ناسنامه‌ی ڕێبه‌ریکی کاریزماتیکی رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست بناسێن/مه‌حه‌مه‌د شیخی
|
سندوقێكی رەش بۆ خراپترینەكان/ هەڵۆ مەرگەیی
|
ژیانی مه‌رگێك.... مه‌رگی ژیانێك له غوربه‌ته‌وه بۆ هاوڕێ (سپارته‌كانی )عیراق/سیروان علی
|
ماشێنه‌كانی میزاج و، چه‌قینه‌كانی یه‌قین/ئه‌رسه‌لان مه‌حمود
|
جۆن ب بۆگارت 1848–1921
ده‌لێ:
سه‌گێک
قه‌پ له پیاوێک بگرێ هه‌وال نیه چونکه زۆر ئاساییه ، به‌لام ئه‌گه‌ر
پیاوێک قه‌پ له سه‌گێک بگری هه‌واله.
هه‌والی سه‌رکه‌وتوو پێویسته لای
که‌م یه‌کێک له‌م بنه‌مایانه‌ی تیا بیت
1. گه‌رم وتازه‌یی
2. سوودی بۆ خوینه‌ر
تیا بیت
3. له‌کاتی خۆیدا بیت
4. پێوه‌ندی به خه‌لکێکی زۆره‌وه هه‌بیت
4.
سه‌رسامی وه‌کو ڕوداوی پۆلیسی و کاره‌سات
4. نامۆیی و سه‌یرو سه‌مه‌ره‌یی
هه‌وال
5. هه‌والێک پێوه‌ندی به‌که‌سێکی ناوداره‌وه هه‌بیت
6. وورو ژاندن
وه‌ک هه‌والی تایبه‌ت به تاوان و ئابڕوبردن و روداوی سه‌یر
7. به‌راستگۆیی
و زمانپاکی و بگوازترێته‌وه و بێلایه‌ن بی هه‌روه‌ها وه‌لامی ئه‌م 5
پرسیاره‌ش بداته‌وه
چی و چۆن و بۆچی و که‌ی و له‌کوێ ؟
له 14 نیسانی سالی
1865 ئه‌بره‌هام له‌نکۆلن شازده‌مین سه‌رۆکی ئه‌مریکا له‌ناو شانۆی فۆرد
له‌واشنتۆن له‌لایه‌ن که‌سێک به‌ناوی جۆن ویلکس بوس کوژرا له‌ده‌ره‌نجامی
شه‌ڕی ناوخۆی ئه‌مریکا (1861-1865) ئه‌و شه‌ڕه زۆر خوێناوی بوه 620.000 سه‌ربازی تیان
کوژراوه جگه له‌ژماره‌یه‌کی نادیار له هاولاتیان ، به‌لام ئه‌و شه‌ڕه
بوه هۆی هه‌لوه‌شانه‌وه‌ی سیسته‌می کۆیلایه‌تی له‌سه‌رتاسه‌ری ئه‌مریکا.
سه‌باره‌ت به کوشتنی سه‌رۆک یه‌که‌م هه‌وال له‌لایه‌ن په‌یامنێری ئه‌ژانسی
ئه‌سوشێتید پڕێس به‌م داڕشتنه‌ی خواره‌وه بلاوکراوه:
(ئه‌م ئێواره‌یه
ته‌قه له‌سه‌رۆکی ئه‌مریکا کرا له‌کاتێکدا له شانۆ بوه و برینه‌که‌شی
کاریگه‌ره)
ئه‌م هه‌واله هه‌موو پرسیاره‌کانی تیا کۆکراوه‌ته‌وه
هه‌ندی زاراوه‌و ناو‌و نیشانی پێوه‌ندی دار
Memorandum of understanding
میمه‌ڕاندۆم
ئه‌نده‌رستاندینگ ( یاداشتی لێک تێگه‌یشتن)
به‌لگه‌نامه‌یه‌کی فه‌رمیه
ڕێکه‌وتنی دوو قۆلی له‌نێوان دوو لایه‌ن و لێک نزیکبونه‌وه‌یان ده‌رده‌خات
هه‌روه‌ها نیشانه‌ی ده‌ست به‌کاربونیانه نه‌ک رێکه‌وتنێکی یاسایی ، واته
ته‌نیا به‌لێنی پیاوه و هیچی تر یاداشتی لێک تێگه‌یشتن له یاسای نێو
ده‌وله‌تیدا تایبه‌تمه‌ندیه‌که‌ی له‌وه‌دایه به نهێنی ئیمزا ده‌کرێت بێ
ئه‌وه‌ی پڕس به په‌رله‌مان و راوێژکارانی یاسایی بکرێت هه‌روه‌ها
هه‌موارکردنی زۆر ئاسانتره له په‌یمانه‌کان که په‌یمان دانوسان و کاتێکی
زۆری ده‌وێت. گۆرینه‌وه‌ی دیکۆمنته‌کان و ئیمزاکردنی له دوو تۆی دوو به‌رگ
ئاما‌ده ده‌کرێن له ئاهه‌نگێکدا به‌به‌ر چاوی ئاماده‌بوان و کامیراکانی
ڕاگه‌یاندن له‌نێوان دوو کاربه‌ده‌سته‌که ئال و گۆڕ ده‌کرێن.
