ناسنامهی ڕێبهریکی کاریزماتیکی رۆژههلاتی ناوهراست بناسێن/مهحهمهد شیخی
|
سندوقێكی رەش بۆ خراپترینەكان/ هەڵۆ مەرگەیی
|
ژیانی مهرگێك.... مهرگی ژیانێك له غوربهتهوه بۆ هاوڕێ (سپارتهكانی )عیراق/سیروان علی
|
ماشێنهكانی میزاج و، چهقینهكانی یهقین/ئهرسهلان مهحمود
|
كاتێ ئەم نامەیە دەنوسم هیوا خوازم جەنابی سەرۆك چەند جارێك
بیخوێنێتەوە و دواجار وەڵامێكیشی هەبێت , ئێستاش دەپرسم؟
دەبێ لەم سەردانەت رۆژی شەممە (26_12_2009) بۆ دەفەری ڕاپەرین دڵی چەندانت خۆش كردبێت و
وە هی چەندانت ئازار دابێت و ئەوەندەی تر ڕەنجا بێت؟ یان وەڵامی چی و چەندان دەدەی
لەسە ردانێكی 6 سەعاتیدا ..وە كێت بینی ؟ و كێت فەرامۆش كرد ..زۆر داوا پێشكەش كراو
زوریش بە دعوەت نامەی تایبەت ئامادەی كۆبونەوەكە بون و زۆریش بێ دەعوەت نامە لەبە
ر دەرگای هۆڵ چاوەڕوان بوون لە فرسەتێ بچنە هۆڵ و داواكاری پێشكەش كەن ..
لە
چاوەروانی ئەم هەموو میللەتە و داوا كاری و سەردانیكی 6 سەعاتی جەنابی سەرۆك دوای
سیانزە ساڵ
دەبێ چی بڕوێنێ؟ لە میانەی ووتارەكەت دا زۆریشت باسی پرۆژەی جوان و
خزمەت گوزار كرد و پەیمانی هەندێكیت دا بەڵام هیچ باس لە بواری ژنان و توندوتیژیەكان
و ئەم هەموو حاڵتە سوتان و كوشتنە نەكرا.. بە هەرحاڵ تا ئێرە ...
جەنابی سەرۆك بۆ نە
تپرسی كوا ؟؟ كوا رێكخراوەكانی ژنان و كۆمەڵگەی مەدەنی و سەنتەرو داكۆكی كاران و
چالاكوانی بواری ژنان؟؟كوا شوێنیان ؟ كوا پێشنیاریان ؟؟ كوا دواكاریان ؟؟؟ لە كوێن
؟؟
بۆ نەت پرسی لە ئامادەیی ڕیژەی ژنان لە هۆڵەكە و نەبونی دەنگیان؟ بۆنەتپرسی
لە ڕۆحی ئەم هەموو ژنانەی كە تا ئیستەش چاوەرێ بوو تۆ لەم دەفەرە مافیان بۆ
وەرگریەوە و لایەك بكەی بەماڵە سارد و پڕ خەمەكانییان .یان تاوانبارانیان سزا بدەی كە
ئێستەش ئازادانە لە هەرێمی تۆدا دەسورێنەوە و لەگەڵ ڕوودانی هەموو حاڵەتێكی
توندوتیژی بە لێشاو ڕەخنە و پرسیار ئاراستەی ئەم ِرێكخراوانە دەكرێت .
لەبەرامبەردا خۆبەش كار دەكات و سنوری كاریش دیاری كراوە ..بێ ئاگا لەوەی كە
سەرۆكی عیراق و سەرۆكی هەرێم و چەندان وەزیرو بەرپرس و جێگر دێن و دەڕۆن و سەردان
دەكەن ,, بەڵام هیچ كامیان تائێستەش تەنها جارێك بانگهێشتی ڕێكخراوەكانی ژنان
نەكراوە و لە دیاردەی توندوتیژی دژی ژنان و جۆرەكانی كۆبونەوەیەك ئەنجام نەدراوە ,
لە كاتێكا هەموو دان بەو راستیە دادەنێن كە ریژە ی ژنان زۆر زیاترە و لە سەر ئاستی
عیراق %60 و نیوەی كۆمەڵ زیاترە , بێ گومان لەم دەفەرەی ئێمەش ِڕێژەكە و دیاردەكەش
زیاترە
,ئاشكرایە كە ووڵاتانی دەرەوەش بەم ڕاستیە ئاشنا ن ... بەڵام هەموو بێ دەنگن
..
