ناسنامه‌ی ڕێبه‌ریکی کاریزماتیکی رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست بناسێن/مه‌حه‌مه‌د شیخی
|
سندوقێكی رەش بۆ خراپترینەكان/ هەڵۆ مەرگەیی
|
ژیانی مه‌رگێك.... مه‌رگی ژیانێك له غوربه‌ته‌وه بۆ هاوڕێ (سپارته‌كانی )عیراق/سیروان علی
|
ماشێنه‌كانی میزاج و، چه‌قینه‌كانی یه‌قین/ئه‌رسه‌لان مه‌حمود
|
وه‌ک پێشبینی ده‌کرا دادگای ده‌ستوری تورکیا بڕیاڕی قه‌ده‌غه‌کردنی به‌سه‌ر
تاکه پارتێکی کوردی، که به شێوه‌ی
یاسایی له تورکیادا کاری سیاسی ده‌کات، سه‌پاند. ئه‌م بڕیاره بێ له‌وه‌ی
کاری ئه‌م پارته به‌فه‌رمی ڕاده‌گرێ و ده‌ست به‌سه‌ر هه‌موو باره‌گاو
سه‌روه‌ت و سامانه‌که‌یدا ده‌گرێت له هه‌مان کاتدا حه‌سانه‌ی
په‌رله‌مانتاری له ئه‌حمه‌د تورک و ئایسه‌ل توغلوك وه‌رده‌گرێته‌وه و بۆ
ماوه‌ی 5 ساڵیش مافی چالاکی سیاسی له 37 ئه‌ندامی پایه‌به‌رزو له پێشیانه‌وه
تێکۆشه‌ری ناسراوی کورد له‌یلا زانا و سه‌رۆک شاره‌وانی باتمان زه‌وت ئه‌کات.
تاوانی ئه‌م پارته‌ش له‌لایه‌ن داداگاوه به‌وه ده‌ستنیشان کراوه گوایه
په‌یوه‌ندی به پێکاکاوه هه‌یه‌و بوونه‌ته ناوه‌ندێکی هه‌وڵدان بۆ
دابه‌شکردنی تورکیا.
ئه‌م بڕێاره ڕه‌گه‌زپه‌رست و نادیموکراتیه له‌کاتێکدا
ده‌درێت، که ماوه‌یه‌که حکومه‌ته‌که‌ی ئه‌ردۆخان بانگه‌شه‌ی چاره‌سه‌ری
کێشه‌ی کورد له تورکیا ده‌کات، گوایه پرۆژه‌ی هه‌یه بۆ ئه‌م کێشه‌یه‌و به
قۆناغ چاره‌سه‌ری ده‌کات، به‌ڵام بۆ ئه‌م پرۆسه‌یه کۆمه‌لێک خه‌تو نیشانی
داناوه‌و له پێشیانه‌وه هێشتنه‌وه‌و پاراستنی تورکیایه له‌سه‌ر
بنه‌ماکانی یه‌ک نه‌ته‌وه‌و یه‌ک زمان و یه‌ک ئاڵا. ڕێبه‌رانی ئه‌م
بانگه‌شه‌یه ئه‌گه‌رچی باس له کۆتایهێنان به ڕشتنی خوێنی ڕۆڵه‌کان و
فرمێسکی دایکان ده‌که‌ن، به‌ڵام گرتن و ئه‌شکه‌نجه‌دانی سیاسی و ئۆپراسوێنه
سه‌ربازیه‌کان به‌رده‌وامن و هه‌ڕه‌شه‌و گوشاره‌کانی سه‌ر ڕێبه‌ره‌کانی
کوردیش له زیادبووندایه. له‌لایه‌کی تره‌وه ئه‌گه‌رچی کورد‌و هێزه
سیاسیه‌کانی پێشوازی و ئاماده‌ییان نیشانداوه بۆ هاوکاریکردنی هه‌ر هه‌نگاوێک
بۆ هێنانه‌دی و به‌رقه‌رارکردنی ئاشتی له تورکیا، به‌ڵام پارته‌که‌ی
ئه‌ردۆخان وه‌ک پارتێکی تورکی، پاش مێژوویه‌کی دوورودرێژ له داگیرکردن و
به‌تورککردنی هه‌موو شتێک له تورکیا‌و جینۆسایدی گه‌لان و شه‌ڕی خوێناوی و
سه‌رتاسه‌ری له دژی بوون و ناسنامه‌ی کورد، خۆی به نوێنه‌ری لایه‌نی کوردیش
ده‌زانێت و نایه‌وێت هیچ که‌س و هێزێکی کوردی به نوێنه‌رو موخاتیب وه‌رگرێت، بۆ
ئه‌وه‌ی کێشه‌کانی له‌گه‌ڵدا چاره‌سه‌ربکات. نوێنه‌رانی ئه‌م پرۆژه‌یه‌ش
هه‌موو ئه‌م شێواز‌و هه‌ڵوێسته نالۆژیک و دژ به ئاشتیانه به مۆدێلی تورکی بۆ
چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کورد له تورکیا ناوزه‌د ده‌که‌ن!
