ناسنامه‌ی ڕێبه‌ریکی کاریزماتیکی رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست بناسێن/مه‌حه‌مه‌د شیخی
|
سندوقێكی رەش بۆ خراپترینەكان/ هەڵۆ مەرگەیی
|
ژیانی مه‌رگێك.... مه‌رگی ژیانێك له غوربه‌ته‌وه بۆ هاوڕێ (سپارته‌كانی )عیراق/سیروان علی
|
ماشێنه‌كانی میزاج و، چه‌قینه‌كانی یه‌قین/ئه‌رسه‌لان مه‌حمود
|
Writing minutes of meetings
کۆبونه‌وه له 3 که‌س یان زیاتر پێک دێت ، به‌پێی یاسا
ڕێکخراوی سیاسی
و پیشه‌یی و رۆشنبیری و
وه‌رزشی و خێرخوازی بۆ به‌رده‌وامی مانه‌وه‌یان پێویستیان به کۆبونه‌وه‌ی
خولانه هه‌یه خاله‌کانی ووت‌و وێژ و بابه‌ته‌کانیان له دوو تۆی کۆنوسێکدا
تۆمارده‌که‌ن هه‌م وه‌کو به‌لگه‌و سه‌رچاوه هه‌م بۆ ئاسانکاری جێبه‌جێ کردن و
به‌دوادا چونه‌وه‌ی بڕیار‌و پێشنیازه‌کانیان ، دواتر هه‌ر له‌به‌ر رۆشنایی
کۆنوسه‌کان هه‌وال و راپۆرتی تایبه‌ت ئاماده ده‌کرێت بۆ ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن
وه‌کو سه‌رچاوه‌ش ئاماژه‌یان پێ ده‌کرێت.
به‌زۆری ئه‌و راپۆرتانه‌ی
ده‌نوسرێنه‌وه ده‌رباره‌ی کۆبونه‌وه‌کان ده‌شی یارمه‌تی ده‌ربن بۆ گه‌یاندن
و توانا‌و گه‌شه پێدان . ڕاپۆرتی بێسه‌رو به‌رو لاواز ره‌نگه ببیته هۆی
شێواندنی ڕاستیه‌کان.
له‌م سه‌رده‌مه‌ی گۆڕینی به‌رده‌وام و پێشکه‌وتنی
ته‌کنه‌لۆجیای گه‌یاندن به‌رده‌وام ئامێری تازه ده‌رده‌که‌ویت بۆ تایپ کردن
و تۆمارکردنی ده‌نگ و ڕه‌نگ ته‌نانه‌ت جاری واهه‌یه پسپۆر‌و شاره‌زا به ڤیدیوی
داخراو له‌ڕیگه‌ی سه‌ته‌لایته‌وه به‌شداری کۆبونه‌وه‌کان ده‌که‌ن به‌لام
هێشتا هیچیان به‌ته‌واوه‌تی شوێنی نوسینی سه‌ر کاغه‌زی پڕنه‌کردوته‌وه
کۆنوس یان ڕاپۆرت ده‌بی ئه‌م خالانه له خۆی بگریت :
1. کارنامه‌ی
(ئه‌جه‌ندا) بابه‌ته‌کان 2. رۆژی کۆبونه‌وه‌ی داهاتو کات‌و ڕۆژ و شوێن 3. به‌رپرسی
یه‌که‌م 4. کێی ئاماده‌بو 5. کێی ده‌بوایه ئاماده بیت به‌لام نه‌هاتبو 6. چ
بابه‌تێک گفتوگۆی له‌سه‌رکرا 7. چ کارێک ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ردرا 8. هه‌روه‌ها
که‌سی ده‌ست نیشان کراو بۆ جێبه‌جێ کردنی هه‌ر خالێک له‌و خالانه‌ی ده‌بی بکرێن
9. ئه‌و ئه‌جه‌نداو کارنامانه چیبون که ته‌واو نه‌کران 10. له‌کۆتایی دا ده‌بی
کۆنوس له‌لایه‌ن سه‌رۆکی دانیشتنه‌که و ئاماده‌بوان ئیمزا بکرێت.
