ناسنامه‌ی ڕێبه‌ریکی کاریزماتیکی رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست بناسێن/مه‌حه‌مه‌د شیخی

Wenochkeبه‌ڕێز ئوجه‌لان مان چۆن ناسیووه‌ .؟ئه‌و کۆمه‌ڵگایه‌ی که‌ ئه‌و داخۆازی و تێکوشانی بو ده‌کات ، چ کۆمه‌ڵگایکه‌ .؟

سندوقێكی رەش بۆ خراپترینەكان/ هەڵۆ مەرگەیی

Wenochkeلەگەڵ ئەوەی ناكرێ و زۆر نەشیاوە تەنانەت بە ناوی وەكیەكی لەمافە سروشتیەكاندا بیانوو بۆ گەورەیی و فەزڵی مرۆڤێك بەسەر مرۆڤێكی

ژیانی مه‌رگێك.... مه‌رگی ژیانێك له‌ غوربه‌ته‌وه‌ بۆ هاوڕێ‌ (سپارته‌كانی )عیراق/سیروان علی

Wenochkeمردن ئه‌و ده‌مه‌یه‌ كه‌ كۆتایی و ده‌ستپێكردنه‌، له‌ناو مه‌رگدا جوانترین ژیان خۆی

ماشێنه‌كانی میزاج و، چه‌قینه‌كانی یه‌قین/ئه‌رسه‌لان مه‌حمود

Wenochkeشوێن: پارچه‌یه‌ك له‌كوردستانی مه‌زن، ده‌سه‌ڵات: حكومه‌تی خۆجێی، ئۆپۆزسیۆن: ده‌سه‌ڵات و ده‌سه‌ڵات ئۆپۆزسیۆن! هیچ بوونه‌وه‌رێك هه‌ل و