ئیمزاکردن به
پیته‌کانی یه‌که‌م
دوو لایه‌نی بڕیار به‌ده‌ست یاداشتێک به پیتی یه‌که‌می
ناوه‌کانیان به‌دوو قۆلی ئیمزای ده‌که‌ن به‌مه‌به‌ستی ڕیکه‌وتن له‌سه‌ر
ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌یه‌ک بێ ئه‌وه‌ی به‌درێژی بچنه ناو بابه‌ته‌کانه‌وه ،
پاشان هه‌رلایه‌نه‌ی لای خۆیه‌وه لێژنه‌ی تایبه‌تی پێک دێنن بۆ
به‌دواداچونه‌وه‌ی له‌داهاتودا
پرۆتکۆل چی یه؟
زۆر مانای هه‌یه لێره‌دا
مه‌به‌ست پرۆتکۆلی سیاسیه که بریتیه له کۆمه‌لێک داب و نه‌ریت و ڕێ وره‌سم و
بنه‌مای پێره‌وکراو له بواری دیپلۆماسی وه‌کو ڕیزگرتنی مێوانی بیانی و پیشوازی
کردنی به‌پێی پله‌وپایه‌ی به‌رامبه‌ر و دابین کردنی ئاسایش و خزمه‌تگوزاری
شایسته ، هه‌ڵبه‌ت (ئه‌ته‌کێت)ی ڕێزلێنان و مێوانداری ره‌نگدانه‌وه‌ی
خوڕه‌وشتی چێنه‌کانی کۆمه‌له له ناو نه‌ته‌وه‌کاندا
سوپاس، ئه‌ی کۆتره خوێن شیرینه‌کانی ته‌نهایی
که ساتێ هێلانه‌کانی ته‌نهایتان چۆڵ نه‌کرد و
به‌سه‌ر گومه‌زی بێتاقه‌تیه‌کانمه‌وه [......]
لێرە لەو بەر هەیوانی گومڕاییەدا
لەو كوشتارگەی شەڕاب‌و
خنكاندنی بادەدا
بە كۆشێك پەڕسێلكەوە چی دەكەی [......]
بابە گیان، زۆر دەمێكە نامەم بۆ نەنووسیووی. واتا نووسییوویشمە بەڵام بۆم نەناردووی. هێشتا لەسەر مێزەكەمدا دوو نامە دانراوە كەلەسەر هەردووكیان ناونیشانی تۆم لێنووسیووە، بەڵام هەمیشە بیرم لەوە كردۆتەوە كەپێویستە [......]
ئەوانەی لەسەر سوچی كۆڵانەكە ، بۆم وەستا بوون ، چی‌یان لێهات ؟؟ [......]
رازی بوین به خه‌م..
به کۆڵ هه‌ڵگری غه‌ریبی و ماته‌م ! [......]
خەونامە بریتی یە لەم خەونانەی كە شەوانی تەنیاییم بینیومن زۆرێك لەم [......]
تۆ هاتی و دڵم کرده سفره بۆت
تۆ ناوه‌خت هاتی و سفره‌م خاڵی بوو [......]
داگیركاری وڵاتان لە لایەن (ئالێكساندەری ماسێدۆنی)یەوە، سنوورە جیۆگرافیا سیاسییەكانی جیهانی دێرین تێكشكێندرا و بڵاوكردنەوەی ژیانی هۆشەكی و [......]
بڕانه‌وه‌ی بوونی مرۆڤ و تراجیدیای ئه‌م بوونه له‌گه‌ڵ کۆتایی هێنانیدا دێته‌کایه‌وه.مرۆڤ بیه‌وێ و نه‌یه‌وه‌ێ بوونێکی تراجیدی هه‌یه.ئه‌مه‌ش له ناوه‌ڕۆکی بوونیدایه و ناتوانێ بیگۆڕێت. [......]
مرۆڤایه‌تی به‌گشتی و مه‌عریفه جیاجیاكانی عه‌قڵ به‌تایبه‌تی هه‌میشه كاریگه‌ر بووه له‌سه‌ر خولقاندنی كارێك له‌چاو كارێكی تردا [......]
© 2006- 2010 Ledwan.NET HomePage | Designed & Hosted by DeSian