ناسنامه‌ی ڕێبه‌ریکی کاریزماتیکی رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست بناسێن/مه‌حه‌مه‌د شیخی
|
سندوقێكی رەش بۆ خراپترینەكان/ هەڵۆ مەرگەیی
|
ژیانی مه‌رگێك.... مه‌رگی ژیانێك له غوربه‌ته‌وه بۆ هاوڕێ (سپارته‌كانی )عیراق/سیروان علی
|
ماشێنه‌كانی میزاج و، چه‌قینه‌كانی یه‌قین/ئه‌رسه‌لان مه‌حمود
|
Biroke.f@gmail.com
بڕانه‌وه‌ی بوونی مرۆڤ و تراجیدیای ئه‌م بوونه له‌گه‌ڵ کۆتایی
هێنانیدا
دێته‌کایه‌وه.مرۆڤ
بیه‌وێ و نه‌یه‌وه‌ێ بوونێکی تراجیدی هه‌یه.ئه‌مه‌ش له ناوه‌ڕۆکی
بوونیدایه و ناتوانێ بیگۆڕێت.مادامه‌کی ئه‌و هه‌یه ده‌بێ بمرێت و(کۆتای هێنان)
ی نه‌ک ته‌نیا ڕوودانێکه پێشمه‌رجێکی ئۆنتۆلۆجیشه بۆ بوونی.
ئه‌وه‌ی
لێڕه دا گرنگه،ئاماژه کردنه بۆ په‌یوه‌ندی نێوان کات بۆ ئه‌م بوونه
له‌گه‌ڵ تراجیدیا و سه‌رهه‌ڵدانی تێڕوانینێکی فه‌لسه‌فیانه و له‌سه‌ر
کۆتایی حه‌تمی هێنانه به بوون له‌لای نیتشه.توێژینه‌وه له‌سه‌ر کۆتایی
حه‌تمی بوون ڕه‌شبینی و چه‌قینی بیرکردنه‌وه له ئاستی کاره‌ساته‌که‌دا
نیه.ئێمه نامانه‌وێ بیرکردنه‌وه له مردن بمانگه‌یه‌نێته ئه‌و
باوه‌ڕه‌ی،که پێویست ناکات مرۆڤ خۆی به داهاتوو بگه‌یه‌نێت و سه‌رده‌مه‌کی
ڕه‌تبکات،چونکه مردن پێشمه‌رجێکی ئۆنتۆلۆجییه.مرۆڤ ده‌بێت له دایک بێت یان
بوونی سه‌ره‌تایه‌کی هه‌بێت،تاکو بوونی خۆی (لێره) بسه‌لمێنێ.سه‌ره‌تاش
ڕوودانی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و بوونه له نێو (کات) دا،وه‌ک بوونه‌وه‌رێکی (کات)ی
دیاری ده‌کات.ئه‌و ڕه‌ستیه‌شمان ده‌خاته به‌رچاو،که له نێو کاتییه‌تی ئه‌م
بوونه‌دا (سه‌رتا) ده‌بێت به بناخه‌ێکی ئۆنتۆلۆجی بۆ (کۆتای).له‌ناو سه‌ره‌تای
ئه‌م بوونه‌دا کۆتای ده‌ژی و له بوونیدا نه‌بوون به‌رجه‌سته ده‌بێت.ئه‌و
سه‌ره‌تا و کۆتایی بوون و نه‌بوونه له‌گه‌ڵ بوونی ئه‌م بوونه‌دا په‌یدا
ده‌بێت،بنه‌ڕه‌تی تراجیدیایه و له به‌ر ئه‌وه‌ی بوون و نه‌بوونی ئه‌م
بوونه‌ش یه‌کن،ئه‌وا بوون ده‌بێت به‌و بنه‌ڕه‌ته‌ی تراجیدیا ده‌هێنێته
پێش.به بێ بوونی ئه‌م بوونه تراجیدیا نیه و نابێت.ئه‌م بوونه له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی نه‌بوونه به بوونێکی تراجیدییه و تراجیدیا له‌گه‌ڵ ئه‌ودا
سه‌رهه‌ڵده‌دات.ئه‌و بوونی له نه‌بوونیدایه و له نه‌بوونیه‌وه و له‌و
نه‌بوونییه‌وه سه‌ریهه‌ڵداوه و به‌ره‌و نه‌بوونی ده‌ڕوات.بوونێکی
تراجیدییه،که له نێو حه‌تمه‌یه‌تی تراجیدییه‌که‌وه،تراجیدیانه
مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ بووندا ده‌کات و بێهوده هه‌وڵی گۆڕانی ئه‌و تراجیدیایه
ده‌دات.ده‌یه‌وێت نه‌بوونیه‌کانی خۆی له نێو داهاتوودا پڕبکاته‌وه و بوونێکی
ته‌واوی هه‌بێت.ئه‌و ده‌زانێت له نێو ده‌لاقه‌ی (کاتیه‌تی) بووندا،خۆگه‌یاندن
به ته‌واوکۆیی و پڕ بوون ئاکامێکی نه‌رێی له دوایه و هه‌رگیز ناگاته تروپکی
ئه‌و قۆناخه پڕه،به‌ڵام ڕه‌شبینانه ناڕوانێته بێهوده‌یی ڕه‌وته‌که و
به‌و بیرکردنه‌وه‌یه‌وه له داهاتوویدا ده‌یه‌وێت (واتا) به
بێهوده‌ییه‌که و تراجیدیاکه بدات.
کاتێک نیتشه بیر له تراجیدیا
ده‌کاته‌وه،له‌م تێگه‌یشتنه بۆ واتای بوونی مرۆڤ ده‌ڕوانێته کێشه‌که و
ده‌یه‌وێت مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بکات.به‌ڵام ئه‌و بوونی خۆی نه‌کردووه به
سه‌رچاوه‌ی تێڕوانینه فه‌لسه‌فیه‌که و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نه‌رێتی
بیرکردنه‌وه‌ی ڕۆژئاوا له‌سه‌ر واتای تراجیدیا و له یۆنانییه‌کانه‌وه
ده‌ستپێده‌کات و بۆچوونه‌کانیان له‌سه‌رده‌مدا زیندو ده‌کاته‌وه و
کاڵایه‌کی نوێیان به‌به‌ردا ده‌کات.
تراجیدیا،له بوونی خواکاندا، له واتا
به‌ده‌ره.به گوێره‌ی ئه‌فسانه‌ی یۆنانی و هه‌ومو دۆگما ئاینیه‌کان چێیه‌تی
بوونی (خوا/خواکان) له چییه‌تی بوونه تراجیدییه‌که‌وه جیاوازه و له‌نێو
ده‌لاقه‌ی (کات) دا گیری نه‌خواردووه.چییه‌تیه‌که،وه‌ک چییه‌تی ته‌خته و
به‌رد،پڕ و نه‌گۆڕه.لێره دا، جیاوازییه‌کی بنه‌ڕه‌ت له نێوان چییه‌تی
خواکان و مرۆڤدا ده‌رده‌که‌وێت،که وابه‌سته به بونیادی ئۆنتۆلۆجی بوونه
تراجیدییه‌که‌وه و ئێمه‌ش له ئاستی دوو جۆر بووندا ڕه‌داگرێت.له
لایه‌که‌وه بوونێکی پڕ و نه‌گۆڕ و هه‌میشه‌یی و له لاکه‌ی دیکه‌وه بوونێکی
ناته‌واو و هه‌ناسه کورت و بڕاوه‌مان بۆ دیاری ده‌کات.تیگه‌ێشتن له‌م
جیاوازییه بنه‌ڕه‌تییه‌ی نێوانیان بووه به سه‌رچاوه‌ی ناکۆکیه‌کان له
نێوان دوو جۆر بوون و دوو جۆر چییه‌تی ئه‌و تراجیدییه‌که،وه‌ک چیه‌تی بوونی
خواکان پڕ و نه‌گۆڕ بوایه و به نه‌بوونه‌وه گرێنه‌درایه،ڕه‌وتی
بیرکردنه‌وه‌ش به‌رانبه‌ر ئه‌و بوونه ڕێگایه‌کی جیاوازی تری
ده‌گرته‌به‌ر.هه‌ڵبه‌ته ئه‌و بوونه‌ش ئه‌و کاته واتایه‌کی دیکه‌ی به
بوونی خۆی ده‌به‌خشی.له‌گه‌ڵ چییه‌تیه پڕ و ته‌واوه‌که‌یدا هه‌وڵی خۆ
ته‌واوکردنی به ڕیگای (داهێنان) نه ئه‌دا و خۆی به شۆڕه‌سواری مێژوو
نه‌ده‌کرد.بیرکردنه‌وه‌ی فه‌لسه‌فییانه،که له پێشتر به داهێنه‌رانمان
دانا،هۆ کردی چییه‌تیه ناته‌واوه‌که و تراجیدیای بوونه.