واته
پێویسته ژماره بۆ خاله‌کان دابنرێت ستۆنیک ته‌رخان بکرێت به ناوی ئه‌و
که‌سانه‌ی جێبه‌جی کردنی کاری پێ ده‌سپێردرێت هه‌روه‌ها ده‌ست نیشانکردنی ئه‌و
کارانه‌ی جێبه‌جێ نه‌کراون تۆمارکردنی ناوی ئه‌وکه‌سانه‌ی ڕه‌زامه‌ند نه‌بون
ناوی ئه‌وکه‌سانه‌ش تۆمار بکرێت که دره‌نگ گه‌یشتون ئه‌وانه‌ی
کۆبونه‌وه‌که‌یان به‌جێ هێشت ، هه‌روه‌ها نابی شتێک تۆمار بکرێت سوکایه‌تی و بێ
ڕێزی تیابیت یان که‌سێک نیگه‌ران بکات چاک وایه وێنه‌ی راپۆرته‌که بدرێته
ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی ئاماده‌ش نه‌بون.
نمونه‌ی کۆنوس
ئه‌نجومه‌نی
پارێزگاری ژینگه .........
شوێنی کۆبونه‌وه هۆلی ......
کاتژمێر 10 ی
سه‌رله‌به‌یانی رۆژی /00/00/00
ئاماده‌بوه‌کان؛
1. ئازاد وه‌ستا حه‌سه‌ن
(سه‌رۆکی کۆبونه‌وه)
2. د.ڕیباز سه‌ردار
3. سالار هه‌ینی
4. وه‌یسی مه‌لا
نادر
5. نازدار حاجی بیلال
6. وه‌نه‌وشه ده‌شتی
7. د. ئازاد مه‌لا ڕه‌سول
9.
هۆشیار کاوه
10. سه‌ربه‌ست جۆلا
بابه‌ت/کۆبونه‌وه‌ی
مانگانه
--------------------------------------------
1. پوزش هینانه‌وه
رێباز سه‌ردار به
ئیمێل ئاگاداری کردینه‌وه که ناتوانی ئاما‌ده‌ی کۆبونه‌وه بیت داوای
لێبوردنی کردوه
2.کۆنوسی کۆبونه‌وه‌ی پێش‌و به‌سه‌ر ئه‌ندامه‌کان دابه‌شکراوه
، هه‌موو خاله‌کان په‌سند کراون.
3.سه‌رهه‌لدانی چه‌ند خالێک
سه‌ربه‌ست
جۆلاو وه‌یسی مه‌لا نادر ڕاپۆرتیان داوه که له‌رۆژی 00 /00/00 سه‌ردانی
نه‌خۆشخانه‌ی کۆماری یان کردوه به‌ناوی ڕێکخراوه‌وه چه‌پکه گولێکیان
پێشکه‌ش به هاوکار پیرخدر عه‌لی کردوه ئه‌ویش لای خۆیه‌وه سوپاسی کردون
هیوای خواستوه که بتوانی له‌ئاینده‌یه‌کی نزیکدا بگه‌ڕیته‌وه
سه‌رکاره‌که‌ی.
4. چێشتخانه‌ی مه‌ڵبه‌ند :
سالار هه‌ینی لیستی داهاتی
چێشتخانه‌ی مه‌لبه‌ندی پێشکردوه که له‌شه‌ش مانگی ڕابردودا ته‌نیا 2.500
دۆلاره داوای کردوه پڕێک له‌و پاره‌یه ته‌رخان بکرێت بۆ کڕینی ده‌سگایه‌کی
قاوه دروست کردن چونکه ئه‌وه‌ی پێشوو کۆن بوه و شایشته نیه.
5.گۆڕینی
دیکوری چێشتخانه:
نازدار مو‌سا باسی ئه‌وه‌ی کرد که هه‌ندێک تێبینی هه‌یه
ده‌رباره‌ی ژوری جێشتخانه و پێویستی به نوژن کردنه‌وه هه‌یه و
دیکوره‌که‌ی بگۆڕن و بڕیاردرا پڕێک پاره‌ی بۆ ته‌رخان بکرێت پاش ئه‌وه‌ی پشکنینی
پێویست و تێچوه‌که‌ی دیار ده‌کرێت.
