ناسنامه‌ی ڕێبه‌ریکی کاریزماتیکی رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست بناسێن/مه‌حه‌مه‌د شیخی

Wenochkeبه‌ڕێز ئوجه‌لان مان چۆن ناسیووه‌ .؟ئه‌و کۆمه‌ڵگایه‌ی که‌ ئه‌و داخۆازی و تێکوشانی بو ده‌کات ، چ کۆمه‌ڵگایکه‌ .؟

سندوقێكی رەش بۆ خراپترینەكان/ هەڵۆ مەرگەیی

Wenochkeلەگەڵ ئەوەی ناكرێ و زۆر نەشیاوە تەنانەت بە ناوی وەكیەكی لەمافە سروشتیەكاندا بیانوو بۆ گەورەیی و فەزڵی مرۆڤێك بەسەر مرۆڤێكی

ژیانی مه‌رگێك.... مه‌رگی ژیانێك له‌ غوربه‌ته‌وه‌ بۆ هاوڕێ‌ (سپارته‌كانی )عیراق/سیروان علی

Wenochkeمردن ئه‌و ده‌مه‌یه‌ كه‌ كۆتایی و ده‌ستپێكردنه‌، له‌ناو مه‌رگدا جوانترین ژیان خۆی

ماشێنه‌كانی میزاج و، چه‌قینه‌كانی یه‌قین/ئه‌رسه‌لان مه‌حمود

Wenochkeشوێن: پارچه‌یه‌ك له‌كوردستانی مه‌زن، ده‌سه‌ڵات: حكومه‌تی خۆجێی، ئۆپۆزسیۆن: ده‌سه‌ڵات و ده‌سه‌ڵات ئۆپۆزسیۆن! هیچ بوونه‌وه‌رێك هه‌ل و