بوونی مرۆڤ
ناته‌واوه و تراجیدییه بۆیه مرۆڤ داهێنه‌ره و داهێنه‌رانه له بووندا
مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ تراجیدیاکه‌ی ده‌کات.له‌م ڕوانگه‌یه‌وه،ده‌بینین
بنه‌ڕه‌تی سه‌رهه‌ڵدانی تراجیدیا بوونیادی ئۆنتۆلۆجی بوونه گیرخواردووه‌که‌ی
نیو ده‌لاقه‌ی کاته.بوونی بڕاوه‌ی ئه‌و بوونه یه (وه‌ک ئیمه)،که ناتوانێت
ساتی له دایکبوون و مردنی بگۆرێت.
ئه‌و هێزه پاڵنه‌ره‌ی هه‌نگاوه‌کانی
ده‌خاته‌ڕێ و توانا به به‌رده‌وامییه کورته‌که‌ی ده‌دات هێزێکی ناوه‌کی
ژیانه،خواستی مانه‌وه‌یه،حه‌ز و ئاره‌زووه،که به چه‌ند که‌ناڵێکدا له
پێناو مانوه‌دا،وه‌ک که‌ناڵه‌کانی حه‌ز و وه‌رگرتنی چێژ
سه‌رهه‌ڵده‌دات.
یۆنانییه‌کان،له‌و سه‌ره‌تایه‌وه، ئه‌م که‌ناڵانه‌یان
ناسیوه و به بنه‌ڕه‌تی بوونیان داناوه و له ده‌ربڕینێکی ئه‌فسانه‌ییدا
ناویانناوه که‌ناڵه‌کانی که‌لتووری دایۆنێسیس.دایۆنێسیس،یه‌کێکه له
خواکانی یۆنان و نوێنه‌ری ئه‌و هێزه پاڵنه‌ره‌یه،که بۆ مانوه و
به‌رده‌وامی بوون،بووه به سه‌رچاوه‌ی حه‌ز و ئاره‌زوو،هێزێکی له لۆجیک
به‌ده‌ره دژی بیرکردنه‌وه‌ی هۆشه‌کی و سنوربه‌ستن ڕاده‌وه‌ستێت و بێ وچان و
ئۆقره گرتن هه‌وڵی تێرکردنی خۆی ده‌دات.به گوێره‌ی نه‌رێتی یۆنانیه‌کان،بۆ
ڕێزلێنانی له دایۆنێسیس،حه‌ز و ئاره‌زووه کانیان به ئاشکرا له ئاهه‌نگی
مۆسیقا و سه‌ما و خواردنه‌وه دا به‌رجه‌سته کردووه.ئه‌م به‌رجه‌سته
بوونه هه‌ڵقوڵانێکی ئاسایی و سروشتی بوونه تراجیدییه‌که و ده‌ربڕینی
ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌و بوونه‌یه.ڕاوه‌ستانیکه له‌سه‌ر زه‌مینێکی نه‌کێڵرا و
به گاسنی ژهراوی بیرکردنه‌وه‌ی هۆشه‌کی.سنووردان و به‌ستنه‌وه‌ی
ڕووداوه‌کانه به ته‌فسیرێکی زانستیانه‌ی بیرته‌سکانه و دۆگماوه.له‌م
به‌رجه‌سته‌کردنه‌دا واتای بوون به ویستی ژیان پێناسه کراوه.ویستێک، که هیچ
هۆیه‌کی هۆشه‌کی له پێشتر،بۆ خی دانامه‌زرێنێت و خۆی به مه‌به‌سته
دووره‌کانه‌وه نابه‌ستێته‌وه.
