ناسنامه‌ی ڕێبه‌ریکی کاریزماتیکی رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست بناسێن/مه‌حه‌مه‌د شیخی

Wenochkeبه‌ڕێز ئوجه‌لان مان چۆن ناسیووه‌ .؟ئه‌و کۆمه‌ڵگایه‌ی که‌ ئه‌و داخۆازی و تێکوشانی بو ده‌کات ، چ کۆمه‌ڵگایکه‌ .؟

سندوقێكی رەش بۆ خراپترینەكان/ هەڵۆ مەرگەیی

Wenochkeلەگەڵ ئەوەی ناكرێ و زۆر نەشیاوە تەنانەت بە ناوی وەكیەكی لەمافە سروشتیەكاندا بیانوو بۆ گەورەیی و فەزڵی مرۆڤێك بەسەر مرۆڤێكی

ژیانی مه‌رگێك.... مه‌رگی ژیانێك له‌ غوربه‌ته‌وه‌ بۆ هاوڕێ‌ (سپارته‌كانی )عیراق/سیروان علی

Wenochkeمردن ئه‌و ده‌مه‌یه‌ كه‌ كۆتایی و ده‌ستپێكردنه‌، له‌ناو مه‌رگدا جوانترین ژیان خۆی

ماشێنه‌كانی میزاج و، چه‌قینه‌كانی یه‌قین/ئه‌رسه‌لان مه‌حمود

Wenochkeشوێن: پارچه‌یه‌ك له‌كوردستانی مه‌زن، ده‌سه‌ڵات: حكومه‌تی خۆجێی، ئۆپۆزسیۆن: ده‌سه‌ڵات و ده‌سه‌ڵات ئۆپۆزسیۆن! هیچ بوونه‌وه‌رێك هه‌ل و