ساڵی ژماره‌کان/ سه‌لام عارف

‌‌20/12/2009
چه‌ند ڕۆژێکی دی ساڵی دووهه‌زارونۆ به ‌ڕێ ده‌که‌ین و پێشوازی 221.jpg دووهه‌زاروده‌ ده‌که‌ین. له‌ڕاستیدا ئه‌و به‌ڕێکردن و پێشوازیکردنه‌ هیچ نییه‌ له‌وه‌ زیاتر که‌ کۆمه‌ڵێک ژماره‌ی ئه‌تککراوی شه‌رمه‌زار به ‌ڕێ ده‌که‌ین بۆ پێشوازیکردن له‌ هه‌ندێکی تر، بۆ نموونه‌:
* هه‌موو 6 چرکه‌یه‌ک مناڵێک له ‌برساندا ده‌مرێت.
* زیاتر له‌ یه‌ک ملیار مرۆڤ له‌ ڕۆژێکدا به‌ یه‌ک یۆرۆ که‌متر ده‌ژین.
* ساڵانه‌ ده‌یان هه‌زار که‌س به‌ کوشت ده‌درێن بۆ زیاتر چه‌سپاندنی دیموکراتیه‌تی بازاری ئازاد.
* سێ ملیۆن و100000 که‌س، نێر و مێ له‌ فه‌ره‌نسه‌، نه‌خوێنده‌وارن.
* چوار ملیۆن که‌س، له ‌فه‌ره‌نسه‌ی مافی مرۆڤ، بێ خانووبه‌ره‌ن و ساڵانه‌ به‌ ده‌یانیان ڕه‌ق ده‌بنه‌وه‌ یا له ‌برساندا ده‌مرن.
* سه‌رانی یه‌کیه‌تیی ئه‌وروپا، ساڵانه‌، زیاتر له‌ جارێک کۆ ده‌بنه‌وه‌. خه‌رجی خواردن و خواردنه‌وه‌ی ڕۆژانه‌ی هه‌ر شاندێکیان 5000 هه‌زار یۆرۆیه.‌
* له‌ ئه‌مه‌ریکا یه‌ک که‌س له‌ نۆ که‌س بێکاره.‌ ئه‌م ڕێژه‌یه‌ یه‌ک له‌سه‌ر حه‌وته‌ له‌ فه‌ره‌نسه.‌
* له‌ ئه‌وروپا 15 تا 20 ملیۆن که‌س بێکارن.
* ناردنی 30000 سه‌ربازی تر بۆ ئه‌فغانستان و به‌خشینی خه‌ڵاتی ئاشتی به‌ ئۆباما.
* وا بۆ دوو سه‌ده‌ ده‌چێت زیاتر له‌ ملیارێک مرۆڤ هه‌قده‌س و هه‌قفکریان له‌ سایه‌ی بازاڕی ئازاد و دیموکراتیه‌ت و دیوه‌که‌ی تریدا؛ دیکتاتۆریه‌ت، ڕۆژ دوای ڕۆژ، که‌م ده‌کات.
* توانه‌وه‌ی15000 ته‌ن به‌فر و سه‌هۆڵ به‌ هۆی گه‌رمکردنی که‌شوهه‌واوه.‌
* تا ئه‌مڕۆ ساڵانه‌ یه‌ک ملیۆن که‌س به‌ مه‌لاریا ده‌مرن.
* له‌ فه‌ره‌نسه‌ له‌سه‌ر یه‌ک پاکه‌ت جگه‌ره‌ یا یه‌ک لیتر به‌نزین و گازۆیل له ‌سه‌دا هه‌شتای باجه‌ بۆ ده‌وڵه‌ت.
* یه‌ک ملیۆن مناڵ به‌ سکچوون ده‌مرن که‌ ده‌توانرێت هه‌ر یه‌کێکیان به ‌ 25 سه‌نتیم یۆرۆ له ‌مردن ڕزگار بکرێت.
*10 ملیۆن که‌س به‌ سورێژه‌ و سیل ده‌مرن.
* سه‌رانی زیاتر له ‌150 ده‌وڵه‌ت له‌ کۆبنهاگن ماوه‌ی 12 ڕۆژ کۆبوونه‌وه،‌ گوایه‌ بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێک بۆ ئه‌و خراپکارییانه‌ که‌ زیاتر له ‌250 ساڵ کردویانه‌ ده‌رهه‌ق به‌ ژینگه‌. دوای دوانزه‌ ڕۆژ کۆبوونه‌وه‌، بڕیاریان دا له‌سه‌ر بڕی ئه‌و پاره‌یه‌؛ سه‌د ملیار یۆرۆ که‌ بڕیار بوو بۆ ماوه‌ی ده‌ ساڵ ته‌رخان بکرێت، ڕێک نه‌که‌ون. بوو به ‌ده‌مه‌قاڵێیان و هیچ لایه‌کیان نه‌چووه‌ ژێر باری ئه‌وه‌وه‌ که‌ به‌ بڕێک پاره‌ به‌شداری بکات. ئه‌و ده‌مه‌قاڵێ و بگره‌وبه‌رده‌یه‌ ئه‌مه‌ی ده‌هێنایه‌وه‌ بیرم: کاتی خۆی حزبه‌ عێراقی و کوردستانییه‌کان لێره‌ و له‌وێ بڕیاریان ده‌دا له‌ به‌رده‌می سه‌فاره‌ته‌کانی عێراقدا خۆپیشاندانی هاوبه‌ش بکه‌ن، پاشان له‌سه‌ر دابه‌شکردنی پاره‌ی پارچه‌په‌ڕۆی دروشمه‌کانیان ده‌بوو به‌ ده‌مه‌قاڵێ و زه‌م و گله‌یکردن له‌ یه‌کتر.
هه‌موو ئه‌و ژمارانه‌ ساڵ دوای ساڵ زیاتر ده‌که‌ن.*
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی که‌ وتومه‌ ساڵی داهاتوو ئه‌و ژمارانه‌ ڕوو له‌ زیادبوون ده‌که‌ن، گومانم نییه‌ که‌سێکی دیموکراتی سه‌ر به‌ دیموکراتیه‌تی ماکدۆناڵد و حه‌وت ده‌سته‌ خوشکه‌که‌ی دنیا؛ نه‌سته‌له‌، GM، Shelle، BP، Total و Essoم لێ ڕاست ده‌بێته‌وه‌ و به‌ ڕه‌شبین تاوانبارم ده‌کات. ئه‌گه‌ر بشێت ئه‌و تێڕوانینه‌ی من بخرێته‌ خانه‌ی ڕه‌شبینییه‌وه،‌ ئه‌وه‌ ئه‌و ڕه‌شبینییه‌ی من له‌وه‌وه‌ هاتووه‌ که‌ هه‌موو ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌ مادییانه‌ جارێ هه‌ر ماون که‌ بوونه‌ته‌ هۆی دروستکردنی ئه‌و حاڵه‌تانه‌ که ‌ئه‌و ژمارانه‌ پیشانیان ده‌ده‌ن و له ‌داهاتوویه‌کی وا نزیکیشدا له‌ ناو ناچن. به‌ بیروبۆچوونی من ئه‌و حاڵه‌تانه ‌و زۆری تریش ته‌نها کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی بێ چین که‌ تیایدا به‌رهه‌مهێنان کۆمه‌کییه‌ و دابه‌شکردن بۆته‌ کاری کۆمه‌ڵه‌ هه‌ره‌وه‌زییه‌ هه‌مئاهه‌نگییه‌ هه‌ڵبژراوه‌کانی له‌ خواره‌وه‌ بۆ سه‌ره‌وه‌ ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌ بابه‌تییه‌ مادییانه‌ مه‌حف ده‌که‌نه‌وه‌. له‌مه‌شدا ئاشکرایه‌ ئه‌و که‌سه‌ دیموکراته‌ی سه‌ر به‌ دیموکراتیه‌تی فه‌وزای بازاری ئازاد و لیبریالیزم تاوانبارم ده‌کات به‌ "یۆتۆبی". من یۆتۆبییه‌که‌ی خۆم زۆر به‌ باشتر ده‌زانم له‌وه‌ که‌ که‌سێک ویست و حه‌زه‌کانی له‌ قاوغی دیموکراتیه‌تدا گیری خواردبێت، چونکه‌ که‌سێک که‌ حه‌ز و ویسته‌کانی گیریان خواردبێت، چوونه‌پێشه‌وه‌ی شۆڕشگێڕی و حه‌ز و ئاره‌زووه‌کانی ده‌وه‌ستێن و ده‌بێته‌ کۆسپ و که‌سێکی کۆنه‌په‌رست، جا ئه‌و که‌سه ‌و که‌سانی تریش چی ده‌ڵێن گرنگ نییه‌، من لێیان ناگرم. من به‌ش به‌ حاڵی خۆم سه‌ر به‌و قوتابخانه‌یه‌م که‌ ده‌ڵێت: "له‌گه‌ڵ بیروبۆچوونه‌کانت نیم، به‌ڵام ئاماده‌م خه‌بات بکه‌م تا بتوانیت به‌ ئازادی ده‌ریانببڕیت."