ویست،که ڕاسته‌قینه‌ی بوونه،هێزێکی
به‌ره‌ڵا و بێ سنوره و بیرکردنه‌وه هه‌وڵی لخاوکردن و به‌ستنه‌وه‌ی
ده‌دات.بیرکردنه‌وه‌ش بێهوده به شوێن هۆکاندا وێله و به هۆکرده‌کانه‌وه
ده‌یانبه‌ستێته‌وه و ده‌یه‌وێت پێشبینی سیسته‌م و ڕژێـمێكی ئۆنتۆلۆجی
ئاگامه‌ندانه بۆ بوون بکات.ئه‌گینا بوون له بنه‌ڕه‌تدا له به‌ر ئه‌وه‌ی
ویستێکی به‌ره‌ڵا و بێ سنووره خاوه‌نی سیسته‌مێکی ئاگامه‌ندانه و خایه‌ده‌ر
نیه و له گه‌شه‌کردن و جوڵانێكی کوێرانه‌دایه.ڕاسته‌قینه‌ی بوون هێزێکی
ناوه‌کی حه‌ز و ئاره‌زووی دایۆنێسیسییه.یۆنانییه‌کان شۆپنهاوه‌ر(1788-1860)،له‌م
خاڵه‌دا یه‌کده‌گرنه‌وه و به دوو شێوازی جیاواز، یه‌که‌میان (ئه‌فسانه‌یی) و
دووه‌میان (فه‌لسه‌فیانه) له یه‌ک ڕاسته‌قینه ده‌دوێن.به‌ڵام تێگه‌یشتنی
بوون له‌سه‌ر بناخه‌ی ئه‌م ئه‌فسانه و که‌لتووره دایۆنیسیسه و بۆ چوونه
فه‌لسه‌فییه‌ی شۆپنهاوه‌ر له ئاستی تراجیدیایه‌کی له چاره‌به‌ده‌ر و خه‌م و
ژانێکی نه‌بڕاوه‌دا ڕامان ده‌گرێت.تاکه‌کان ناتوانن ده‌سته‌ڵاتی به‌سه‌ردا
بگرن یان ڕیگه چاره‌یه‌ک بۆ ڕه‌تکردنی بدۆزنه‌وه.ئایا نیتشه توانیویه‌تی
ڕێگه چاره‌یه‌ک په‌یدابکات؟له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیارانه‌دا له‌و
قۆناخه‌ی بیرکردنه‌وه‌ی نیتشه‌دا تاکه ڕێگه چاره‌یه‌ک بۆ کێشه‌ی تراجیدیای
بوون گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ که‌لتووری یۆنانی.به‌ڵام له قۆناخه‌کانی دواییدا و
له‌گه‌ڵ پێشه‌وه چوونی بیرکردنه‌وه‌ی فه‌لسه‌فییه‌که‌یدا ڕیگه چاره‌ی
دیکه‌ی به سه‌رهه‌ڵدانی مرۆڤی به‌رز(سوپه‌رمان) و بیرۆکه گه‌ڕانه‌وه‌ی
هه‌میشه‌ییدا بۆ ئاماژه کردووین.
