ناسنامه‌ی ڕێبه‌ریکی کاریزماتیکی رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست بناسێن/مه‌حه‌مه‌د شیخی
|
سندوقێكی رەش بۆ خراپترینەكان/ هەڵۆ مەرگەیی
|
ژیانی مه‌رگێك.... مه‌رگی ژیانێك له غوربه‌ته‌وه بۆ هاوڕێ (سپارته‌كانی )عیراق/سیروان علی
|
ماشێنه‌كانی میزاج و، چه‌قینه‌كانی یه‌قین/ئه‌رسه‌لان مه‌حمود
|
hamagafur@gamail.com
له نێوقه‌دی مانگی دیسامبه‌ری ساڵی به‌روودا قاره‌مانی یه‌که‌می
هه‌ر
له‌و سه‌رو به‌نده‌دا بوو له‌نێو ژاوه‌ژاوی بێنه‌زاکه‌تی ململانێی
ئه‌حمه‌قانه‌ی هێزه قه‌ومی‌و ئیسلامی‌و تائیفیه‌کانی عیراقدا، به کورد‌و
عه‌ره‌ب‌و ئه‌وانی تریشه‌وه، له‌گه‌ڵ ڕه‌تڵلێدان‌و لاره‌لاره‌ی قیافه‌ی
مرداره‌وه‌بووی دیموکراسی ئه‌مریکایی-کاره‌زای له ئه‌فغانستان، جه‌سته‌ی
شه‌که‌ت‌و داغانی کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی خه‌ریک بوو خۆی ڕاکێشێته نێو ساڵی
2009وه، که داموده‌زگای ته‌حمیق‌و ئه‌فیونی ته‌بلیغاتی جیهانیی دایان له
ده‌هۆڵ‌و زوڕناو ده‌ستیان کرده که‌مپینێکی گه‌وره‌ی جیهانی هه‌تا ئینسانیه‌ت
قه‌رزارباری هاتنه‌سه‌رکاری(باراک ئۆباما) وه‌کو سه‌رۆکێکی ڕه‌شپێست له
ئه‌مریکادا بکه‌ن، له‌کاتێکدا قاڕه‌ی ڕه‌ش، یانی ئه‌فریقیا له‌نێو قووڵایی
زه‌لکاوی تراژیدیای برسێتی، هه‌ژاری، ڕۆژڕه‌شی‌و نابه‌سامانی‌و نه‌خۆشی ئایدزو
مه‌لاریاو شه‌ڕو نائارامیدا نوقومبووبوو، وه مرۆڤایه‌تی له‌نێو شه‌ڕو
نائارامی‌و دابه‌شبوون به‌سه‌ر دوو که‌مپی گه‌وره‌ی چینی هه‌ژاران‌و
ده‌وڵه‌مه‌نداندا واقی ووڕمابوو!
ساڵی 2009 هه‌ر له یه‌که‌م
ڕۆژه‌کانیه‌وه جگه له تابلۆیه‌کی تر بۆ تۆمارکردنی تراژیدیا‌و کاره‌سات‌و
نائومێدی‌و ڕه‌شبینیی زیاتر، ڕوویه‌کی خۆشی نیشانمان نه‌دا. به‌دوای ده‌ورو
ته‌سلیمی کۆشکی سپی به یه‌که‌مین سه‌رۆکی ڕه‌شپێستی ئه‌مریکا، ده‌نگ‌و
سه‌دای هه‌ره‌سهێنانی (واڵ ستریت)و سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانی جیهانداگری ئابووری
وه‌کو شه‌پۆلێکی مه‌زنی نغرۆبوونی زیاتر، به‌شێوه‌ی په‌ڵه هه‌ورێکی چڵکنی
مژده‌ده‌ری برسێتی زیاتر‌و بێکاریی زیاتر‌و خۆکوژی زیاتر‌و قات‌و قڕیی زیاتر....تد،
له‌سه‌ر ئه‌م تۆپه خاکیه له‌م کۆمه‌ڵگا بۆ ئه‌و ووڵات له‌م گۆشه‌ی جیهان بۆ
ئه‌و پارچه‌ی دیکه‌ی کۆمه‌ڵی مرۆڤایه‌تی تاوی سه‌ندو ملیاردها ئینسانی هاویشته
ناو سووڕێکی تر له دڵه‌ڕاوکێ‌و نائارامی‌و قه‌یرانی ژیانه‌وه. ئینجا
ماسمیدیای جیهانیی کرانه مینبه‌ری ووتاری سه‌رۆکی ووڵاتان، لێدوانی شاره‌زایانی
بواری ئابووری- سیاسی، پرۆفیشناڵه‌کانی بواری ڕه‌واندنه‌وه‌و پاڵپێوه‌نانی
گومان‌و به‌دگومانیی، هه‌تا مرۆڤایه‌تی له‌گه‌ڵ باری سه‌خت‌و گرانی
ئاکامه‌کانی هه‌ره‌سی بانکه‌کانی ڕه‌هن‌و بانکه‌کانی قه‌رزو ئه‌وانی تردا
ئاشناکه‌ن. یاخود باشتره بڵێین؛ هه‌تا مرۆڤایه‌تی له‌گه‌ڵ ئاکامه
چاره‌هه‌ڵنه‌گره‌کانی سیسته‌می به‌رهه‌مهێنانی سه‌رمایه‌داریدا، که هه‌ر
ده‌وره نا ده‌وره‌یه‌ک ئه‌زمه‌و قه‌یرانێکی کوشنده‌و سه‌رتاپاگیر ئاوقه‌ی
ئینسانیه‌ت ده‌کات، ئه‌ویش له پای ئاراسته‌و مه‌یل‌و نه‌زعه‌ی
قازانجپه‌رستانه‌ی ڕژێمی ئابووری کاپیتاڵیستیدا، ڕامبێنن.