له مێژه چاودێرانی
سیاسی بێ لایه‌ن ده‌ڵێن چه‌مکی شۆڤێنیستی و ئاپارتاید له تورکیا زۆر به‌هێزتره
وه‌ک له‌وه‌ی له خواروی ئه‌فه‌ریقادا هه‌بووه‌و پیاده‌کراوه. پێش 20 ساڵ
له‌مه‌وبه‌ر سیسته‌می ئاپارتایدی ئه‌و وڵاته ئاماده‌بوو له گه‌ڵ ماندێلای
زیندانیدا له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ته‌واوی سیته‌مه‌که‌یاندا گفتوگۆ
بکه‌ن و به‌کرده‌وش جێبه‌جێیان کرد، به‌ڵام ئێستا له‌سه‌رده‌می پێشکه‌وتنی
زانیاری و جیهانگیریدا، تورکیای به‌ناو دیموکراتی ئاماده نیه له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ری
زیندانیکراوی پ‌ک‌ک گفتوگۆ بکات به‌ڵکو ده‌ست به‌سه‌ر پرۆژه‌ی نه‌خشه‌ی
ڕێگاکه‌یدا ده‌گرێت و ڕه‌وشی به‌ندکردنی سه‌ختتر ده‌کاته‌وه‌و هه‌وڵی
له‌ناوبردنی ده‌دات. دیاره ده‌سه‌ڵاتدارانی تورکیا به‌م هه‌نگاوه‌یان بێ له
سه‌لماندنی ئه‌و لێکدانه‌وه‌یه‌ی سه‌ره‌وه به‌هه‌مان شێوه ڕاستی و دروستی
لێدوانی سه‌رکرده‌کانی کوردی ئه‌و پارچه‌یه‌ش پشت ڕاست ده‌که‌نه‌وه که
حکومه‌ته‌که‌ی ئه‌ردۆخان ڕاستگۆ نیه له چا‌ره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد و
به‌ڵکو به‌شێوازی تازه هه‌مان کایه‌کانی کۆن دووباره ده‌کاته‌وه.
ئه‌م
بڕیاڕه له هه‌لومه‌رجێکدا دێت که گه‌له‌که‌مان له باکوری کوردستان و
له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات وه‌ک مافێکی سروشتی خۆیان دژ به ئه‌شکه‌نجه‌و خراپی
هه‌لومه‌رج و مامه‌ڵه‌کردنی ڕێبه‌ره‌که‌یان له زیندانی تاکه‌که‌سی
وه‌ستاونه‌ته‌وه‌و داکۆکی له چاره‌نوس و ژیانی ده‌که‌ن. بێگومان سزای سه‌ر
ده‌ته‌په‌ش هه‌رچی شه‌پۆلی ناڕه‌زایه‌تیه‌کانی کورد له تورکیادا ده‌باته
سه‌ره‌وه‌و خۆشه‌ویستی و جێگه‌ی ئه‌و ڕیبه‌رانه‌ش له دڵ‌و ناخی جه‌ماوه‌ردا
زیاتر ده‌کات که ڕێز بۆ ئیراده‌ی گه‌له‌که‌یان داده‌نێن و ئاماده‌نین سازش
له‌سه‌ر مافه‌کانی بکه‌ن.