له‌گه‌ڵ که‌لتووری دایۆنێسیسدا
که‌لتوورێکی دیکه به ناوی یه‌کێک له خواکانی دیکه‌ی یۆنانه‌وه (ئه‌پۆلۆ)
سه‌ریهه‌ڵداوه.ئه‌م که‌لتووره به پێچه‌وانه‌ی که‌لتووری پێشوتره‌وه
نوێنه‌ری هۆش و په‌یکه‌رسازییه له هونه‌ردا.که‌لتوورێکه بانگه‌شه‌ی
دامه‌زراندنی سیسته‌مێکی پڕ واتا و خایه‌دار و هۆشه‌کی له بووندا ده‌کات و
به‌رانبه‌ر هه‌ڵچونی ویست و به‌سه‌ریاندا ده‌سه‌پێنێت.سه‌رهه‌ڵدانی
که‌لتووری ئه‌پۆلۆ بۆ دژایه‌تی کردن و ناکۆک وه‌ستانه له‌گه‌ڵ که‌لتووری
دایۆنێسیدا.زۆرانبازی نێوان هۆش و ویسته له فه‌لسه‌فه‌دا. ئه‌م دوو
که‌لتووره به‌رهه‌می دوو جۆر وزه و هێزن یه‌که‌میان وزه‌ی ویسته و
دووه‌میان وزه‌ی هۆش.په‌یوه‌ندی نیوانیان،به‌و جۆره‌ی نیتشه بۆی چووه، له
سێ قۆناخ‌دا ده‌بینرێت و ده‌گۆڕێت.له قۆناخی یه‌که‌مدا وزه‌ی ویست خاوه‌نی
ده‌سته‌ڵاتی باڵایه و وزه‌ی هۆشی خه‌فه‌کردووه و خۆی بۆ تێرکردنی حه‌زه‌کانی
به‌ره‌ڵا کردووه.لێره‌دایه،که که‌لتووری دایۆنێسیس گشت لایه‌ناکی ژیانی
یۆنان داگیر ده‌کات و خه‌ڵکی به بێ به‌رنامه بێ په‌یڕه‌وی کردنی یاساکانی هۆش و
بیرکدنه‌وه شوێن حه‌ز و ئاره‌زوه‌کانی خۆیان ده‌که‌ون و وه‌ک ئاژه‌ڵ
ده‌ژین.
له قۆناخی دووه‌مدا به هاوته‌رازکردنی وزه‌ی ویست و هۆش له مێژووی
شارستانیه‌تی یۆنان‌دا،به تایبه‌تی له گه‌شه‌کردنی هونه‌ر و ئه‌ده‌بی ئه‌و
وڵاته‌دا،سه‌رده‌مێکی نوێ هاته‌کایه‌وه،که به‌سه‌رده‌می کلاسیک
ناوده‌برێت.ئه‌ده‌ب و هونه‌ری یۆنانی گه‌یانده تروپێکی جوانی.وزه‌ی ویست
داهێنه‌رانه به هاوکاری وزه‌ی هۆش به‌کارهێنرا.هه‌وڵدرا وتای تراجیدیا ڕوون
بکرێته‌وه و مه‌به‌ستێکی هۆشه‌کیشی به گویڕه‌ی بۆچوونی ئه‌و سه‌رده‌مه بۆ
دابنرێت. له‌گه‌ڵ تێکچوونی هاوته‌رازبوونه‌کدا ه لادان به‌ره‌و لای وزه‌ی
هۆشدا سه‌رده‌می کلاسیک کۆتای پێهات و هۆش ده‌سته‌ڵاتێکی خۆی به سه‌ر وزه‌ی
ویست دا سه‌پاند و که‌لتووری دایۆنیسیسی-ئه‌پۆلۆ بوو به که‌لتوورێکی ئه‌پۆڵۆی
ڕووت.نوینه‌رانی ئه‌م که‌لتووره ئه‌پۆلۆییه ئه‌و فه‌یله‌سوفانه بون وه‌ک
(سوکرات و ئه‌فلاتۆن) بانگه‌شه‌ی هۆشگه‌رایه‌تیان ده‌کرد و بوونیان له‌سه‌ر
سیته‌مێکی هۆشه‌کی و خایه‌دار دامه‌زراند و له دیو کاتیه‌تی ئه‌و
بوونه‌شه‌وه ئاماژه‌یان بۆ بوونێکی پڕ و ته‌واو کۆ سه‌رمه‌د کرد.
که‌لتووری
دایۆنێسیس داوای لێکۆڵینه‌وه‌ی هۆشه‌کیانه‌ی ڕووداوه‌کانمان لێ ناکات.کوێرانه
وه‌دووی تێرکردنی حه‌زو ئاره‌زووه هه‌ڵقوڵاوه‌کانی ناخی بوون
ده‌که‌وێت.به‌ڵام که‌لتووری ئه‌پۆلۆ ده‌سته‌ڵات به‌سه‌ر حه‌زو
ئاره‌زووه‌کان و شێوازی تێربوونه‌که‌یاندا ده‌گرێت و خه‌فه‌یان ده‌کات و داوای
تیگه‌یشتن ده‌کات.