سه‌رچاوه‌کان
میدیای نووسراو و بینراوی فه‌رمی فه‌ره‌نسی
FW:TR: LA magouille… yahoo.mail
http//fr.mc284mail.yahoo.com/mc/show message
* ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌ مادییانه‌ له‌بریی شێوازی به‌رهه‌مهێنانی سه‌رمایه‌داری به‌کارهێنراوه،‌ که‌ بریتییه‌ له ‌په‌یوه‌ندییه‌کانی به‌رهه‌مهێنانی سه‌رمایه‌داری+هێزه‌کانی به‌رهه‌مهێنان.
* له‌و مه‌هزه‌له‌یه‌ی کۆبنهاگندا که‌سێک نه‌بوو، ته‌نانه‌ت به‌ وشه‌یه‌کیش، هێرشێک بکاته‌ سه‌ر دنیای دیموکراتی لیبریالیزم که‌ به‌رهه‌مهێنه‌ری که‌ره‌سه‌کانی جه‌نگ و قه‌لاچۆکردنی مرۆڤ و ویرانکردنی ژینگه ‌و گه‌رمکردنی که‌شوهه‌وایه‌، به‌ مه‌رجێک چه‌پ، بۆ نموونه‌ سێگۆلێن ڕۆیال و چه‌نه‌بازی گه‌وره‌ی به‌ره‌ی سه‌وز دانێل بنکندیت و ئه‌وانی تریش، له‌و مه‌هزه‌له‌یه‌دا به‌شدار بوون.

