ناسنامهی ڕێبهریکی کاریزماتیکی رۆژههلاتی ناوهراست بناسێن/مهحهمهد شیخی
|
سندوقێكی رەش بۆ خراپترینەكان/ هەڵۆ مەرگەیی
|
ژیانی مهرگێك.... مهرگی ژیانێك له غوربهتهوه بۆ هاوڕێ (سپارتهكانی )عیراق/سیروان علی
|
ماشێنهكانی میزاج و، چهقینهكانی یهقین/ئهرسهلان مهحمود
|
چرچبوون بریتیە: لە دروست بوونی خەتی نێوان برۆكانو سەر ناوچەوانو
دەوروبەری دەمو چاوو گۆناكان . ئەم
نیشانانەش لەو كەسانەی كە جگەرە خۆرن زووتر بەدی دەكرێت كەپێی دەوترێ چرچبوونی
پێشوەخت، چونكە جگەرە خواردن ئەبێتە هۆی كەم بوونەوەی ڕێژەی چەوری لە ژێر پێستدا و
كەمبوونەوەی ئارەزووی خواردنو سەرئەنجام ئەبێتە هۆی خراپی باری تەندرووستیو
وشكبوونەوەو چرچبوونی پێست بەهۆی لەدەست دانی دروست بوونی پڕۆتینی "كۆلاجین". جگە
لەمانەش پێستی وشك زووتر لە پێستی چەور ڕووبەڕووی ئەم كێشەیە ئەبێتەوە.
وەك
ئاشكرایە پڕۆتینی كۆلاجین گرنگترین پڕۆتینە بۆكاری ڕێكخستنو پاراستنی پێست لە
ئەندامەكانی لەشو ئێسكو كڕكڕاگەدا. ئەگەر بێتوو گەشەی كۆلاجین لەلەشدا
ڕووبەڕووی نەخۆشی ببێتەوە ئەوا پێست دووچاری تێك چوونو چرچ بوونەوە دەبێت.
هەروەها ئاوو هەوا، نەخۆشی بۆماوەیی، تیشكی خۆر ، سەركەوتنی تەمەن هۆكارێكە بۆ كەم
بوونەوەی پڕۆتینی كۆلاجین لە لەشدا. هەربۆیە كەسانی بەساڵاچوو پێستیان شل
دەبێتەوەو شێوە لاستیكیەكەی لەدەست دەدات. قەڵەو كاتێك لاواز ئەبێت بەهۆی لە دەست
دانی چەوری ژێر پێست دووچاری شلبوونەوەی پێست دەبێت. جگە لە دوورستبوونی كۆلاجین
كەسانی تووڕەو مڕومۆچ بەهۆی كرژبوونی ماسولكەكانیانەوە زووتر تووشی چرچبوونی پێست
دەبن.
چەند خاڵێكی گرنگ بۆ چارەسەركردنی چرچبوونی پێستی دەمو چاو:
1_
بەكارهێنانی كرێمی ڕێك خستنی پێست تا ڕادەیەك ئەتوانێت بۆ ماوەیەك چرچی نەهێڵێت
لەسەر دەمو چاو.
2_ خۆ پاراستن لە تیشكی خۆر.
3_خۆپاراستن لە جگەرە كێشان: چونكە
جگەرە كێشان ئەبێتە هۆی خەتی قوڵ لەم لاو لای لێوەكانو دەورو بەری چاوەكان.
4_
خۆپاراستن لە گرژكردنی ماسولكەكانی پێست لەكاتی ئاخاوتندا چونكە كەسانێكی زۆر هەن
لەكاتی گفتو گۆكردندا زیاتر بەهۆی سۆزداریەوە خەت دروست دەبێت لە سیمایاندا،
ئەوجۆرە كەسانە لەوانەیە وابزانن كەئەم خەتانە گرنگ نینو كاتین بەڵام زۆر بەی كات
ئەبنە هۆی دروست بوونی خەتی هەمیشەیی و ئەمێنێتەوە.
5_ لەزۆربەی
لێكۆڵینەوەكاندا دەركەوتوە بەكارهێنانی ڤیتامینات ئەتوانێت تا ڕادەیەك پێست
بپارێزێت لە چرچ بوون لەنموونەی: ڤیتامینەكانی Cو Aو E بەڵام لەهەمان كاتیشدا زۆر
بەكارهێنانیان زیانی لێدەكەوێتەوە.