پاش هاوته‌رازکردنی وزه‌ی جیاوازه‌کانی (ویست) و (هۆش) و
ڕێکه‌وتن له نێوان که‌لتووری دایۆنێسیس و ئه‌پۆلۆدا،که بووه هۆی
سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌ده‌ب و هونه‌ری کلاسیکی یۆنان قۆناخی سێیه‌م به تێکچوونی ئه‌م
ڕێکه‌وتنه دێته‌کایه‌وه و نیتشه به قۆناخی (ڕووخان) ناوزه‌دی
ده‌کات.
له‌م قۆناخه‌دا (هۆش) ده‌سته‌ڵاتێکی باڵاتری هه‌یه و که‌لتووری
ئه‌پۆلۆ به سه‌ر که‌لتووری دایۆنێسیس دا سه‌رده‌که‌وێت و ده‌بێت به
نه‌ریتێکی زاڵبوو.ویستیش ده‌خریته په‌راوێزه‌وه و به سه‌رچاوه‌ی ئاژاوه و
به‌ره‌ڵایی و خراپه له قه‌ڵه‌م ده‌درێت.تێکچوونی ڕێکه‌وتنه‌که و پێکه‌وه
ژیانه‌که له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ڵات باڵایی که‌لتووری ئه‌پۆلۆ له‌گه‌ڵ
سه‌رهه‌ڵدانی فه‌لسه‌فه‌ی هۆشه‌کایه‌تی سوکرات و ئه‌فلاتۆندا
سه‌قامگیربوو.
فه‌لسه‌فه‌ی هۆشه‌کایه‌تی به ڕابه‌ری سوکرات و ئه‌فلاتون
ناوه‌ڕۆکی بوونی به کاڵای دیارده ده‌رکی و ڕواڵه‌ته‌کانه‌وه
پێچاوه‌ته‌وه.له‌گه‌ڵ شاردنه‌وه‌ی ڕاستیدا ئه‌وه‌ی به ڕاست دانراوه و
جێگه‌ی ڕاستی گرتۆته‌وه له بنه‌ڕه‌تدا ڕاستی نیه و کراوه به ڕاستی و
بایه‌خی پێدراوه.شاردنه‌وه و داپۆشینی ڕاستی بوون له هه‌رچ قۆناخێکی
گه‌شه‌کردنی بیرکردنه‌وه‌ی فه‌لسه‌فییانه‌دا ڕووبدات،ده‌بێته زاگه‌ی
قۆناخێک،که ڕاستی تێدا نا ناسرێت و ساخته و ناڕه‌سه‌نیه‌ت جێگه‌ی ڕاستی داگیر
ده‌کات.له فه‌لسه‌فی هۆشه‌کایه‌تیدا به دیدی نیتشه ئه‌وه‌ی به ڕاستی
داده‌نرێت ساخته‌یه و ڕاستی به نامۆیی و شاراوه‌یی
ده‌مێنێته‌وه.بیرکردنه‌وه‌ی فه‌لسه‌فییانه له بارودۆخی شاردنه‌وه‌ی
ڕاستیدا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ڕووخساری ده‌ره‌کی ڕاستی ده‌کات و ده‌م و چاوه‌کانی
ژێڕ ده‌مامه‌کان نابینێت.له‌به‌ر ڕۆشنایی ئه‌م ڕوونکردنه‌وه‌یه‌دا ده‌توانین
بلێین،که ناوه‌رۆکی ڕووخان شاردنه‌وه‌ی ڕاستی بوونه بێئاگایی و نه‌ناسینی ئه
ڕاستییه‌یه.په‌یوه‌ندی فه‌لسه‌فه‌ی هۆشه‌کایه‌تیش،که سه‌ر به که‌لتووری
ئه‌پۆڵۆیه،مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و شاردنه‌وه‌یه‌دا ده‌کات و
په‌یوه‌ندییه‌کی هۆیه‌کی به ڕووخانه‌وه هه‌یه.