6. خولی ڕاهێنان
سه‌ربه‌ست جۆلا
له‌ڕاپۆرته‌که‌یدا داوای کردوه پاسێک ته‌رخان بکرێت یان به‌کرێ بگیرێت بۆ
ماوه‌ی یه‌ک مانگ بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و بیست کارمه‌نده‌ی به‌شداری کۆرسی
ڕاهێنان ده‌بن له سه‌نته‌ری توێژینه‌وه و گه‌شه‌پێدان له‌سه‌ر چونیه‌تی
پاراستنی ژینگه ، بۆ ئاماده کردنیان بۆ ڕۆژی 5 ی حه‌زیران (نه‌ته‌وه
یه‌كگرتوه‌كان له‌یادی کۆنگره‌ی ژێنگه‌و مرۆڤ که له سالی 1972 دا له ستۆکهۆلم
به‌سترا) ئه‌و ڕۆژه‌ی وه‌ك ساڵڕۆژی جیهانی ژینگه په‌سندو ده‌ست نیشان کردوه .
7. ئاهه‌نگی جه‌ژنی سه‌ری سالی تازه
سالار هه‌ینی داوای ڕه‌زامه‌ندی
کردوه بۆ سازکردنی ئاهه‌نگێکی خیزانی به‌بۆنه‌ی سه‌ری ساله‌وه له یه‌کێک
له ئوتێله کانی شار بڕیاردرا له‌کۆبونه‌وه‌ی ئاینده‌دا لیژنه‌یه‌ک بۆ
ئه‌م مه‌به‌سته ده‌ست نیشان بکرێت.
8. هه‌ندێک بابه‌ت و پێشنیازی تر
چه‌ند
راپۆرتێک له‌سه‌ر پێشێلکاری یاسا‌و بڕیاره‌کانی قه‌ده‌غه کردنی ڕاوه ماسی و
ئاژه‌لی کێوی و باله‌نده گه‌یشتوه به‌تێرو ته‌سه‌لی باسی لێوه کرا و بڕیار
درا ده‌زگا پێوه‌ندیداره‌کانی لێ ئاگادار بکرێته‌وه که به‌پێی به‌لگه و
ئاماره‌کان به‌شی زۆری ئه‌و پێشێلکاریانه له‌لایه‌ن که‌سانێکی شڕه خۆر‌و
نه‌زان و نه‌خوێنده‌وار ئه‌نجام ئه‌درێت.
9. کات و ڕۆژی کۆبونه‌وه‌ی داهاتو
هه‌رله‌م شوێنه ده‌بیت له‌ڕۆژی 00/00/.00........
سه‌رۆکی دانیشتن
رۆژ / /
زانیاری زیاتر بۆ سه‌رۆکی کۆبونه‌وه
chairmam
سه‌ره‌تا ئه‌جه‌نده‌ی
کۆبونه‌وه‌که‌به‌سه‌ر به‌شداربوان دابه‌ش بکه‌بۆئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر
پێشنیازێکیان هه‌بیت باسی بکه‌ن پاشان کاتی و ماوه‌ی کۆبونه‌وه‌دیاری
بکه‌له‌کاتی دیاری کراوێش ده‌ستی پێ بکه ئه‌گه‌ر ئه‌ندامێک دره‌نگ هات
سه‌رله‌نوێ بۆی پێدامه‌چۆوه‌هاوکارێکت هه‌بیت باشه‌ڕێگه‌مه‌ده‌مرۆڤی زۆر
بلێی و درێژ دادڕ له‌سه‌ر بابه‌تی لاوه‌کی کات به‌فیڕۆ بدات ئه‌گه‌ر
کۆبونه‌وه‌که‌درێژخایه‌ن بیت دوای هه‌رکاتژمێرو نیوێک پشوێک بده‌بۆ
حه‌سانه‌وه‌و قاوه‌و چاو سارده‌مه‌نی خواردنه‌وه، یارمه‌تیده‌رت
پێویسته‌بۆ خالبه‌ندکردنی سه‌رنج و تێبینیه‌کان ئه‌وه‌ش بزانه‌هه‌ندی که‌س
ئامانجیان ئه‌وه‌یه‌به‌درێژدادڕی فه‌شه‌ل به‌کۆبونه‌وه‌بێنن
بۆیه‌پێویسته‌له‌سه‌ر سه‌رۆک پێشه‌کی هۆشیاری بدات به‌ڕاشکاوی بلێ ڕیگه‌ی کات
به‌فیرۆدان نادرێت چونکه‌کۆبونه‌وه‌چه‌ند کورت و بابه‌تیانه‌بیت کاریگه‌ر تر
ده‌بیت.
له‌هه‌ندێ کۆبونه‌وه‌دا وێڕای سه‌رۆکایه‌تی دانیشتن ده‌بی به‌شداریش
بکه‌یت بۆیه‌پێویسته‌به‌رامبه‌ر هه‌ربابه‌تێک تێبینی خۆت بنوسیته‌وه
بۆئه‌وه‌ی کاتێ کۆنوس ئاماده‌ده‌که‌یت‌سودیان لێ وه‌رگریت.
