ناسنامهی ڕێبهریکی کاریزماتیکی رۆژههلاتی ناوهراست بناسێن/مهحهمهد شیخی
|
سندوقێكی رەش بۆ خراپترینەكان/ هەڵۆ مەرگەیی
|
ژیانی مهرگێك.... مهرگی ژیانێك له غوربهتهوه بۆ هاوڕێ (سپارتهكانی )عیراق/سیروان علی
|
ماشێنهكانی میزاج و، چهقینهكانی یهقین/ئهرسهلان مهحمود
|
Soran_darbandy@yahoo.com
بە قوربانت بم.. بەس توخوا تۆ بە من مەڵێ بە قوربانت بم..!! خوا تۆ بە
قوربانی من بكات، دڵنیابە بۆ هەمیشە لە خوا توڕە دەبم.. بەڵام دەشزانم لە شێتی من ئەو
كارە ناكات.
بۆت گەراِم، لەم عەشقە تەنیایەماندا خەونی زێرین دەبینم.. خەیاڵی درێژ
وەكو درێژی بۆنی پرچی تۆ.. جارێك لێم ونبووت، بۆ دۆزینەوەت فڕیم و هەورم دڕی.. ئاسمانم
شەقار شەقار كرد.. دەستم بە قوڕگە "با" گرت و پێم وت: ((بۆ كوێت برد..؟! ئێستا لێوی تامی
ماچی منی پێوە ماوە، یان بۆتە كانگای بێئومێدی..؟)) "با" شێت بوو لە ونبوونت..
لەولاشەوە قژی "باران"م گرت و وشكم كردەوە لە بارین، تۆم هەر نەدۆزیەوە تێیدا.. هەر
ماندوو نەبووم، وێڵگەرێكی شێت بووم بەدوات.. زگی نەهەنگم دڕی و تا دۆزینەوەی نهێنی
قووڵی، بەدەریادا ڕووچووم.. بەدوای تیشكەكانتەوە هاتم، هەر نەمدۆزیەوە.. لەگەڵ
ئیمانداران نوێژی بینینتم كرد، هەر نەمدۆزیەوە.. لەولاشەوە خۆم بە شەڕابی شاعیران
مەست كرد و هەر نەمدۆزیەوە.
لە هیكەوە دەركەوتیت.. خۆمان بووین، لە بیابانی عەشق
تەنیا.. لە ئاسمانی خوا تەنیا.. تەنیا خۆمان بووین.. هێندە تامەزۆری باوەشی یەكتر
بووبووین، كاتمان لەبیر كرد، نا كاتمان لەبیر نەكرد، بەڵكو كات خێرا خێرا دەڕۆیشت،
ئاخ ساتەكانی پێكەوەبوون بۆ هێندە زوو دەرۆن، تۆ وات وت.
یەكترمان لە ژورێكی تەنیا
بینیەوە، وەك تەنیایی خوا.. هێندە شێتانە لێومان بەلێوی یەكترەوە نا، تاكو نوچە تۆزی
ماچ لە لێوانمان هەستا.. ماچ بڵێسەی سەند، ژوورەكەی پڕ كرد لە دووكەڵی جوانی..
لەوسەرەوەش خوا هێدی هێدی فووی لەو ژوورەمان دەكرد تاكو ئاگری ماچ بەرز ببێتەوە و
بمان سوتێنێت.. دەستەكانم خزانە سینگت و هەرچی بەربەستە دراندی.. خۆش خۆش دەمگووشی
بەدەستمەوە.. پڕ لەزەتانە دەممژی.. بۆنت بەسەراپای جەستەمدا بڵاو بۆوە.. ئەو ونبوونە
پڕی بووە لە حیكمەت، تۆ بەو ونبوونەت چوویتە رۆحی ئەستێرە و پڕ بوویت لە تیشك.. هاتیت و
ئەو تیشكانەت لە رۆحما چاند، بۆ ئەوە ژیان رووناك رووناك ببینم.. هاتیت و تیشكەكانت لە
رۆحما بڵاوكردەوە.. ئەفسووس كە نەمردم، ئەفسووس ئەوە چی بوو..؟! ئەوە من بووم لە باوەشی
دۆزەخ..؟! خۆشەویستم باوەشتت دۆزەخە، خوایە من نامەوێت بچمە بەهەشت، تاكو جەهەنەمێكی
هێندە خۆش هەبێت؛ كە ئەویش باوەشی گەرم و ناسكی نیشتیمانی دوو جووت سێوەی ئەوە.. ئاخ
چەندە جوان بوویت..!! پڕ بوویت لە نووری خوا.. خەونمان چنی، خەونێك لە كەنار دەریا بەدەم
هاژە هاژی شەپۆلەكان، ماچێك بكەین، خوا بڕژێتە ئەو كەنار دەریایە و سەرسوورمانە لە
نووری رووناكی ماچمان بڕوانێت.. درێغ، ئاخ درێغ، كە نەمتوانی پەردە بدڕم و لەودیو
دڕاندنی پەردەوە ژیان بەو هەموو جوانییەوە ببینم، درێغ... بەڵام هێشتا ماوە، هێندە
كۆتایی زەمەن ماویەتی.. توخوا بمبوورە، لەو كاتە شێتی لە دڵم ئاڵا بوو و تەفسیری نیگا
نەتوانینەكانی تۆم پێنەكرا.. تۆش "با"یەك نەهات بەلات و بەهانەیەكی پڕ جوانیت بداتێ
بۆ من.. بەڵام خۆشەویستم، لەوكاتەوە زۆر گەورەی، هێندەی گەورەیی ئاسمان لام گەورەی..