زۆر بەداخەوە تۆش بێ هیوات كردین و دەرگای تۆش بە داخراوی مایەوە بەڕوی
نوێنەرانی چین و توێژێكی زۆر حەساس و كاریگەر لە كۆمەڵگەدا ... جەنابی سەرۆك دوای 13
ساڵ تۆ بڵی ی ئاگات لەم هەموو زانیاریە نەبیت كە رۆژانە ڕووپەری ڕۆژنامەكان و
ڕاگەیاندنەكان دەری دەخەن ؟یان چەندین ڕاسپاردەی كۆنفراس و پلات فۆرم و كونگرەكان
بەدەستت نەگەیشتبێت ..؟
ڕێكخراوەكانی ژنان بەتایبەت هیچ كات بەدوای بەرژەوەندی
تایبەتی خویان نین و هیواو ئاواتیان تەنها بەختەوەری كۆمەلگەیە و گەڕانەوەی ژیانی
سروشتی و ئاسودەییە بۆ خێزانەكان ..هەر بۆیە جێی خۆیەتی بە جدی لە كابینەی شەشدا
لایان لێ بكرێتەوەو گویێیان لێ بگیرێت و لەخەم خەمەكانیان دا بن ....
سوپاس، ئهی کۆتره خوێن شیرینهکانی تهنهایی
که ساتێ هێلانهکانی تهنهایتان چۆڵ نهکرد و
بهسهر گومهزی بێتاقهتیهکانمهوه [......]
لێرە لەو بەر هەیوانی گومڕاییەدا
لەو كوشتارگەی شەڕابو
خنكاندنی بادەدا
بە كۆشێك پەڕسێلكەوە چی دەكەی [......]
بابە گیان، زۆر دەمێكە نامەم بۆ نەنووسیووی. واتا نووسییوویشمە بەڵام بۆم نەناردووی. هێشتا لەسەر مێزەكەمدا دوو نامە دانراوە كەلەسەر هەردووكیان ناونیشانی تۆم لێنووسیووە، بەڵام هەمیشە بیرم لەوە كردۆتەوە كەپێویستە [......]
ئەوانەی لەسەر سوچی كۆڵانەكە ، بۆم وەستا بوون ، چییان لێهات ؟؟ [......]
رازی بوین به خهم..
به کۆڵ ههڵگری غهریبی و ماتهم ! [......]
خەونامە بریتی یە لەم خەونانەی كە شەوانی تەنیاییم بینیومن زۆرێك لەم [......]
تۆ هاتی و دڵم کرده سفره بۆت
تۆ ناوهخت هاتی و سفرهم خاڵی بوو [......]
داگیركاری وڵاتان لە لایەن (ئالێكساندەری ماسێدۆنی)یەوە، سنوورە جیۆگرافیا سیاسییەكانی جیهانی دێرین تێكشكێندرا و بڵاوكردنەوەی ژیانی هۆشەكی و [......]
بڕانهوهی بوونی مرۆڤ و تراجیدیای ئهم بوونه لهگهڵ کۆتایی هێنانیدا دێتهکایهوه.مرۆڤ بیهوێ و نهیهوهێ بوونێکی تراجیدی ههیه.ئهمهش له ناوهڕۆکی بوونیدایه و ناتوانێ بیگۆڕێت. [......]
مرۆڤایهتی بهگشتی و مهعریفه جیاجیاكانی عهقڵ بهتایبهتی ههمیشه كاریگهر بووه لهسهر خولقاندنی كارێك لهچاو كارێكی تردا [......]
© 2006- 2010 Ledwan.NET HomePage | Designed & Hosted by DeSian