هه‌ر ئێستا ئاماری
بێکارسازی، هه‌ژاری، خودکوژی‌و ڕووکردن له ماده‌هۆشبه‌ره‌کان ڕوو له
چڵه‌پۆپه‌یه! ده‌سواڵابوونی سه‌رمایه‌دارانی گه‌وره‌و گچکه‌و ده‌وله‌تانی
دنیا بۆ په‌لاماردانی ده‌سکه‌وته ماددی‌و مه‌عنه‌ویه‌کانی مرۆڤایه‌تی‌و
لێسه‌ندنه‌وه‌و که‌مکردنه‌وه‌ی خزمه‌تگوزاریه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان ئاکامێکی
تری ئه‌م قه‌یرانه ئابوریه‌یه. ساڵی 2009 ساڵی سکهه‌ڵگوشینی مرۆڤایه‌تی بوو
له‌پێناو سه‌ریه‌ک نانه‌وه‌و سازماندانه‌وه‌ی بانکه‌کان‌و سیسته‌می
کاپیتاڵیستی جیهانی‌و ده‌سه‌ڵاتدارێتی بۆرژواییدا! بێگومان ئه‌م قه‌یرانه
به‌رده‌وامه‌و گه‌لێک توندتره له قه‌یرانی ساڵه‌کانی ده‌یه‌ی سییه‌کانی
سه‌ده‌ی ڕابردوو.
سه‌رباری هه‌ر هه‌راو زه‌نایه‌ک که بۆرژوازی‌و
داموده‌زگای ته‌بلیغاتی جیهانیی، به به‌شداری‌و سه‌همی کۆمپانیا گه‌وره
وه‌به‌رهێنانه‌کان به ڕێکلامه سه‌رسووڕهێنه‌ره‌کانیان ئه‌یکه‌ن بۆ
ئارامکردنه‌وه‌و ئاوێزانکردنی به‌شی هه‌ره گه‌وره‌ی مرۆڤایه‌تی له‌گه‌ڵ
ڕژێمی قه‌یرانگرتووی سه‌رمایه‌داریدا، سه‌ره‌ڕای هه‌ر هه‌ڵپه‌یه‌ک بۆ
کۆکردنه‌وه‌ی چینه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان له ناو خێزانێکدا به‌ناوی کۆمه‌ڵی
حازرو کۆمه‌ڵی سه‌رمایه‌داریه‌وه‌و شاردنه‌وه‌ی ڕوخساری چینایه‌تی
مرۆڤایه‌تی‌و چکۆله‌کردنه‌وه‌ی ئاراسته‌ی عه‌داله‌تخوازی‌و یه‌کسانخوازی‌و
ڕه‌هه‌ندی ناڕه‌زایه‌تی‌و نه‌فره‌تی گشتی له‌دژی ده‌سه‌ڵات‌و سه‌روه‌ری‌و
ستراکتووری بۆرژوازی، به‌ڵام تارمایی کۆمۆنیزم، تارمایی قیافه‌ی شۆڕشی
کۆمۆنیستی‌و کرێکاری، له‌ژێر ناوی کارڵ مارکس، ئۆلیانۆف ئیلیچ لینین، کاپیتاڵ‌و
سیمبۆله‌کانی ڕه‌وتێکی دیکه‌ی مرۆڤایه‌تیدا به‌رده‌وام له ویژدانی ئینسانی
ئه‌م چه‌رخه‌و له ویژدانی کۆمه‌ڵی مرۆڤایه‌تیدا به زیندوویی ئه‌هێڵێته‌وه‌و
ئاراسته‌یان ئه‌کات!