6_لەبەر ئەوەی هۆڕمۆنی (ئیسترۆجین) هۆڕمۆنی
سەرەكی ژنانەیە و ڕۆڵی سەرەكی ئەبینێت لە پاراستنی جوانی پێستو لاوێتیدا، ئەو
ژنانەی سووڕی مانگانەیان ڕاوەستاوە واتا( لێچوونەتەوە) لەم ژنانەدا ئاستی ئەم
هۆڕمۆنە كەم دەبێتەوەو دەبێتە هۆی چِرچ بوونی پێست. بەڵام بەهۆی پزیشكی تایبەتیەوە
ئەتوانن چارەسەر بكرێتو تا ڕادەیەك ئەم كێشانە كەم بكرێنەوە.
7_ خۆ ڕاهێنان
لەگەڵا ژیانێكی سادەو تەندروست، خۆبەدوورگرتن لە دڵەڕاوكێو سۆزداری، بۆ
پاراستنی پێست گرنگە.
8_ ماساژ كرنی پێست كاریگەری باشی هەیە بەڕێگەی بەكارهێنانی
كرێمی تایبەتیەوە لەلایەن پزیشكەوە.
9_ ئەنجام دانی لەیزەر بۆ چارەسەركردنی
چرچبوونی پێست كاریگەرە.
10_ تازەترین ڕێگە بۆ چارەسەركردنی چرچبوونی پێست كە لەم
دوایەدا دۆزراوەتەوە دەرزیلێدانە بەبەكارهێنانی مادەیەكی تایبەتی بۆ ژێرپێست
لەلایەن كەسانی پسپۆر لەم بوارەدا. بەڵام ئەم ڕێگەیەش كاتیەو لەڕاستیدا چرچ
بوونەكە بۆ هەمیشە لەناو نابات، بەڵكو بۆ ماوەیەكەو ئەوەش پەیوەندی هەیە بە جۆری
پێستەكەوە، لە هەندێك كەسدا لە 3 تا 9 مانگ دەخاێنێت. دواتر ئەوكەسە دەتوانێت ئەم
دەرزیە دووبارە بكاتەوە.
سەرچاوە. سایتی زنان امروز
سوپاس، ئهی کۆتره خوێن شیرینهکانی تهنهایی
که ساتێ هێلانهکانی تهنهایتان چۆڵ نهکرد و
بهسهر گومهزی بێتاقهتیهکانمهوه [......]
لێرە لەو بەر هەیوانی گومڕاییەدا
لەو كوشتارگەی شەڕابو
خنكاندنی بادەدا
بە كۆشێك پەڕسێلكەوە چی دەكەی [......]
بابە گیان، زۆر دەمێكە نامەم بۆ نەنووسیووی. واتا نووسییوویشمە بەڵام بۆم نەناردووی. هێشتا لەسەر مێزەكەمدا دوو نامە دانراوە كەلەسەر هەردووكیان ناونیشانی تۆم لێنووسیووە، بەڵام هەمیشە بیرم لەوە كردۆتەوە كەپێویستە [......]
ئەوانەی لەسەر سوچی كۆڵانەكە ، بۆم وەستا بوون ، چییان لێهات ؟؟ [......]
رازی بوین به خهم..
به کۆڵ ههڵگری غهریبی و ماتهم ! [......]
خەونامە بریتی یە لەم خەونانەی كە شەوانی تەنیاییم بینیومن زۆرێك لەم [......]
تۆ هاتی و دڵم کرده سفره بۆت
تۆ ناوهخت هاتی و سفرهم خاڵی بوو [......]
داگیركاری وڵاتان لە لایەن (ئالێكساندەری ماسێدۆنی)یەوە، سنوورە جیۆگرافیا سیاسییەكانی جیهانی دێرین تێكشكێندرا و بڵاوكردنەوەی ژیانی هۆشەكی و [......]
بڕانهوهی بوونی مرۆڤ و تراجیدیای ئهم بوونه لهگهڵ کۆتایی هێنانیدا دێتهکایهوه.مرۆڤ بیهوێ و نهیهوهێ بوونێکی تراجیدی ههیه.ئهمهش له ناوهڕۆکی بوونیدایه و ناتوانێ بیگۆڕێت. [......]
مرۆڤایهتی بهگشتی و مهعریفه جیاجیاكانی عهقڵ بهتایبهتی ههمیشه كاریگهر بووه لهسهر خولقاندنی كارێك لهچاو كارێكی تردا [......]
© 2006- 2010 Ledwan.NET HomePage | Designed & Hosted by DeSian