ئێمه له‌کاتێکدا به‌توندی ئیدانه‌ی ئه‌م
بڕیارانه‌ی دادگای ده‌ستوری تورکیا ده‌که‌ین له‌هه‌مان کاتدا ڕه‌خنه‌ی توند
ئاراسته‌ی ڕێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ و ده‌زگا نێوده‌وڵه‌تیه‌کان ده‌که‌ین که
له‌ئاست فشاره‌کانی داگیرکه‌ری تورکیا بۆ سه‌ر نه‌ته‌وه‌که‌مان درێژه به
بێده‌نگی و بێهه‌ڵویستیان ئه‌ده‌ن. داواش له گه‌له‌که‌مان ده‌که‌ین له‌م
بارودۆخه هه‌ستیاره‌دا تێکۆشانی گه‌له‌که‌مان له‌باکور به‌ته‌نها
جێنه‌هێلن و به‌ته‌واوی تواناوه پشتگیری له داواکاریه ڕه‌واکانی بکه‌ن.
به پێویستیشی ده‌زانین له‌م کاته‌دا ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی کوردستان به ئه‌رک و
هه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه‌یی خۆی هه‌ستێت و بۆ شه‌رمه‌زارکردنی ئه‌م بڕیاره، چاو
به هه‌موو هاوکاریه‌کانی خۆی له‌گه‌ڵ تورکیادا بخشێنیته‌وه و هه‌رچی زووشه
هه‌موو تێکۆشه‌رانی پێکاکه له گرتووخانه‌کانی ئازاد بکات که هیچ پاساوێکی
نیه.
ناوه‌ندی هه‌ڵبجه، دژ به‌ئه‌نفالکردن و جینۆسیدی گه‌لی
کوردـچاک
www.chak.inof chak.org@gmail.com
سوپاس، ئه‌ی کۆتره خوێن شیرینه‌کانی ته‌نهایی
که ساتێ هێلانه‌کانی ته‌نهایتان چۆڵ نه‌کرد و
به‌سه‌ر گومه‌زی بێتاقه‌تیه‌کانمه‌وه [......]
لێرە لەو بەر هەیوانی گومڕاییەدا
لەو كوشتارگەی شەڕاب‌و
خنكاندنی بادەدا
بە كۆشێك پەڕسێلكەوە چی دەكەی [......]
بابە گیان، زۆر دەمێكە نامەم بۆ نەنووسیووی. واتا نووسییوویشمە بەڵام بۆم نەناردووی. هێشتا لەسەر مێزەكەمدا دوو نامە دانراوە كەلەسەر هەردووكیان ناونیشانی تۆم لێنووسیووە، بەڵام هەمیشە بیرم لەوە كردۆتەوە كەپێویستە [......]
ئەوانەی لەسەر سوچی كۆڵانەكە ، بۆم وەستا بوون ، چی‌یان لێهات ؟؟ [......]
رازی بوین به خه‌م..
به کۆڵ هه‌ڵگری غه‌ریبی و ماته‌م ! [......]
خەونامە بریتی یە لەم خەونانەی كە شەوانی تەنیاییم بینیومن زۆرێك لەم [......]
تۆ هاتی و دڵم کرده سفره بۆت
تۆ ناوه‌خت هاتی و سفره‌م خاڵی بوو [......]
داگیركاری وڵاتان لە لایەن (ئالێكساندەری ماسێدۆنی)یەوە، سنوورە جیۆگرافیا سیاسییەكانی جیهانی دێرین تێكشكێندرا و بڵاوكردنەوەی ژیانی هۆشەكی و [......]
بڕانه‌وه‌ی بوونی مرۆڤ و تراجیدیای ئه‌م بوونه له‌گه‌ڵ کۆتایی هێنانیدا دێته‌کایه‌وه.مرۆڤ بیه‌وێ و نه‌یه‌وه‌ێ بوونێکی تراجیدی هه‌یه.ئه‌مه‌ش له ناوه‌ڕۆکی بوونیدایه و ناتوانێ بیگۆڕێت. [......]
مرۆڤایه‌تی به‌گشتی و مه‌عریفه جیاجیاكانی عه‌قڵ به‌تایبه‌تی هه‌میشه كاریگه‌ر بووه له‌سه‌ر خولقاندنی كارێك له‌چاو كارێكی تردا [......]
© 2006- 2010 Ledwan.NET HomePage | Designed & Hosted by DeSian