ناسنامه‌ی ڕێبه‌ریکی کاریزماتیکی رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست بناسێن/مه‌حه‌مه‌د شیخی
|
سندوقێكی رەش بۆ خراپترینەكان/ هەڵۆ مەرگەیی
|
ژیانی مه‌رگێك.... مه‌رگی ژیانێك له غوربه‌ته‌وه بۆ هاوڕێ (سپارته‌كانی )عیراق/سیروان علی
|
ماشێنه‌كانی میزاج و، چه‌قینه‌كانی یه‌قین/ئه‌رسه‌لان مه‌حمود
|
پێشکه‌شه به‌گیانی شه‌هید مولازم جوامێر سایه‌میر 1948-1978 ئه‌و
جوامێره‌ی وه‌ختی خۆی سه‌ددامی خوێنڕێژی
ناچار کرد به‌شه‌رمه‌زاری له بابه‌کراغای پشده‌ری بپرسی ''ئایا له‌ناو کوردا
که‌سێکی ترتان ماوه وه‌کو جوامێر سه‌رسه‌خت و خۆراگر بیت!!''
له‌سه‌ده‌ی
پێنجه‌می به‌رله‌دایک بوونی عیسا پێغه‌مبه‌ر له پاشانشینی چین هاولاتیه‌ک
ناوبانگی ده‌رکرد له‌بواری شێوه‌کانی شه‌ڕو شۆڕ به‌ناوی سه‌ن زو‌و (544-496 پێش
زایین) دوو سه‌رکرده‌ی سوپا داوایان له خاوه‌نشکۆ هولو پاشای مه‌مله‌که‌تی
چوو کرد ڕێگه بدات سود له بیر‌و بۆچونه‌کانی ئه‌و بلیمه‌ته وه‌ربگرێت
ووشه‌ی زو‌و له زمانی چاینی دا به مانای وه‌ستا یان ماموستا دێت ، پاشای چوو داوای
له زو‌و کرد به‌کورتی ئه‌زمون و بیروڕاکانی خۆی له‌دوو تۆی کتێبێک‌دا ئاماده بکات
ئه‌ویش په‌ڕتوکێکی نووسی به‌ناوی (هونه‌ری جه‌نگ) له‌م سێزده به‌شه‌دا:
1.
پلان داڕشتن 2. شه‌ڕ هه‌لگیرساندن 3. په‌لاماردانی به فرت و فێل 4. مانۆرو تاکتێک 5.
به‌کارهێنانی توانست و ووزه 6. خالی لاواز‌و به‌هێز 7. جولاندنی هێزی سه‌ربازی 8.
جۆڕه‌کانی ته‌کنیکی جه‌نگ 9. هه‌ڵمه‌ت و په‌لاماردان 10. شێوه‌کانی زه‌وی و
رێگه‌و بان 11. که‌ندو کۆسپه‌کانی ، زه‌وی نۆ جۆری هه‌یه 12. په‌لامارو ئاگر
تێبه‌ردان. 13. به‌کارهێنانی سیخور‌و شۆڤار.
پاشا پێی ووت باشه کتێبه‌که‌تم
خوێنده‌وه ده‌توانی بیرۆکه‌که‌ت به‌ساده‌یی له‌به‌ر چاوم له‌سه‌ر
یه‌که‌یه‌کی سه‌ربازی تاقی بکه‌یته‌وه سه‌ن زو‌و ووتی باشه دیسان پاشا پرسی
ده‌کرێ له‌سه‌ر ژنان تاقی بکرێته‌وه زو‌و ووتی بۆ نا !! با له‌سه‌ر که‌نێزه‌کانی
کۆشکی خاوه‌نشکۆ بیت پاشا ره‌زامه‌ندی نیشاندا.
ده‌ست و برد نزیکه‌ی 300 ژنیان
ئاماده‌کرد سه‌ن زو‌و که‌نیزه‌کانی به‌سه‌ر دوو گروپ دابه‌ش کرد دوو که‌نیزه‌ی
چاوگه‌شی دڵخوازی پاشای ده‌ست نیشانکرد بۆ سه‌رکردایه‌تی هه‌ریه‌ک له
گروپه‌کان زرێ پۆشیان له‌به‌رکردن و فرمانی پێدان شمشێرو قه‌ڵخان هه‌لگرن.
له
ووتارێکی کورت‌دا ووتی وابزانم ئێوه جیاوازی پاش و پشت و ڕاست و چه‌پی خۆتان
ده‌زانن هه‌مویان ووتیان به‌لێ ده‌یزانین.
