ناسنامهی ڕێبهریکی کاریزماتیکی رۆژههلاتی ناوهراست بناسێن/مهحهمهد شیخی
|
سندوقێكی رەش بۆ خراپترینەكان/ هەڵۆ مەرگەیی
|
ژیانی مهرگێك.... مهرگی ژیانێك له غوربهتهوه بۆ هاوڕێ (سپارتهكانی )عیراق/سیروان علی
|
ماشێنهكانی میزاج و، چهقینهكانی یهقین/ئهرسهلان مهحمود
|
لە سەرەتای دامەزرادنەوەی عێراق و پیكهێنانەوەی حكومەتە یەك لە دوا یەكەكانی، لەگەڵ ئەوەی زۆرێك لە
پۆستە گرنگ و هەستیارەكان بەدەست كوردەوە بووە، هەر جارە بەشێوازێك لایەنی عێراقی،
سیاسییەكانی كوردیان سەرقاڵی كۆمەڵێك شتی بێ بنەما كردووە بۆ ئەوەی بیر لە مافی
گەلە ستەمدیدەكەیان نەكەنەوە، هەر لە جێبەجێكردنی مادە دەستورییەكان تا دەگات بە
مادەی 140 یش كە چەندین جار بۆ ئەوەی لایەنی كوردی نەچێت بەلای هەوڵی چارەسەری ئەو مادە
دەستورییە، هەندێ بابەتی تریان وروژاندووە بۆ ئەوەی كورد سەرقاڵبێت و ئەو مادە
دەستوورییە ئیفلیج و ئێكسپایەربێت، بێگومان ئامانجەكەشیان پێكاو ئەوەتا
سەركردایەتی كورد تازە داوای پشتگیری ئەمریكا و كۆشكی سپی دەكات.
لەماوەی
ڕابردوودا كاتێك لایەنی عێراقی خەریكی پەسندكردن و جێبەجێكردنی شێوازی هەڵبژاردن
بوو لە پەرلەمان، كوردەكان شەڕی ڕاگەیاندیان گەرمكردبوو لەسەر كەركوك و ناوچەكانی
دەوروبەری، ئەمەش درێژەی نەكێشاو هەر ماوەیەك بوو ئیتر ساردبوونەوە كاتێك بە خۆمان
زانی بە ڕۆژی ڕوناك فێڵی ئەوەندە گەورەمان لێكرا ئەگەر چالاكوانانی بزوتنەوەی گۆڕان
و ڕۆشنبیران و رۆژنامەنوسان نەبوانایە ئەوە بەدەست بەناو سیاسەتمەدارو سیاسییەكانی
كورد لە بەغدا تیا دەچوین، دواتر لەڕێی كارتی ڤیتۆكردنەوەی یاساكە لەلایەن تارق
هشمی و كوردەكان توانرا گۆڕانكاری تاڕادەیەك پۆزەتیڤ لە كورسیەكاندا بكرێت. ئەمەش
دەرەنجامی سەرقاڵی كورد بەشەڕی پڕوپاگەندەی هەڵبژاردنی داهاتوو لەسەر كەركوك و
كەمتەرخەمی نوێنەرانی كورد بوو لە بەغدا.
دیسانەوە بەهۆی سەرقاڵبوون بە زۆری كێشە
كەڵەكەبووەكان، كەس باس لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان ناكات و هیچ كەسێكیش
نازانێ بەچ بڕیارێك و بۆ چ كاتێك دواخراوە؟ بۆچی لە كاتی خۆیدا ئەنجامنەدرا؟ لەگەڵ
ئەوەی وا ساڵێك تێدەپەڕێ بەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان لە
عێراقدا.
ئەمەش ئەوەی لێ دەخوێنرێتەوە ئەوانەی نوێنەرایەتی كورد دەكەن لە بەغدا
نە لێزانن و نە سیاسیشن و سیاسەتمەداریش نین، چونكە هەموو جارێك دوای ئەوەی بابەتێكی
هەستیاری كۆمەڵگەیان بەسەردا تێدەپەڕێ، ڕۆشنبیران ئەوان لە مەترسی و چارەنوسی
ڕەوشە هەستیارەكان وریا دەكەنەوە، وەك لە ماوەی ڕابردوودا چەندینجار ئەوەمان بینیوە
ئەوەندەی رۆژنامەنوسانی ئازاد و رۆشنبیران رۆڵیان هەبوە لە مەسەلە چارەنوس سازەكان
نیو ئەوەندە نوێنەرانی كورد ڕۆڵییان نەبینیووە، بۆ جارێكی تر دەمەوێ بڵێم
رۆشنبیرانی كورد دەوری كاریگەرییان هەبووە لە تەزاندنن و وریاكردنەوەی نوێنەرانی
كورد بەوەی كە زۆرجار لەخەوێكی ئەوەندە قوڵ بەخەبەریان دێنن كاتێ بە خۆیان دەزانن
كار لە كار ترازاوە...
بۆیە هەر جارەی كورد كە بە بابەتێكی لاوەكییەوە سەرقاڵكراوە
لەو سەرەوە گۆڵێكیشی لێكراوە.
سوپاس، ئهی کۆتره خوێن شیرینهکانی تهنهایی
که ساتێ هێلانهکانی تهنهایتان چۆڵ نهکرد و
بهسهر گومهزی بێتاقهتیهکانمهوه [......]
لێرە لەو بەر هەیوانی گومڕاییەدا
لەو كوشتارگەی شەڕابو
خنكاندنی بادەدا
بە كۆشێك پەڕسێلكەوە چی دەكەی [......]
بابە گیان، زۆر دەمێكە نامەم بۆ نەنووسیووی. واتا نووسییوویشمە بەڵام بۆم نەناردووی. هێشتا لەسەر مێزەكەمدا دوو نامە دانراوە كەلەسەر هەردووكیان ناونیشانی تۆم لێنووسیووە، بەڵام هەمیشە بیرم لەوە كردۆتەوە كەپێویستە [......]
ئەوانەی لەسەر سوچی كۆڵانەكە ، بۆم وەستا بوون ، چییان لێهات ؟؟ [......]
رازی بوین به خهم..
به کۆڵ ههڵگری غهریبی و ماتهم ! [......]
خەونامە بریتی یە لەم خەونانەی كە شەوانی تەنیاییم بینیومن زۆرێك لەم [......]
تۆ هاتی و دڵم کرده سفره بۆت
تۆ ناوهخت هاتی و سفرهم خاڵی بوو [......]
داگیركاری وڵاتان لە لایەن (ئالێكساندەری ماسێدۆنی)یەوە، سنوورە جیۆگرافیا سیاسییەكانی جیهانی دێرین تێكشكێندرا و بڵاوكردنەوەی ژیانی هۆشەكی و [......]
بڕانهوهی بوونی مرۆڤ و تراجیدیای ئهم بوونه لهگهڵ کۆتایی هێنانیدا دێتهکایهوه.مرۆڤ بیهوێ و نهیهوهێ بوونێکی تراجیدی ههیه.ئهمهش له ناوهڕۆکی بوونیدایه و ناتوانێ بیگۆڕێت. [......]
مرۆڤایهتی بهگشتی و مهعریفه جیاجیاكانی عهقڵ بهتایبهتی ههمیشه كاریگهر بووه لهسهر خولقاندنی كارێك لهچاو كارێكی تردا [......]
© 2006- 2010 Ledwan.NET HomePage | Designed & Hosted by DeSian