دەسەڵات بۆهەراسانە؟! / ئیبراهیم بالیسانی

‌‌بەداخەوە ، ئەمڕۆ هەندێ‌ كەس (بەرپرس) كەوتونەتە ناو هەڕەمی balisany.JPG دەسەڵاتەوە بێدوودڵی شایستەی ئەو شوێن ومەكانە نین. رنگە یەكێك لەو هۆكارانەی كەوایكردوە ئەو جۆرە بەرپرسانە بگەنە ئەو پلەوپایە ، بونی مڵملانێیەكانی نێو پارت ورێكخراوە سیاسیەكانی كوردستانبێ‌ ! لەبەر ئەوەی ، ئەوەی لەماوەی هەژدەساڵی رابردوو سەبارەت بە كاری حزبی ورێكخراوەی گوزەراو لە ئێستاشدا بەردەوامە نەبونی دیموكراسیەتێكی راستەقینەی بو،نەك ئەو دیموكراسیەتەی كە خۆیان پێناسەیان بۆ دەكرد !چونكە هەركاتێك مڵملانێكان گەیشتنە ئاقاری لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندی حزبی وكەسی وهۆزی وناوچەگەری ئەوا سەرانی حزب بۆ پاراست ولەدەست نەچونی دەسەڵات وسەرمایەولەزەتی ژیان پەنا بۆ زۆركەس دەبەن تا لەدەوروچوارچێوەی پارتەكەیان كۆببنەوەو بتوانن پارێزگاری لە حزبەكەیان ودەسەڵات وبەرژەوەندیەكانیان بكەن .هەرئەوەشە وایكردوە زۆری وبۆری زیاتر تەشەنەبكات وهەموو كایەكانی سیاسی بگرێتەوە.
بەلەبەرچاوگرتنی ئەو بنەمایەو چۆنیەتی تێگەیشتنیان لەبواری رامیاری وچۆنیەتی بەرێدا بردنی هەرسێ‌ دەسەڵاتەكە (پەرلەمان ، حكومەت ، دادگا) وەك دەبینین وتێبینی دەكەین ئەو شوێنانە پڕكراون لە كەسی ناشایستە !! هۆكارەكەش روونە، ئەوانەی كە بۆ بەرژەوەندی تایبەتی خۆیان دەكارن وتێدەكۆشن هەمیشە بەرژەوەندی حزب دەخەنە سەرویی بەرژەوەندی نەتەوەی وگشتی ! ئەوانە بەردەوام لەئاست ئەوانەدا دەچەمێنەوە كەبونەتە مایەی پێدانی بەرپرسیارەتەكەیان . بونی ئەو جۆرە كەسانە لەناو هەڕەمی دەسەڵات ودەزگاكانی بەرێوەبردن نەخۆشیەكی كوشندەو ڤایڕۆسێكی وێرانكەری وڵات ودەسەڵاتە!واتا بەهۆی هەبونی ئەوانە وە رێگریەكی گەورەش لەبەردەم كاروبەرنامەوشارەزایی ئەو بەرپرسە زرنگ ودڵسۆزانەی كە لەرێگای شایستەییەوە پۆستەكەیان پێدراوە دروستدەكەن . چونكە ئەو كەسانەی كە لەسەر بنەمای وەڵائو پاراستنی بەرژەوەندیەكانی ئەوانیدی ( سەروی خۆیان) پۆستیان پێدراوە هەرگیز وەك ئەو بەرپرسانە بیرناكەنەوەو تێناكۆشن ودڵسۆزنین بۆ بەدەست هێنانی دەسكەوتی گشتی وبەرژەوەندی گشتی!!لەراستیدا ئەوان خودان ئاغاوكوێخاومیریی خۆیانن ومورید ئاسا لەئاست هەموو بڕیاروراسپاردەوپیلان ونەخشەكانی ئەو خودانانەی خۆیان دەچەمێنەوەوتەنیا وەڵامیان لەئاست ئەو داواوئامۆژگاریانە ی كە ئاراستەیان دەكرێ‌ (بەڵێ‌ ) یە! قەت جورئەتی ئەوەیان نیە تەنیا جاروبار بۆ بەرژوەندی گشتی بڵێن : نەخێر!! یا هەركاتێك زانیان یا بیستیان كە رەوشی وڵات لەژێر رەحمەتی پیلان ولەناوبردندایە بێنە قسەوڵێدوان . ئەوان جۆرە كەسانە بۆ هەموو جولەیەك وگفتۆگۆوكۆبونەوەومەبەستێك دەگەرێنەوە بۆ سەروی خۆیان وپرسیان پێدەكەن تا بەدڵودەرونی ئەوان هەنگاوبنێن وبە میزاجی ئەوان هەڵسوكەوت بكەن نەك بە لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندی گشتی !! رەنگە تاكە دەسەڵات كە هەیانبێ‌ وبتوانن ممارەسەی بكەن لە كاری رۆژانەی خۆیاندا وەڵامدانەوەی ئەو نوسین وراپۆرتانەبێ‌ كە بلاودەكرێنەوە سەبارەت بە كەمتەرخەمی ولێناهاتویی خودی خۆیان. هەرچەندە ئەوان دەزانن كە ئەوەی لەسەریان بلاوكراوەتەوە راستە وهەڵبەستراو نیە ،كەچی ئەوان بۆ چاوبەستنی خەلك وهاوڵاتیان بێسڵەمینەوە لە هەر جۆرە رەفتارێكی سیاسی وكۆمەڵایەتی زووبەزوو وەڵامی بلاوكراوەكان دەدەنەوە !!بەوەش هەم دەیانەوێ‌ كەسایەتی خۆیان بە لەكەدارنەكراوی ببین وهەم واش لە خەلك وكۆمەڵ بگێنن كە ئەوەی لەسەریان بلاوكراوەتەوە راست نیەو هەڵبەستراوەو تەنیا وەڵامەكەی خۆیان بەراست نیشان دەدەن و پێناسە ی بۆدەكەن. ئەوە تێگەیشتنی كەسێكە كە دابڕاوە لە كۆمەڵ وشەقام وژیانی هاوڵاتیان بەگشتی ، ئەگیانا خەلك دەمێكە لەوە گەیشتوە كە كێ‌ دڵسۆزی میللەتەوكێش بە پاكی وراستگۆی هەوڵدەداوخزمەتی گەل ومیللەتەكەی خۆی دەكا ؟ لەبەر ئەوە باشترە چیتر ئەو جۆرە بەرپرسانە لە دەسەڵاتی چوارەم پەست نەبن ورێگری لەبەردەم كاری رۆژنامەوانی ونوسەرەكان دروست نەكەن وبوارەكە بەهۆی وەڵام وەڵاكاریەكەی خۆیان ناشیرین وشێواونەكەن .بێگومان ئەگەر بەردەوامیشبن لەسەر ئەو جۆرە رەفتارانەیان وەك چۆن ئێستا هەراسانیان پێوە دیارە ، ئەوا بەهۆی هەراسان بونەكەیانەوە رەنگە دەسەڵاتیش هەراسان بكەن !!كە ئێمە ئومێدی ئەوە ناخوازین وناشمانەوێ‌ ئەو رەوشە دروستبێ‌ كە هەندێ‌ كەسی بەناوبەرپرس هەوڵی بۆدەدەن.
Info_balisani@yahoo.com