هەڵبژاردە

ستایشه‌ زه‌رده‌کانی ئه‌و دیوی دڵم/ عومه‌ری حاجی ده‌ربه‌ندی

Wenochkeسوپاس، ئه‌ی کۆتره‌ خوێن شیرینه‌کانی ته‌نهایی
که‌ ساتێ هێلانه‌کانی ته‌نهایتان چۆڵ نه‌کرد و
به‌سه‌ر گومه‌زی بێتاقه‌تیه‌کانمه‌وه‌ [......]

چی دەكەی بە كۆشێك پەڕسێلكەوە/سدیق عەلی

Wenochkeلێرە لەو بەر هەیوانی گومڕاییەدا
لەو كوشتارگەی شەڕاب‌و
خنكاندنی بادەدا
بە كۆشێك پەڕسێلكەوە چی دەكەی [......]

فروخی فەڕڕوخزاد_ نامەیەك بۆ باوكم /و: كەژاڵا عەلا

Wenochkeبابە گیان، زۆر دەمێكە نامەم بۆ نەنووسیووی. واتا نووسییوویشمە بەڵام بۆم نەناردووی. هێشتا لەسەر مێزەكەمدا دوو نامە دانراوە كەلەسەر هەردووكیان ناونیشانی تۆم لێنووسیووە، بەڵام هەمیشە بیرم لەوە كردۆتەوە كەپێویستە [......]

ئەدەب و هونەر

چییان لێهات ؟؟/ هۆنراوەی / نەوزاد ئەحمەد حسێن

Wenochkeئەوانەی لەسەر سوچی كۆڵانەكە ، بۆم وەستا بوون ، چییان لێهات ؟؟ [......]

هه‌گبه‌ی غوربه‌ت/ ئومێد خۆشنوس

Wenochkeرازی بوین به خه‌م..
به کۆڵ هه‌ڵگری غه‌ریبی و ماته‌م ! [......]

خەونامە/ لێدوان عبداللە

Wenochkeخەونامە بریتی یە لەم خەونانەی كە شەوانی تەنیاییم بینیومن زۆرێك لەم [......]

له‌ قه‌سابخانه‌وه‌ بۆ باره‌گا/هه‌ژێن

Wenochkeتۆ هاتی و دڵم کرده‌ سفره‌ بۆت
تۆ ناوه‌خت هاتی و سفره‌م خاڵی بوو [......]

فەلسەفە

هزری دادپەروەری لە فەلسەفەی (ئێپیكور و ستوایی)دا/ بێهرام مێحی :وەرگێڕانی: پێشڕەو محەمەد(خانی)

Wenochkeداگیركاری وڵاتان لە لایەن (ئالێكساندەری ماسێدۆنی)یەوە، سنوورە جیۆگرافیا سیاسییەكانی جیهانی دێرین تێكشكێندرا و بڵاوكردنەوەی ژیانی هۆشەكی و [......]

وزه‌ی ویست و وزه‌ی هۆش. تێگه‌یشتنی نیتشه‌ له‌ واتای تراجیدیا / ئاماده‌کاری:باوکی شه‌م

Wenochkeبڕانه‌وه‌ی بوونی مرۆڤ و تراجیدیای ئه‌م بوونه‌ له‌گه‌ڵ کۆتایی هێنانیدا دێته‌کایه‌وه‌.مرۆڤ بیه‌وێ و نه‌یه‌وه‌ێ بوونێکی تراجیدی هه‌یه‌.ئه‌مه‌ش له‌ ناوه‌ڕۆکی بوونیدایه‌ و ناتوانێ بیگۆڕێت. [......]

فه‌لسه‌فه‌ له‌ دوێنێوه‌ تا ئه‌مڕۆ/ بێستون حه‌سه‌ن

Wenochkeمرۆڤایه‌تی‌ به‌گشتی‌ و مه‌عریفه‌ جیاجیاكانی‌ عه‌قڵ به‌تایبه‌تی‌ هه‌میشه‌ كاریگه‌ر بووه‌ له‌سه‌ر خولقاندنی‌ كارێك له‌چاو كارێكی‌ تردا [......]

لێدوانی وێنەکان

Wenochke
Wenochke
Wenochke

© 2006- 2010 Ledwan.NET HomePage | Designed & Hosted by DeSian