ناسنامهی ڕێبهریکی کاریزماتیکی رۆژههلاتی ناوهراست بناسێن/مهحهمهد شیخی
|
سندوقێكی رەش بۆ خراپترینەكان/ هەڵۆ مەرگەیی
|
ژیانی مهرگێك.... مهرگی ژیانێك له غوربهتهوه بۆ هاوڕێ (سپارتهكانی )عیراق/سیروان علی
|
ماشێنهكانی میزاج و، چهقینهكانی یهقین/ئهرسهلان مهحمود
|
منیش وەكو كوردێك باش دەزانم كە وڵات شیرینە و شایەن وشایستەی
هەموو قوربانی دانێكە. بەڵام باشتریش دەزانم كە وڵاتێك لە
نێوان عەرەب وفارس وتورك دا بیت هەرگیز ئارامی بە خۆیەوە نابینیت.
بۆیەش من وەكو
ملیونەهان لە دڵسۆزانی ئەم وڵاتە و هاوڵاتییانی پەرۆش و وڵاتپارێز، رۆژانە لە هزری
ئەوە دا مە: ئاخۆ چارەی ئێمەی كورد چییە لە وڵاتێك دا بمانەوێ و نامانەوێ عەرەب
وفارس وتورك وتوركمان وكلدان وئاشوری وئەرمەن و نازانم كێ هاوبەش و دراوسێی ئێمەن؟
ئایا چارەمان چییە بۆ دامەزراندنی دەوڵەتێكی نەتەوی و بێ گرفت؟ دەوڵەتێكی ئارام و
پڕ لە خۆشی و شادی وكار و درامەت و بەرهەم؟ دەوڵەتێكی خاوەن دانپێدان لە لایەن
كۆمەڵگای نێو نەتەوی و وڵاتانی جیهان و نەتەوە یەكگرتووەكان؟ دەوڵەتێكی ئاكتیڤ لە
رووی كاری ولاتانی جیهان لە مەڕ ئاشتی و پاراستنی ژینگە و چارەسەر كردنی گرفتی
نەخۆشییە كوشندەكانی جیهان وەكو هەژاری و كەم ئاوی و بەرز بوونی پلەی گەرما و ئیدز و
نازانم چی دیكە؟!!.
من هەمیشە لەو باوەڕە دا مە كو ئێمەی كورد ناتوانین هیچ شتێكی
لەوەی سەرەوە ئاماژەم پێ كرد بە ئەنجام بگەینین لە سەر ئەم خاكە دا كە تەنها خۆمان
ناوی بە كوردستان دەبین، بگرە تەنانەت توركمان و ئاشوریش دان بەو ناوە نادەن!!.
ئەی
چارەمان چییە؟!! چارەمان چییە لەگەڵ دیكتاتۆرێكی عەرەب و كەلە رەقێكی فارس و
ستەمكارێكی تورك؟!! چارەمان چییە لە گەڵ توركمانێك یان ئاشورییەك یان كلدانێك یان
ئەرمەنێك كە سێ چارێكی ئەم خاكە بە موڵكی خۆی دەزانیت؟!!.
من دەزانم مێژووی ئێمەی
كورد پرە لە سەروەری و خەبات و تێكۆشان و فیداكاری وپێشمەرگایەتی و شەهید و ئەنفال و
هەڵەبجە، من دەزانم بارزانی نەمر وقازی مەحمەد و شیخ سەعید و شێخ مەحموود چ تێكۆشان و
ماڵ وێرانی و فیداكاری لە پێناوی ئەم كوردستانەیان پێشكەش كردووە، من ئەو هەموو شتە و
سەدان شتی دیكە دەزانم، بەڵام دیسانەوە دەڵێم پێویستە ئێمەی كورد بگەینە قەناعەت كە
هیچمان پێ ناكرێت لەم شوێنە جوگرافییە، سەدان ساڵی دیكەش نا گەین بە مافە رەواكانی
خۆمان، مافەكانمان دەستەبەر نابن مەگەر سەد ئەمریكا و بریتانیا پاڵپشتی ئێمە بن،
چونكە بمانەوێ و نامانەوێ عەرەبێك لە بەغدا یان لە دیمشقەوە و توركێك لە
ئەنقەرەوە و فارسێك لە تەهرانەوە دەتوانیت زۆر بە ئاسانی هەموو خەوكانی ئێمە پووچەڵ
بكاتەوە!! نەك لە ئازایەتی خۆیان بەڵكۆ لە بێ ویژدانی خۆیانەوە.
ئەی چارەمان
چییە؟!!.
من پێم وایە پێویستە ئێمەی كورد بە جورئەتەوە هزر لەو مەسەلە بكەین و هەموو
هزرێك چەند هزرێكی خەیاڵی و مەحاڵیش بیت لە پێش خۆمانەوە دابنێین!!.