هەڵبژاردە

ستایشه‌ زه‌رده‌کانی ئه‌و دیوی دڵم/ عومه‌ری حاجی ده‌ربه‌ندی

Wenochkeسوپاس، ئه‌ی کۆتره‌ خوێن شیرینه‌کانی ته‌نهایی
که‌ ساتێ هێلانه‌کانی ته‌نهایتان چۆڵ نه‌کرد و
به‌سه‌ر گومه‌زی بێتاقه‌تیه‌کانمه‌وه‌ [......]

چی دەكەی بە كۆشێك پەڕسێلكەوە/سدیق عەلی

Wenochkeلێرە لەو بەر هەیوانی گومڕاییەدا
لەو كوشتارگەی شەڕاب‌و
خنكاندنی بادەدا
بە كۆشێك پەڕسێلكەوە چی دەكەی [......]

فروخی فەڕڕوخزاد_ نامەیەك بۆ باوكم /و: كەژاڵا عەلا

Wenochkeبابە گیان، زۆر دەمێكە نامەم بۆ نەنووسیووی. واتا نووسییوویشمە بەڵام بۆم نەناردووی. هێشتا لەسەر مێزەكەمدا دوو نامە دانراوە كەلەسەر هەردووكیان ناونیشانی تۆم لێنووسیووە، بەڵام هەمیشە بیرم لەوە كردۆتەوە كەپێویستە [......]

ئەدەب و هونەر

چییان لێهات ؟؟/ هۆنراوەی / نەوزاد ئەحمەد حسێن

Wenochkeئەوانەی لەسەر سوچی كۆڵانەكە ، بۆم وەستا بوون ، چییان لێهات ؟؟ [......]

هه‌گبه‌ی غوربه‌ت/ ئومێد خۆشنوس

Wenochkeرازی بوین به خه‌م..
به کۆڵ هه‌ڵگری غه‌ریبی و ماته‌م ! [......]

خەونامە/ لێدوان عبداللە

Wenochkeخەونامە بریتی یە لەم خەونانەی كە شەوانی تەنیاییم بینیومن زۆرێك لەم [......]

له‌ قه‌سابخانه‌وه‌ بۆ باره‌گا/هه‌ژێن

Wenochkeتۆ هاتی و دڵم کرده‌ سفره‌ بۆت
تۆ ناوه‌خت هاتی و سفره‌م خاڵی بوو [......]

فەلسەفە

هزری دادپەروەری لە فەلسەفەی (ئێپیكور و ستوایی)دا/ بێهرام مێحی :وەرگێڕانی: پێشڕەو محەمەد(خانی)

Wenochkeداگیركاری وڵاتان لە لایەن (ئالێكساندەری ماسێدۆنی)یەوە، سنوورە جیۆگرافیا سیاسییەكانی جیهانی دێرین تێكشكێندرا و بڵاوكردنەوەی ژیانی هۆشەكی و [......]

وزه‌ی ویست و وزه‌ی هۆش. تێگه‌یشتنی نیتشه‌ له‌ واتای تراجیدیا / ئاماده‌کاری:باوکی شه‌م

Wenochkeبڕانه‌وه‌ی بوونی مرۆڤ و تراجیدیای ئه‌م بوونه‌ له‌گه‌ڵ کۆتایی هێنانیدا دێته‌کایه‌وه‌.مرۆڤ بیه‌وێ و نه‌یه‌وه‌ێ بوونێکی تراجیدی هه‌یه‌.ئه‌مه‌ش له‌ ناوه‌ڕۆکی بوونیدایه‌ و ناتوانێ بیگۆڕێت. [......]

فه‌لسه‌فه‌ له‌ دوێنێوه‌ تا ئه‌مڕۆ/ بێستون حه‌سه‌ن

Wenochkeمرۆڤایه‌تی‌ به‌گشتی‌ و مه‌عریفه‌ جیاجیاكانی‌ عه‌قڵ به‌تایبه‌تی‌ هه‌میشه‌ كاریگه‌ر بووه‌ له‌سه‌ر خولقاندنی‌ كارێك له‌چاو كارێكی‌ تردا [......]

لێدوانی وێنەکان

Wenochke
Wenochke
Wenochke

© 2006- 2010 Ledwan.NET HomePage | Designed & Hosted by DeSian