هێندەی عەشقی پەپوولە بۆ بەهار شەیدایتم زیادی كردووە بۆت.. هێندەی قووڵی دەریا
قووڵتر بوومەتەوە لە عەشقت.. هێندەی خۆشەویستی شەیتان بۆ گوناه و هێندەی بەخشندەیی
خوا لەكاتی چێژوەرگرتن لە جوانی ئەو، خۆشەویستیت زیاتری
كردووە.. دواجار تەفسیرێك نامینێت بۆ خۆشەویستیت.. سنوورێك
نامینێتەوە بۆ دیاریكردنی شێتم لە عەشقی تۆدا.. هێندە هەیە ساتەكانی پێكەوە بوونمان
دەچنە سەرابەوە و لەزەتیان لێمان ون دەبێت، ئازارەكانیش هەمیشە لە رۆحمان بڵێسە
دەستێنن.. ئەفسووس كە نەمردم بەو لەزەتبردنە لە جوانییە پڕ خواییەكەت.. ئەفسووس....
هێندە هەیە لەو ساتەوە من هەر وڕێنە دەكەم و نە كەس لێم تێدەگات و نە لەكەسیش تێدەگەم..
ئیتر رابردووم چۆتە ناو خەیاڵەوە و ئێستاشم دووبارە بێ تۆ بوویمەوە و داهاتووش
دەخەمە خەونی بەیەكگەیشتن، چونكە گەورەترین خەونمە، گەورەترین.........................
سوپاس، ئهی کۆتره خوێن شیرینهکانی تهنهایی
که ساتێ هێلانهکانی تهنهایتان چۆڵ نهکرد و
بهسهر گومهزی بێتاقهتیهکانمهوه [......]
لێرە لەو بەر هەیوانی گومڕاییەدا
لەو كوشتارگەی شەڕابو
خنكاندنی بادەدا
بە كۆشێك پەڕسێلكەوە چی دەكەی [......]
بابە گیان، زۆر دەمێكە نامەم بۆ نەنووسیووی. واتا نووسییوویشمە بەڵام بۆم نەناردووی. هێشتا لەسەر مێزەكەمدا دوو نامە دانراوە كەلەسەر هەردووكیان ناونیشانی تۆم لێنووسیووە، بەڵام هەمیشە بیرم لەوە كردۆتەوە كەپێویستە [......]
ئەوانەی لەسەر سوچی كۆڵانەكە ، بۆم وەستا بوون ، چییان لێهات ؟؟ [......]
رازی بوین به خهم..
به کۆڵ ههڵگری غهریبی و ماتهم ! [......]
خەونامە بریتی یە لەم خەونانەی كە شەوانی تەنیاییم بینیومن زۆرێك لەم [......]
تۆ هاتی و دڵم کرده سفره بۆت
تۆ ناوهخت هاتی و سفرهم خاڵی بوو [......]
داگیركاری وڵاتان لە لایەن (ئالێكساندەری ماسێدۆنی)یەوە، سنوورە جیۆگرافیا سیاسییەكانی جیهانی دێرین تێكشكێندرا و بڵاوكردنەوەی ژیانی هۆشەكی و [......]
بڕانهوهی بوونی مرۆڤ و تراجیدیای ئهم بوونه لهگهڵ کۆتایی هێنانیدا دێتهکایهوه.مرۆڤ بیهوێ و نهیهوهێ بوونێکی تراجیدی ههیه.ئهمهش له ناوهڕۆکی بوونیدایه و ناتوانێ بیگۆڕێت. [......]
مرۆڤایهتی بهگشتی و مهعریفه جیاجیاكانی عهقڵ بهتایبهتی ههمیشه كاریگهر بووه لهسهر خولقاندنی كارێك لهچاو كارێكی تردا [......]
© 2006- 2010 Ledwan.NET HomePage | Designed & Hosted by DeSian