له‌سه‌رده‌می
سوکراته‌وه تاکو ئه‌و قۆناخه‌ی نیتشه تێدا ژیاوه فه‌لسه‌فه‌ی
هۆشه‌کایه‌تی و که‌لتووری ئه‌پۆلۆ بوون به نه‌رێتی زاڵبووی بیرکردنه‌وه‌ی
فه‌لسه‌فییانه.ناوه‌ڕۆکی بوون و ڕاستی ئه‌و ناوه‌ڕۆکه له ژێر ده‌سته‌ڵاتی
ئه‌م نه‌رێته‌دا شاراوه‌ته‌وه.بۆ په‌لکێش کردنی ڕاستی بوون به‌ره و ڕۆشنایی و
هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی نه‌رێتی زاڵبوو پێویستمان به شێوازێکی جیاوازی
بیرکردنه‌وه‌ی فه‌لسه‌فییانه و هونه‌رانه‌ی نایار و دژوه‌ستاو هه‌یه.ئه‌و
بیرکردنه‌وه نایار و چاوه‌ڕوانکراوه له زه‌مینه‌ی فه‌لسه‌فی شۆپینهاوه‌ر و
هوونه‌ری مۆسیقای ڕێچارد واگنه‌ره‌وه ده‌که‌وێته گه‌ڕ و ده‌بێت به جێگری
که‌لتووره زاڵبووه‌که.بۆیه نیتشه شۆپینهاوه‌ری به مامۆستا و
فه‌یله‌سوفێکی ڕه‌سه‌ن و پێشه‌وای کاروانی بیرکدنه‌وه نایار و
دژوه‌ستاوه‌که داناوه.پاش شۆپینهاوه‌ریش نیتشه خۆی به‌و بیریاره ناوزه‌د
ده‌کات،که به بێ ترس و بوێرانه جه‌نگی دژی که‌لتووری زاڵبوو به‌رپا کردووه و
ده‌یه‌وێت گۆڕانکارییه‌کان له سه‌رده‌مه‌که‌یدا سه‌قامگیر بکات.
سوپاس، ئه‌ی کۆتره خوێن شیرینه‌کانی ته‌نهایی
که ساتێ هێلانه‌کانی ته‌نهایتان چۆڵ نه‌کرد و
به‌سه‌ر گومه‌زی بێتاقه‌تیه‌کانمه‌وه [......]
لێرە لەو بەر هەیوانی گومڕاییەدا
لەو كوشتارگەی شەڕاب‌و
خنكاندنی بادەدا
بە كۆشێك پەڕسێلكەوە چی دەكەی [......]
بابە گیان، زۆر دەمێكە نامەم بۆ نەنووسیووی. واتا نووسییوویشمە بەڵام بۆم نەناردووی. هێشتا لەسەر مێزەكەمدا دوو نامە دانراوە كەلەسەر هەردووكیان ناونیشانی تۆم لێنووسیووە، بەڵام هەمیشە بیرم لەوە كردۆتەوە كەپێویستە [......]
ئەوانەی لەسەر سوچی كۆڵانەكە ، بۆم وەستا بوون ، چی‌یان لێهات ؟؟ [......]
رازی بوین به خه‌م..
به کۆڵ هه‌ڵگری غه‌ریبی و ماته‌م ! [......]
خەونامە بریتی یە لەم خەونانەی كە شەوانی تەنیاییم بینیومن زۆرێك لەم [......]
تۆ هاتی و دڵم کرده سفره بۆت
تۆ ناوه‌خت هاتی و سفره‌م خاڵی بوو [......]
داگیركاری وڵاتان لە لایەن (ئالێكساندەری ماسێدۆنی)یەوە، سنوورە جیۆگرافیا سیاسییەكانی جیهانی دێرین تێكشكێندرا و بڵاوكردنەوەی ژیانی هۆشەكی و [......]
بڕانه‌وه‌ی بوونی مرۆڤ و تراجیدیای ئه‌م بوونه له‌گه‌ڵ کۆتایی هێنانیدا دێته‌کایه‌وه.مرۆڤ بیه‌وێ و نه‌یه‌وه‌ێ بوونێکی تراجیدی هه‌یه.ئه‌مه‌ش له ناوه‌ڕۆکی بوونیدایه و ناتوانێ بیگۆڕێت. [......]
مرۆڤایه‌تی به‌گشتی و مه‌عریفه جیاجیاكانی عه‌قڵ به‌تایبه‌تی هه‌میشه كاریگه‌ر بووه له‌سه‌ر خولقاندنی كارێك له‌چاو كارێكی تردا [......]
© 2006- 2010 Ledwan.NET HomePage | Designed & Hosted by DeSian