سه‌ن زو‌و ووتی زۆر چاکه باده‌ست
بکه‌ین به ڕاهێنان و مه‌شق کردن کاتی دهۆله‌که‌م کوتا پێم ووتن سه‌یری پێشه‌وه
بکه‌ن هه‌موتان ده‌بی سه‌یری پێش خۆتان بکه‌ن کاتێ دهۆله‌که‌م کوتا ووتم به‌لای
چه‌پتان وه‌رگه‌ڕێن به ئاراسته‌ی ده‌ستی چه‌پ ده‌بی هه‌موتان به‌لای چه‌پتان
وه‌رگه‌ڕین هه‌رکاتی دهۆله‌که‌م کوتا و ووتم به‌لای ڕاستا وه‌رگه‌ڕین
به‌ئاڕاسته‌ی ده‌ستی ڕاست وه‌رگه‌ڕێن کاتی دهۆله‌که‌م کوتا ووتم بۆ دواوه
وه‌رگه‌ڕین هه‌موتان به‌ئاڕاسته‌ی ده‌ستی ڕاسته‌وه بۆ دواوه وه‌رگه‌ڕێن
ژنه‌کان ووتیان له فرمانه‌کانت گه‌یشتین.
پاشان سه‌ن تزوو ده‌ستی کرد
به‌ئاماده‌کاری مه‌شقی و سه‌ربازی به دهۆل کوتان به‌ده‌نگی به‌رز هاواری کرد
بۆلای ڕاست وه‌رگڕێ!! هه‌مو ژنه‌کان تێکڕا دایانه قاقای پێکه‌نین!! سه‌ن زو‌و ووتی
ئه‌گه‌ر فرمانه‌کان ڕون و ئاشکرا نه‌بن ته‌مو مژاوی بن سه‌ربازه‌کان تێی
نه‌گه‌ن گله‌یی و خه‌تا له ئه‌ستۆی فه‌رمانده‌یه ، پاشان جارێکی تر
به‌ته‌واوه‌تی مه‌شقی دادان ، سه‌رله‌نوێ له‌مه‌یدان دهۆله‌که‌ی لێداو
فرمانیدا بۆلای چه‌پ وه‌رگه‌ڕێ دیسان ژنه‌کان دایانه قاقای پێکه‌نین!!
فرمانه‌که‌یان جێبه‌جێ نه‌کرد.
پاش ئه‌وه سه‌ن زو‌و ووتی ئه‌گه‌ر فرمانه‌کان
به ته‌واوه‌تی ڕون و ئاشکرا بن و سه‌ربازه‌کان جێبه‌جێی نه‌که‌ن ئه‌وکاته
خه‌تای سه‌ربازه‌کانه لێره‌دا زو‌و دادوه‌رێکی سه‌ربازی له مه‌یدانی مه‌شق
ئاماده‌کرد و لێی پرسی سزای ئه‌و سه‌ربازه چی یه ئه‌گه‌ر جه‌نگاوه‌ر
هه‌لگه‌ڕاوه‌و فرمانی سه‌ربازی جێبه‌جێ نه‌کرد دادوه‌ر بڕیاری دا "سزاکه‌ی
سه‌ربڕینه"
لێره‌دا سه‌ن زو‌و فه‌رمانی کوشتنی هه‌ردوو سه‌رکرده‌ی دوو
گروپه‌که‌ی په‌سند کرد ، به‌لام له‌ولاوه پاشا که چاودێری مه‌شقه‌که‌ی
ده‌کرد زۆری پێ ناخۆش بوو ئه‌و دوو که‌نێزه دۆسته‌ی بکوژرێت هه‌والێکی
به‌په‌له‌ی بۆ سه‌ن تزو نارد و پێی گۆت ئێستا خۆم دلنیابوم له توانا‌و کارامه‌یی و
ده‌سته‌لاتت به‌سه‌ر سه‌ربازه‌کاندا به‌لام بێ ئه‌و دوو که‌نێزه تام له
خواردن و خواردنه‌وه ناکه‌م پێمخۆشه ژیانیان بپارێزیت لای خۆیه‌وه سه‌ن زو‌و
وه‌لامی داوه تۆ که منت ڕاسپاردوه سه‌رکردایه‌تی هێزێکی سه‌ربازی بکه‌م
هه‌تا له‌ژێر ئه‌و ڕاسپارده‌یه‌دا بم ناتوانم سه‌رپێچی بکه‌م ئه‌وه‌بو
هه‌ردوو فه‌رمانده‌که به‌به‌رچاوی ژنه‌کان کوژران یه‌کسه‌ر هه‌رله‌وێ دوو
ژنی تری ده‌ست نیشان کرد بۆ فه‌رمانده‌یی هه‌ردوو گروپه‌که و ده‌ستی کرده‌وه
به‌مه‌شق کردن له‌سه‌ر ده‌نگی دهۆل فرمانی ده‌رکرد به‌لای ڕاست وه‌رگه‌ڕێ
فه‌رمانه‌که‌ی زۆر به توند‌و تۆلی به‌ڕیوه‌چو ، پێنه‌که‌نین نه‌ماو که‌سیش
نقه‌ی لێوه نه‌هات.