پەندێكی مێژینە
هەیە دەڵێت: ئەگەر چیا ناڕوات ئەوە شێخ دەڕوات!! بۆیەش ئەگەر عەرەب و فارس وتورك وڵاتی
ئێمە كە هەزاران ساڵە داگیریان كردووە چۆل نەكەن با خۆمان بۆ ئەوانی چۆل بكەین و
پیرۆزی ئەوان بیت!!!.
من لەم نووسینە دا باس لە كونتراكتێكی نێو دەوڵەتی دەكەم.
من
دەزانم سەدان كەس لێم دەبن بە پاڵەوان و ئەم نووسینە بە (خیانەت) لە قەڵەم دەدەن!!
بەڵام من دەمەوێ شتێك بۆ مێژوو بنووسم.
پێم وایە باشترە بۆ ئێمەی كورد لە هەر چوار
پارچەی كوردستان ئەم خاكە چۆڵ بكەین و بە نووسین رادەستی ئەم چوار وڵاتە بكەین و وەكو
گۆتم و دووبارەی دەكەمەوە پیرۆزی ئەوان بیت!!!.
پترە لە 10 ساڵ من ئەنتەرنێت بە كار
دەهێنم، بۆیەش ساڵانێكە دەزانم كە بە سەدان دوورگە و (جەزیرە)ی فرۆشتن هەن، بە
تایبەتی لە نێو دەریای ئەتلانتیك كە نزیكی ئەمریكایە، دوورگەكان دەبن بە (ملك صرف) بۆ
هەر كەسێك بكڕیت، نرخیشیان زۆر گران نییە، كەچی رووبەری هندێكیان گەورەترە لە
كوردستان!!.
من لە گەڵ ئەوە دا مە كە ئێمەی كورد پڕۆژەیەكی نێو دەوڵەتی پێشكەش بە
نەتەوە یەكگرتووەكان بكەین، پاش ئەوەی پاڵپشتی ئەمریكا و بریتانیا مسۆگەر بكەین،
تێدا باس لە فرۆشتنی ئەم خاكە بكەین بەرامبەر كڕینی چەند دوورگەیەكی نزیكی یەك و
دامەزراندنی دەوڵەتی كوردستان لە سەر خاكە نوێیەكە و مسۆگەر كردنی دانپێدانی هەموو
وڵاتانی جیهان بەم دەوڵەتە نوێیە.
لە رێككەوتەكەش دا بنووسرێت پێویستە دەوڵەتەكانی
كڕیار ماوەی 5 ساڵ چاوەڕێی وەرگرتنی ئەم خاكە بن تاكو كۆمپانیا نێو دەوڵەتییەكان جادە
و كۆڵان و ماركیت و قوتابخانە و نەخۆشخانە و تەلارەكانی كوردستانەكەمان بۆ ئاوەدان
دەكەن.
ئەو كات هەر كەسێكی كورد هەروەها هەر شبەبەكێك یان ئێزدییەك یان قەیلییەك
یان هەر كەسێكی دیكە كە خۆی بە كورد دەزانیت (چونكە هندێك لەوان خۆیان بە كورد نازانن)
مافی ئەوەی بدرێتێ كە سەفەر بۆ وڵاتە نوێیەكەی بكات، لوێش شوقەیەك یان خانوویەك یان
تەلارێك (بە پێی پێویستی) بدرێتە ئەو هاوڵاتییە و دەستت بە جێ بەردەوام بیت لە سەر
هەمان كاری خۆی كە لە كوردستانە كۆنەكەی دا دەكرد.
ئەمریكا بەم شێوەیە دامەزرا،
هەروەها ئیسرائیلیش بەهەمان شێوە دامەزرا، بۆیەش مەحاڵ نییە كوردستانە نوێیەكەی
خۆمانیش بەم شێوەیە دابمەزرێت.
ئێمەی كورد كە كوردستانە كۆنەكەی خۆمان بدەینە
عەرەب و تورك وفارس وتوركمان و ئاشوری و كلدان و ئەرمەن ونازانم كێی دیكە، پارەیەكی
گەورە بەرامبەری وەردەگرین، بەلام هیچ وڵاتێك ناتوانیت ئەم پارەیە بە یەك جار دابین
بكات، بۆیەش دەتوانین لە كۆنتراكتە نێو دەوڵەتییەكە دا بنووسرێت كە پارەیە پێویستە
لە ماوەی 100 ساڵ بدرێتەوە، هەروەها بنووسرێت لەم 100 ساڵە دا پێویستە دەوڵەتەكانی
كڕیاڕ رێژەیەك لە بودجەی ساڵانەی خۆیان بدەن بە دەوڵەتی كوردستان بەرامبەر ئەو هەموو
نەوت و سامانە سرووشتییەكان دا.
لە كوردستانە نوێیەكەی خۆمانیش دەبین بە دەوڵەتێكی
بێ گرفت، نە عەرەبێك دێت و دەڵێت: (باكووری عیراق) و نە توركێك دێت و دەڵێت:
(توركەكانی شاخ) و نە فارسێك دێت و دەڵێت: (ئادەم خۆرەكان)!!.