هه‌ر بۆیه له‌گه‌ڵ نه‌شرکردنی هه‌واڵی قه‌یرانی
داڕمانی (واڵ ستریت)، کێرڤی فرۆشی کتێبی کاپیتاڵی کاڕڵ مارکس، که ته‌نها ڕه‌خنه‌ی
مارکسیستیه له ڕژێمی سه‌رمایه‌داری‌و نیشاندانی ڕێبازی بنیاتنانی
کۆمه‌ڵگایه‌کی یه‌کسان‌و بێ چین‌و چه‌وسانه‌وه، له نێو لاوانی ئه‌وروپادا
گه‌لێک به‌رز بۆوه‌و ته‌نانه‌ت میدیای باویش نه‌یتوانی خۆی له گواستنه‌وه‌ی
هه‌واڵی ئه‌م به‌رزبوونه‌وه‌یه‌ی فرۆشی کاپیتاله ببوێرێت!
ساڵی 2009 بۆ
خه‌ڵکی کوردستانی عێراقیش جگه له‌و شتانه‌ی باسم کردن، جگه له ئاڵوگۆڕه
سروشتیه‌کانی نێو په‌یوه‌ندیه ئینسانیه‌کانی خۆیان، له چه‌شنی
گیانله‌ده‌ستدانی ئازیزانێکیان له‌لایه‌ک، له‌لایه‌کی تریشه‌وه هاتنه‌دنیای
کۆمه‌ڵێک خونچه‌ی نوێ بۆ نێو ژیانی هاوچه‌رخ، شتێکی نوێ، دیارده‌یه‌کی تازه که
جیگای باسکردن بێت به‌دیناکرێت. به‌ڵام قه‌یرانی سیاسی‌و ڕۆچوونی حیزبه‌کانی
جووڵانه‌وه‌ی کوردایه‌تی له‌نێو زه‌لکاوی ململانێی بێئاکامی نێو ساحه‌ی سیاسی
عێراق له‌ژێر په‌رده‌ی فیدراڵیزمێکی کارتۆنی‌و نه‌زۆکدا، به‌داخه‌وه هێشتا
ڕه‌سمی نه‌خشه‌ی ژیانی سیاسی کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌م ده‌ڤه‌ره ئه‌کات‌و له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌شی که هه‌ڵبژاردنی پارله‌مانی کوردستانیان له ته‌مموزی ئه‌مساڵدا
تێپه‌ڕاندو له‌و سه‌ری سندوقه‌کانی ده‌نگدانه‌وه کارت‌و مۆری
ده‌سه‌ڵاتدارێتی خۆیان دووباره ده‌رهێنایه‌وه، وا دیسان وورووژمی به‌شداری
کردن له هه‌ڵبژاردنی پارله‌مانی عێراقیان تاوداوه‌و به‌نیازن خه‌ڵکی کوردستان
بکه‌نه‌وه به ده‌سمایه‌ی شه‌ریکبوونیان له ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی بۆ ئه‌م
حزبانه له به‌غدا. به‌ڵام به دڵنیایی نه‌یانتوانیوه وه‌کو بۆرژوایی کوردی
به ڕه‌وته‌که‌ی نه‌وشیروان مسته‌فاشه‌وه، سنوورێک بۆ ده‌ریای نه‌فره‌ت‌و
بێزاریی گشتی به‌رامبه‌ر به ده‌ورو دوکانیان دابنێن! حزبه‌کانی کوردایه‌تی
له‌سه‌ر ته‌نووره‌ی ڕقی جه‌ماوه‌ری دانیشتوون‌و دره‌نگ یان زوو به‌ڕوویاندا
ئه‌ته‌قێته‌وه.
دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی که به جۆرێک بوویه کێڵگه‌ی
سه‌رهه‌ڵدانی ڕه‌وتی گۆڕان‌و جیناحی نه‌وشیروان مسته‌فاش، هه‌روا له‌جێی
خۆیدایه‌و یه‌ک سانتیم ده‌سه‌ڵاتی کوردی به ئاراسته‌ی چاره‌سه‌ریدا
نه‌چۆته‌پێشه‌وه! حیکمه‌ت‌و هونه‌رێکی گه‌وره‌ی جوولانه‌وه‌ی کوردایه‌تی
تا ئێستا گه‌نده‌ڵی له کوردستان‌و په‌یدابوونی هه‌زاران ملیۆنێرو لکانده‌وه‌ی
کوردستان به عێراقه‌وه بووه. زیاد له هه‌ژده ساڵه خه‌ڵکی کوردستان
له‌گه‌ڵ ئه‌م ده‌رده‌دا ده‌ست‌وپه‌نجه نه‌رم ئه‌که‌ن! ناڕه‌زایه‌تی
به‌وپه‌ڕی گه‌یشتووه‌و ئه‌ڵته‌ناتیڤیش ته‌نها کۆمۆنیستی کرێکاری ئه‌بێت
ئه‌گه‌ر بێت‌و خه‌ڵکی کوردستان کانسی پێبده‌ن‌و له‌ده‌ه‌وری سیاسته‌کانی
کۆببنه‌وه! به تایبه‌ت سیاسه‌تی جیاکردنه‌وه‌ی کوردستان‌و پێکهێنانی
ده‌وڵه‌تێکی غه‌یره قه‌ومی‌و سکۆلار که هیچ ناسنامه‌یه‌کی درۆیینه جێی
نابێته‌وه جگه له ناسنامه‌ی هاوولاتیبوون تیایدا!
من له حیزبی کۆمۆنیستی
کرێکاری کوردستان وێڕای پیرۆزبایی گه‌رمی خۆم له سه‌رجه‌م هاوڵاتیانی کوردستانی
عێراق، ئومێده‌وارم ساڵی نوێ، ساڵی 2010 که به ڕێنووسی لاتینی ژماره‌یه‌کی
گه‌لێک جوانه، ساڵی ستارتێکی نوێ‌و هه‌ڵبژاردنێکی نوێ بێت بۆیان. هیوادارم ساڵی
ڕه‌وینه‌وه‌ی خۆشباوه‌ڕی بێت به کوردایه‌تی‌و به فیدڕاڵیزمی قه‌ومی
یه‌کێتی‌و پارتی، وه ساڵی ڕووهێنانیان بێت بۆ لای حیزبی کۆمۆنیستی
کرێکاری.
26دیسامبه‌ر2009 >
سوپاس، ئه‌ی کۆتره خوێن شیرینه‌کانی ته‌نهایی
که ساتێ هێلانه‌کانی ته‌نهایتان چۆڵ نه‌کرد و
به‌سه‌ر گومه‌زی بێتاقه‌تیه‌کانمه‌وه [......]
لێرە لەو بەر هەیوانی گومڕاییەدا
لەو كوشتارگەی شەڕاب‌و
خنكاندنی بادەدا
بە كۆشێك پەڕسێلكەوە چی دەكەی [......]
بابە گیان، زۆر دەمێكە نامەم بۆ نەنووسیووی. واتا نووسییوویشمە بەڵام بۆم نەناردووی. هێشتا لەسەر مێزەكەمدا دوو نامە دانراوە كەلەسەر هەردووكیان ناونیشانی تۆم لێنووسیووە، بەڵام هەمیشە بیرم لەوە كردۆتەوە كەپێویستە [......]
ئەوانەی لەسەر سوچی كۆڵانەكە ، بۆم وەستا بوون ، چی‌یان لێهات ؟؟ [......]
رازی بوین به خه‌م..
به کۆڵ هه‌ڵگری غه‌ریبی و ماته‌م ! [......]
خەونامە بریتی یە لەم خەونانەی كە شەوانی تەنیاییم بینیومن زۆرێك لەم [......]
تۆ هاتی و دڵم کرده سفره بۆت
تۆ ناوه‌خت هاتی و سفره‌م خاڵی بوو [......]
داگیركاری وڵاتان لە لایەن (ئالێكساندەری ماسێدۆنی)یەوە، سنوورە جیۆگرافیا سیاسییەكانی جیهانی دێرین تێكشكێندرا و بڵاوكردنەوەی ژیانی هۆشەكی و [......]
بڕانه‌وه‌ی بوونی مرۆڤ و تراجیدیای ئه‌م بوونه له‌گه‌ڵ کۆتایی هێنانیدا دێته‌کایه‌وه.مرۆڤ بیه‌وێ و نه‌یه‌وه‌ێ بوونێکی تراجیدی هه‌یه.ئه‌مه‌ش له ناوه‌ڕۆکی بوونیدایه و ناتوانێ بیگۆڕێت. [......]
مرۆڤایه‌تی به‌گشتی و مه‌عریفه جیاجیاكانی عه‌قڵ به‌تایبه‌تی هه‌میشه كاریگه‌ر بووه له‌سه‌ر خولقاندنی كارێك له‌چاو كارێكی تردا [......]
© 2006- 2010 Ledwan.NET HomePage | Designed & Hosted by DeSian