ئینجا سه‌ن زو‌و په‌یامێکی بۆ پاشا نارد‌و باسی ته‌واو بونی
مه‌شق و ڕاهێنانی ژنه‌کانی پێ ڕاگه‌یاند که ئاماده‌ن بۆ نمایش کردنی سه‌ربازی و
ئاماده‌ن هه‌ر ئه‌رکێکیان پێ بسپێری ئاماده‌ن مل له ئاو‌و ئاگر بنێنن ، پاشا
وه‌لامی دایه‌وه با فه‌رمانده‌و له‌شکر بگه‌ڕێنه‌وه ئێستا حه‌ز له بینینی
نمایش‌کردنی سه‌ربازی ناکه‌م ئه‌وکاته سه‌ن زو‌و ووتی دیاره پاشا هه‌ر حه‌زی
له ووشه‌و گوفتاره نه‌ک له کار‌و کردار ، ئیتر پاشا سه‌ن زووی به سه‌کرده‌ی
گشتی له‌شکره‌کانی دانا.
کتێبی هونه‌ری جه‌نگ كونترین په‌ڕتوكی جه‌نگه
گرینگی له‌وه‌دایه ده‌توانرێ له بواره‌کانی ئابوری و بازرگانی و سیاسی و ورزش و
به‌رێوه‌بردنی کارگه و کومپانیه‌کانی وه‌به‌ر هێنان پیاده
بکرێت
له‌به‌شی یه‌که‌می کتێبه‌که‌یدا سه‌ن زو‌و ده‌لێ بابه‌تی جه‌نگ
گرینگیه‌کی زۆری هه‌یه مان و نه‌مانی ده‌وله‌ت به‌نده به سه‌ره‌نجامی
جه‌نگ ڕێگه‌یه‌که به‌ره‌و مان یان نه‌مان بۆیه پێویسته بابه‌تی جه‌نگ
زۆر گرینگی پێ بدرێت و توێژینه‌وه‌ی تێروته‌سه‌لی له‌سه‌ر بکرێ ، هه‌روه‌ها
ده‌ڵێ بۆ هه‌لسه‌گاندنی ئه‌نجامی هه‌ر جه‌نگێک ده‌بی هه‌مو لایه‌نه‌کان
به‌راورد بکه‌یت له‌به‌ر ڕۆشنایی ئه‌م پێنج فاکته‌ره
یه‌که‌م: کاریگه‌ری
مۆرال و ڕه‌وشت:
وه‌کو نیشتمان په‌روه‌ری و خۆشه‌ویێستی و ته‌بایی نێوان
خه‌لک و سه‌رکرده و گیان به‌خت کردن له‌پێناو به‌رگری کردن له خاک و ولات بێ
ئه‌وه‌ی بیر له خیانه‌ت کردن بکه‌نه‌وه.
.دووه‌م:
که‌ش وهه‌وا مه‌به‌ست
له‌شه‌وو ڕۆژو سه‌ر‌ماو گه‌رماو کات وه‌رزه‌کانی ساله
سێیه‌م
سروشتی
زه‌وی وه‌کو (که‌ندوکۆک) که به‌رزو نزمی شاخ و کێو کورت و درێژی ڕیگه‌و بانی نیوان
هه‌ردو لا ، ڕیگه‌ی مه‌ترسیدار و ڕێگه‌ی ئارام و ڕیگه‌ی کراوه یان ته‌نگه
به‌ر.
چواره‌م ژیری و کاره‌مایی سه‌رکرده: وه‌کوو ژیری ودڵسۆزی و هۆشیاری و
ئازایی و تووند و تیژی.
