر كەس و لایەنێك
پشتیوانی لەبەرنامەی ئاكەپە بكات، پشتیوانی بەرنامەی پاكتاوكردنی تەڤگەری كورد
دەكات لە باكووری كوردستان وئەمەش بەزیانی گشتی كورد دەشكێتەوە. لەهەمانكاتدا داوا
لەجەماوەری گەلەكەمان دەكەین كە بەگیانێكی نەتەوەیی دیموكراتیانەوە ئەم هەڵوێستەی
دەوڵەتی توركیاش شەرمەزار بكات.
سوپاس، ئهی کۆتره خوێن شیرینهکانی تهنهایی
که ساتێ هێلانهکانی تهنهایتان چۆڵ نهکرد و
بهسهر گومهزی بێتاقهتیهکانمهوه [......]
لێرە لەو بەر هەیوانی گومڕاییەدا
لەو كوشتارگەی شەڕابو
خنكاندنی بادەدا
بە كۆشێك پەڕسێلكەوە چی دەكەی [......]
بابە گیان، زۆر دەمێكە نامەم بۆ نەنووسیووی. واتا نووسییوویشمە بەڵام بۆم نەناردووی. هێشتا لەسەر مێزەكەمدا دوو نامە دانراوە كەلەسەر هەردووكیان ناونیشانی تۆم لێنووسیووە، بەڵام هەمیشە بیرم لەوە كردۆتەوە كەپێویستە [......]
ئەوانەی لەسەر سوچی كۆڵانەكە ، بۆم وەستا بوون ، چییان لێهات ؟؟ [......]
رازی بوین به خهم..
به کۆڵ ههڵگری غهریبی و ماتهم ! [......]
خەونامە بریتی یە لەم خەونانەی كە شەوانی تەنیاییم بینیومن زۆرێك لەم [......]
تۆ هاتی و دڵم کرده سفره بۆت
تۆ ناوهخت هاتی و سفرهم خاڵی بوو [......]
داگیركاری وڵاتان لە لایەن (ئالێكساندەری ماسێدۆنی)یەوە، سنوورە جیۆگرافیا سیاسییەكانی جیهانی دێرین تێكشكێندرا و بڵاوكردنەوەی ژیانی هۆشەكی و [......]
بڕانهوهی بوونی مرۆڤ و تراجیدیای ئهم بوونه لهگهڵ کۆتایی هێنانیدا دێتهکایهوه.مرۆڤ بیهوێ و نهیهوهێ بوونێکی تراجیدی ههیه.ئهمهش له ناوهڕۆکی بوونیدایه و ناتوانێ بیگۆڕێت. [......]
مرۆڤایهتی بهگشتی و مهعریفه جیاجیاكانی عهقڵ بهتایبهتی ههمیشه كاریگهر بووه لهسهر خولقاندنی كارێك لهچاو كارێكی تردا [......]
© 2006- 2010 Ledwan.NET HomePage | Designed & Hosted by DeSian