خالێکیتر
دابه‌شکردنی ئه‌رک به‌سه‌ر ئه‌ندامه‌کانی کۆبونه‌وه‌ئاسانه‌چونکه‌هه‌ندێ
که‌س خێرا ڕه‌زامه‌ندی نیشان ئه‌دات بۆ ئه‌وه‌ی خۆی کاراماو جوان نیشان بدات
به‌لام ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌رک و کار شاره‌زایی و ماندوبونی ده‌وێ. هه‌روه‌ها
له‌هه‌ندی
لیژنه‌یه‌ک بۆ داڕشتن پڕۆژه‌ی بڕیاره‌کان دروست ده‌کرێت.
کۆبونه‌وه‌ی گرینگ و فره‌وان به‌ڕه‌زامه‌ندی ئه‌ندامه‌کان
خاله‌لاوازه‌کانی کۆبونه‌وه:
دوورکه‌وتنه‌وه له‌بابه‌ت ، گوێ نه‌دان
به بیروڕای جیاواز ، ئاماده‌کردنێکی بیسه‌روبه‌ر ، درێژدادڕی ، گۆمان له جێبه‌جی
کردن و کاریگه‌ری بڕیاره‌کان ، درێژکردنه‌وه‌ی
کۆبونه‌وه.
.
سه‌رچاوه‌کان
---------------------
1-Overcoming Information Overload
by Tina Konstant and
Morris Taylor
2- Putting It Across
by Angela Heylin
3- Model Business Letters, E-mails
by Shirley
Taylor
4.Wikipedia
sino16@hotmail.com
سوپاس، ئه‌ی کۆتره خوێن شیرینه‌کانی ته‌نهایی
که ساتێ هێلانه‌کانی ته‌نهایتان چۆڵ نه‌کرد و
به‌سه‌ر گومه‌زی بێتاقه‌تیه‌کانمه‌وه [......]
لێرە لەو بەر هەیوانی گومڕاییەدا
لەو كوشتارگەی شەڕاب‌و
خنكاندنی بادەدا
بە كۆشێك پەڕسێلكەوە چی دەكەی [......]
بابە گیان، زۆر دەمێكە نامەم بۆ نەنووسیووی. واتا نووسییوویشمە بەڵام بۆم نەناردووی. هێشتا لەسەر مێزەكەمدا دوو نامە دانراوە كەلەسەر هەردووكیان ناونیشانی تۆم لێنووسیووە، بەڵام هەمیشە بیرم لەوە كردۆتەوە كەپێویستە [......]
ئەوانەی لەسەر سوچی كۆڵانەكە ، بۆم وەستا بوون ، چی‌یان لێهات ؟؟ [......]
رازی بوین به خه‌م..
به کۆڵ هه‌ڵگری غه‌ریبی و ماته‌م ! [......]
خەونامە بریتی یە لەم خەونانەی كە شەوانی تەنیاییم بینیومن زۆرێك لەم [......]
تۆ هاتی و دڵم کرده سفره بۆت
تۆ ناوه‌خت هاتی و سفره‌م خاڵی بوو [......]
داگیركاری وڵاتان لە لایەن (ئالێكساندەری ماسێدۆنی)یەوە، سنوورە جیۆگرافیا سیاسییەكانی جیهانی دێرین تێكشكێندرا و بڵاوكردنەوەی ژیانی هۆشەكی و [......]
بڕانه‌وه‌ی بوونی مرۆڤ و تراجیدیای ئه‌م بوونه له‌گه‌ڵ کۆتایی هێنانیدا دێته‌کایه‌وه.مرۆڤ بیه‌وێ و نه‌یه‌وه‌ێ بوونێکی تراجیدی هه‌یه.ئه‌مه‌ش له ناوه‌ڕۆکی بوونیدایه و ناتوانێ بیگۆڕێت. [......]
مرۆڤایه‌تی به‌گشتی و مه‌عریفه جیاجیاكانی عه‌قڵ به‌تایبه‌تی هه‌میشه كاریگه‌ر بووه له‌سه‌ر خولقاندنی كارێك له‌چاو كارێكی تردا [......]
© 2006- 2010 Ledwan.NET HomePage | Designed & Hosted by DeSian