پێنجه‌م بنه‌ماکانی ڕیکخستن: بریتیه له ئاراسته‌کردن و
ڕێکخستی سوپا له‌دابه‌شکردنی پله‌و‌پایه له‌سه‌ر ئه‌فسه‌ران به‌پێی
لێوه‌شانه‌وه ، کونترۆل کردنی خه‌رجی سوپا.. ئه‌م پێنج بنه‌مایانه‌ی
له‌خواره‌وه به‌کورتی باسکراوه پێویسته لای هه‌موو سه‌رکرده‌یه‌کی
سه‌ربازی ڕوون و ئاشکرا بن ، ئه‌وه‌ی بیزانی سه‌رکه‌وتنی مسۆگه‌ره
کام لایه‌ن
سه‌رکردایه‌تیه‌که‌ی به‌هێزترین هه‌ژمونی ووڕه و مۆرالی له‌ده‌ست
دایه
کام لایه‌ن سه‌رکرده‌که‌ی لێهاتو کاراماتره.
کام لایه‌ن بار‌و دۆخی
زه‌وی و که‌ش و هه‌وای له‌بارتره.
کام لایه‌ن به‌ڕیکو پێکی باشتر
بڕیاره‌کانیان جێبه‌جێ ده‌کرێت.
سوپای کام لایه‌ن له‌ڕوی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی
بالا ده‌ستره.
کام لایه‌ن باشتر مه‌شق و ڕاهێنانی به سه‌رباز و ئه‌فسه‌رکانی
کردووه.
کام لایه‌ن ڕه‌قترو و بێ فه‌رق و جیایی سزا‌و پاداش جێبه‌جێ
ده‌کات.
شه‌ڕ هه‌لگیرساندن
له‌به‌شی دووه‌مدا زو‌و ده‌لێ : ئامانجی سه‌ره‌کی
له به‌کارهێنان و پیاده‌کردنی سوپایه‌کی زل سه‌رکه‌وتنی خێرایه چونکه
ئه‌گه‌ر جه‌نگ به قون دابکه‌وی چه‌کی سه‌ربازه‌کان ژه‌نگ هه‌ڵدێنیت ،
ووڕه‌ی جه‌نگاوره‌کان داده‌به‌زی. ئه‌گه‌ر سوپا په‌لاماری شاره‌کان بدات
هیزه‌کان ماندو شه‌که‌ت ده‌بن هه‌روه‌ها شه‌ڕی درێژخایه‌ن سامانی وولات له‌بن
دێنیت.
به‌دڵنیایی یه‌وه ئه‌گه‌ر چه‌که‌کانت ژه‌نگی گرت ، ووڕه‌ت دابه‌زی ،
هێزت داڕزا توانات نه‌ما... فه‌رمانڕه‌وای وولاته‌کانی دراوسی ئه‌م هه‌له
ده‌قۆزنه‌وه بۆ ده‌ست تێوه‌ردان ، هه‌ر چه‌ند بلێمه‌ت و شاره‌زا بیت پاشه
ڕۆژێکی ڕه‌ش چاوه‌ڕێت ده‌کات.
هه‌روه‌کو په‌لاماری ملهوڕانه‌مان بیستوه
گو‌ێشمان له کرده‌وه‌یه‌کی سه‌ربازی تیژ‌و چالاک نه‌بوه درێژ خایه‌ن بیت ،
بێگومان شه‌ڕی درێژ خایه‌ن هه‌رگیز سودی بۆ نیشتمان نه‌بوه.
له‌به‌شی سێیه‌مدا
سه‌ن زو‌و ده‌ڵێ:
جوله پێکردنی سوپا ده‌بی به گوێره‌ی هه‌مان هۆنه‌ری
فرتوفێلی جه‌نگ ئه‌نجام بدرێت ئه‌گه‌ر هێزه‌که‌ت ده ئه‌وه‌نده‌ی هێزی
دوژمنه پێویسته گه‌مارۆی بده‌یت کاتی هێزه‌که‌ت پێنج ئه‌وه‌نده‌ی
هێزه‌که‌ی دوژمن بوو پێویسته په‌لاماری بده‌یت ئه‌گه‌ر هێزه‌که‌ت دو
ئه‌وه‌نده‌ی هێزه‌که‌ی دوژمن بیت پێویسته شه‌ڕی له‌گه‌ل بکه‌یت ئه‌گه‌ر
هێزه‌که‌ت به‌رامبه‌ری هێزی دوژمن بوو پێویسته بتوانی هێزه‌که‌ی دوژمن بڕ بڕ
بکه‌یت ئه‌گه‌ر هێزه‌که‌ت له هێزی دوژمن که‌متر بوو پێویسته توانای به‌رگری
کردنت هه‌بیت ئه‌گه‌ر له هه‌مو ڕوێکه‌وه بار‌و دۆخه‌که له قازانجی تۆ
نه‌بوو ده‌بی هه‌ول بده‌یت به فێڵ ڕوو به‌ڕوی بیته‌وه.