دەبین بە دەوڵەت، پارەی
تایبەتی خۆمان دەبیت، پاسپۆری تایبەتی خۆمان چاپ دەكەین.
لە كوردستانە نوێیەكە دا
دەتوانین (هەولێر و ئامەد و مەهاباد و قامشلو)ی نوێ ئاوەدان بكەین، دەتوانین بۆ هەر
شارێكیش چەندین گۆڕستان دروست بكەین، با هەر كەسێكی كورد مافی ئەوەی هەبیت گۆڕی
مردووە ئازیزەكانی خۆی بۆ كوردستانە نوێیەكی خۆی بگوازیتەوە.
من نامەوێ زۆر بچمە
نێو ووردە كارییەكانی دامەزراندنی وڵاتێكی نوێ دا، بەڵام دەزانم كە مەحاڵ نییە،
ئەگەر كەسێكیش هەبیت باس لەوە بكەت كە ئەمە (خیانەتە) با بڕیارەكە بدەینە دەستی گەلی
كورد و راپرسییەكی نێو دەوڵەتی ئەنجام بدەین، كە من دڵنیام زۆرینەی دەنگدەران پەسندی
بۆچوونی من دەكەن، ئەو كات با سیاسەتمەداران و یاساناسەكان و دیپلوماتە كوردەكان
دەست بە دانوستان و (مفاوەزات) بكەن و ئێدی ئەم مەینەتە بێ كۆتاییە بە كۆتایی
بێنن.
لە مێژەوە نیازی ئەم نووسینەم هەبوو بەڵام دەترسام!! ترسیشم لەوە بوو كە
خەڵكانێك هەبن (كە هەر دەبن) لێم تێنەگەن و ئیتر بڵێن ئەمە خیانەتە و خۆفرۆشییە و گەمە
كردنە بە خوێنی شەهیدان و كارەسات و تەواوی مێژووی ئەم گەلە، بەڵام لە دڵ و ناخەوە
دەڵێم پاڵدەر من بۆ ئەم نووسینە تەنها و تەنها ئەوەیە كە منیش وەكو كوردێك خەون بە
دەوڵەتێكی كوردیی بێ گرفت و ئارام و خاوەن كیانێكی نێو دەوڵەتی دەبینم.. ئیتر تەنها
خەونێكە و پێم وایە دەتوانین جێبەجێ بكەین و پێم وایە چەندی زووتر بیت باشترە.
سوپاس، ئهی کۆتره خوێن شیرینهکانی تهنهایی
که ساتێ هێلانهکانی تهنهایتان چۆڵ نهکرد و
بهسهر گومهزی بێتاقهتیهکانمهوه [......]
لێرە لەو بەر هەیوانی گومڕاییەدا
لەو كوشتارگەی شەڕابو
خنكاندنی بادەدا
بە كۆشێك پەڕسێلكەوە چی دەكەی [......]
بابە گیان، زۆر دەمێكە نامەم بۆ نەنووسیووی. واتا نووسییوویشمە بەڵام بۆم نەناردووی. هێشتا لەسەر مێزەكەمدا دوو نامە دانراوە كەلەسەر هەردووكیان ناونیشانی تۆم لێنووسیووە، بەڵام هەمیشە بیرم لەوە كردۆتەوە كەپێویستە [......]
ئەوانەی لەسەر سوچی كۆڵانەكە ، بۆم وەستا بوون ، چییان لێهات ؟؟ [......]
رازی بوین به خهم..
به کۆڵ ههڵگری غهریبی و ماتهم ! [......]
خەونامە بریتی یە لەم خەونانەی كە شەوانی تەنیاییم بینیومن زۆرێك لەم [......]
تۆ هاتی و دڵم کرده سفره بۆت
تۆ ناوهخت هاتی و سفرهم خاڵی بوو [......]
داگیركاری وڵاتان لە لایەن (ئالێكساندەری ماسێدۆنی)یەوە، سنوورە جیۆگرافیا سیاسییەكانی جیهانی دێرین تێكشكێندرا و بڵاوكردنەوەی ژیانی هۆشەكی و [......]
بڕانهوهی بوونی مرۆڤ و تراجیدیای ئهم بوونه لهگهڵ کۆتایی هێنانیدا دێتهکایهوه.مرۆڤ بیهوێ و نهیهوهێ بوونێکی تراجیدی ههیه.ئهمهش له ناوهڕۆکی بوونیدایه و ناتوانێ بیگۆڕێت. [......]
مرۆڤایهتی بهگشتی و مهعریفه جیاجیاكانی عهقڵ بهتایبهتی ههمیشه كاریگهر بووه لهسهر خولقاندنی كارێك لهچاو كارێكی تردا [......]
© 2006- 2010 Ledwan.NET HomePage | Designed & Hosted by DeSian