له‌کۆتاییدا
پیویسته بگۆتری:
کتێبه که‌ی سه‌ن زو‌و تا ئێستا بۆ سه‌ر پتر له 31 زمان
وه‌رگێڕ دراوه هه‌زاران تیڕاژی لێ چاپ کراوه کراوه‌ته فیلمی سینه‌مایی و
فیلمی کارتون ، توێژینه‌وه‌ی زۆری له‌سه‌ر کراوه ، له کولیژو دانشگاکانی جیهان
ده‌خوێندرێت هه‌ر فه‌رمانده‌یه‌ک پێڕه‌وی کردبی سه‌رکه‌وتنی مسۆگه‌ر کردوه
، له‌جه‌نگی ڤیاتنام و که‌نداو سوودی لێ وه‌رگیراوه هه‌روه‌ها پێڕه‌وکردنی
له بواره‌کانی به‌رێوه بردنی کارگه‌و کومپانیه‌کانی وه‌به‌ر‌هێنان
به‌رده‌وام سه‌رکه‌وتنی به‌رچاو وه‌ده‌ست دێنیت .
سه‌رچاوه‌کان:
فیلمی
هونه‌ری جه‌نگ له سه‌ر یوتوب:
http://www.youtube.com/watch?v=15l6yJgYAWA&feature=player_embedded
کتێبی
1.Sun Tzu THE ART OF WAR FOR EXECUTIVES
BY DONALD G. KRAUSE
2.The art of War
Translated By Jhon Minford
3.Wikipedia,
sino16@hotmail.com
سوپاس، ئه‌ی کۆتره خوێن شیرینه‌کانی ته‌نهایی
که ساتێ هێلانه‌کانی ته‌نهایتان چۆڵ نه‌کرد و
به‌سه‌ر گومه‌زی بێتاقه‌تیه‌کانمه‌وه [......]
لێرە لەو بەر هەیوانی گومڕاییەدا
لەو كوشتارگەی شەڕاب‌و
خنكاندنی بادەدا
بە كۆشێك پەڕسێلكەوە چی دەكەی [......]
بابە گیان، زۆر دەمێكە نامەم بۆ نەنووسیووی. واتا نووسییوویشمە بەڵام بۆم نەناردووی. هێشتا لەسەر مێزەكەمدا دوو نامە دانراوە كەلەسەر هەردووكیان ناونیشانی تۆم لێنووسیووە، بەڵام هەمیشە بیرم لەوە كردۆتەوە كەپێویستە [......]
ئەوانەی لەسەر سوچی كۆڵانەكە ، بۆم وەستا بوون ، چی‌یان لێهات ؟؟ [......]
رازی بوین به خه‌م..
به کۆڵ هه‌ڵگری غه‌ریبی و ماته‌م ! [......]
خەونامە بریتی یە لەم خەونانەی كە شەوانی تەنیاییم بینیومن زۆرێك لەم [......]
تۆ هاتی و دڵم کرده سفره بۆت
تۆ ناوه‌خت هاتی و سفره‌م خاڵی بوو [......]
داگیركاری وڵاتان لە لایەن (ئالێكساندەری ماسێدۆنی)یەوە، سنوورە جیۆگرافیا سیاسییەكانی جیهانی دێرین تێكشكێندرا و بڵاوكردنەوەی ژیانی هۆشەكی و [......]
بڕانه‌وه‌ی بوونی مرۆڤ و تراجیدیای ئه‌م بوونه له‌گه‌ڵ کۆتایی هێنانیدا دێته‌کایه‌وه.مرۆڤ بیه‌وێ و نه‌یه‌وه‌ێ بوونێکی تراجیدی هه‌یه.ئه‌مه‌ش له ناوه‌ڕۆکی بوونیدایه و ناتوانێ بیگۆڕێت. [......]
مرۆڤایه‌تی به‌گشتی و مه‌عریفه جیاجیاكانی عه‌قڵ به‌تایبه‌تی هه‌میشه كاریگه‌ر بووه له‌سه‌ر خولقاندنی كارێك له‌چاو كارێكی تردا [......]
© 2006- 2010 Ledwan.NET HomePage | Designed & Hosted by DeSian