خەرمانی یەك ساڵی چالاكیەكانی سەنتەری چالاكی گەنجانی رانیە

‌‌لێدوان:
سەنتەری چالاكی گەنجانی رانیە كە پرۆژەیەكی رێكخراوی منداڵپارێزی كوردستانە a-rania-1.jpg لە ماوەی ساڵی 2009 چەندین چالاكی هەمەجۆری لە بوارەكانی هونەری‌و رۆشنبیری‌و وەرزشیدا ئەنجام داوەو رێژەیەكی زۆری گەنجانی كورو كچ تێیدا سوودمەند بوون. بۆ ئاشنا بوون بە وردەكاری چالاكیەكان‌و ئاماری سوودمەندان‌و كۆی چالاكیەكانی ساڵی 2009 سەرچاوەیەك لە سەنتەری چالاكی گەنجانی رانیە بە لێدوانی راگەیاند كە ژمارەی سودمەندانی كوڕو كچ لەسەرەتای ساڵەوە تا كۆتایی ساڵ 1918 گەنج بووە كە بریتی بوە لە (396 كچ 1522 كور), لە بەشی كۆمپیوتەر 20 خولی هەمەجۆر كراوەتەوە كە 157 گەنجی 140 كورو 17 كچ بروانامەیان پێدراوە. پێنج خولی شێوەكاری لە بوارەكانی( دیزانین , هێلكاری, ئەلوان ئاوی, تەشریح, زەیت) بۆ 57 گەنج كراوەتەوە و بروانامەی دەرچونیان پێدراوە, هەروەها هەشت خولی زمانی ئینگلیزی بە 16 گروپ بۆ گەنجان كراوەتەوە كە كۆی گشتی بەشداربوانی 397 گەنج بووە(157 كچ و 240 كور ) ئەمە جگە لە یەك خولی زمانی عەرەبی بۆ 25 گەنج ( 23 كور و 2 كچ) ‌و یەك خولی فێربوونی كامیرا بۆ 13گەنج 12 كورو 1 كچ. لە بواری مۆزیكدا 10 خولی مۆزیك بۆ سەرجەم ئالەتەكانی مۆزیك كراوەتەوە كە تێیدا 152 گەنج 25 كچ 127 كور تێیدا سوودمەند بوون, لە بەشی كتیبخانە 982 كتیب خواستنی دەرەوەی بۆ كراوە, لە بواری وەرزش لەئەمساڵدا كردنەوەی دوو خولی تۆپی پێ ‌و سازدانی 3 پاڵەوانێتی تێنس بۆ 59 گەنج, كردنەوەی خولێكی بالە بۆ 9 تیپ ‌و بەشداریكردن لە 3 خولی تۆپی پێ‌‌و سەركەوتنی تیپی سەنتەر بۆ پلە یەكەكانی رانیە, هەروەها 33 یاری دۆستانەی تۆپی پێ‌ ئەنجامدراوە. جگە لەمە چالاكیەكانی تری سەنتەری چالاكی گەنجانی رانیە بەم شێوەیە بووە :
فێستیڤاڵ، چالاكی هاوبەش، نمایش، یان پێشبركێ:
1- سازدانی پینج ئاهەنگ‌و نمایشی مۆزیك : یەكەم لە 19/3 بۆ جەژنی نەورۆز بۆ 10 ژەنیار, دووەم ئاهەنگێكی موزیك لە رۆژی جیهانی موزیك لە 21/6 بۆ 15 گەنج, سێیەم نمایشێك بۆ دەرچوانی خۆلی مۆزیك بۆ 18 گەنج لە 15/7 , چوارەم لە 9/8/2009 بۆ 12 سوودمەند , پێنجەم نمایشی موزیك بۆ فێرخوازانی بەش لە 20/5 بۆ 12 گەنج سەرجەم چالاكیەكان لە هۆڵی سەنتەر , سەرپەرشتیاری چالاكی بەشی مۆزیك .
2- ئاهەنگی فیستیڤاڵی ساڵانەی سەنتەر لە 21/10/2009 شوێن هۆڵی پێنجی ئازار بەشداران 18 گەنج سەرپەرشتیاری چالاكی بەشی مۆزیك
3- نمایشكردنی 9 فیلمی هونەری لە بەرواری 16/1/2009 بۆ 18/12/2009 سەرپەرشتیاری چالاكی بەشی مۆزیك‌و بەشی شێوەكاری.
4- كردنەوەی 6 پێشانگای شێوەكاری هاوبەش كە سەرجەم 61 كەس بەشداری تێدا كرد یەكەم لە 5/3 بۆ 5 گەنج دووەم لە 21/5 بۆ 4 گەنج سێیەم لە 21/6 بۆ 16 گەنج چوارەم لە 4/8/2009 بۆ 22 گەنج, پێنجەم لە پێش نیوەرۆی 21/10 بۆ 2 گەنج, شەشەم لە دوای نیوەرۆی 21/10 بۆ 12 گەنج . لە هۆڵی سەنتەر سەرپەرشتیاری چالاكی بەشی شێوەكاری .
5- كردنەوەی 2 پێشانگای ئینسڵەیشن, سێ‌ پێشانگای شێوەكاری تایبەت, یەك پێشانگایەكی فۆتۆگراف لە بەرواری 16/3 بۆ 19/8/2009 . شوێنی چالاكیەكان لە هۆڵی سەنتەر سەرپەرشتیاری چالاكی بەشی شێوەكاری.
6- دروستكردنی پەیكەریكی هونەری+ فیلمێكی دیكۆمێنتاری بۆ شاری رانیە لە رێكەوتی 20/5 بۆ 22/8 لە بینای سەنتەر سەرپەرشتیاری چالاكی بەشی شێوەكاری .
7- گەشتێكی هونەری بۆ ناو سروشت‌و كاركردنی ناو سروشت لە 18/7 بۆ 22 گەنج سەرپەرشتیاری چالاكی بەشی شێوەكاری.
كۆڕ، سیمینار،دیالۆگ، خولی گشتی:
1- دوو كۆڕی ڕۆشنبیری 1- لەسەر (گرنگی بەشداریكردن لە هەڵبژاردن‌و چۆنیەتی سوود وەرگرتن لەو مافە) 2- كۆرێكی شیعری هاوبەش بۆ 8 گەنج, لە رێكەوتی 12/3/2009 ‌و 10/6/2009 لە هۆڵی سەنتەر, سەرپەرشتیاری چالاكی بەشی كتیبخانە
2- سازدانی چوار دیالۆگێكی كراوە/ یەكەم : خۆشەویستی گرفتەكانی لە 6/7/2009 دووەم لەسەر متمانە هیوا 13/7/2009 سێیەم كەسایەتی و تایبەتمەندیەكانی 3/8/2009 چوارەم لەسەر گروپبەندی 3/8/2009 لە هۆڵی سەنتەر
3- كردنەوەی پێشانگایەكی كتێبب بە داشكانی %40 لە 3/5/2009 بۆ ماوەی 4 رۆژ لە هۆڵی سەنتەر سەرپەرشتیاری چالاكی بەشی كتیبخانە
4- یەك خولی رۆژنامەگەری بەرواری دەستپێكردن 23/2/2009 بۆ 3/3/2009 كۆی گشتی بەشداربوان : 10 گەنج سەرجەم كور.
لە لایەكی تر لە چوارچێوەی چالاكیەكانی ئەمساڵی سەنتەردا توانراوە پەیوەندی ئالوگۆری كەلتوری لە نێوان شاری رانیەو شاری دولوزی ئەمریكا دروستكبكرێت كە تێیداوەفدێكی ئەو شارە كە پێك هاتبوون لە 7 كەس لە 19/5/2009 و بۆ 26/5/2009 سەردانی شاری رانیەیان كردوو دەستەخوشكی شارەكەیان لەگەڵ شاری رانیەدا راگەیاند .

هەڵبژاردە

ستایشه‌ زه‌رده‌کانی ئه‌و دیوی دڵم/ عومه‌ری حاجی ده‌ربه‌ندی

Wenochkeسوپاس، ئه‌ی کۆتره‌ خوێن شیرینه‌کانی ته‌نهایی
که‌ ساتێ هێلانه‌کانی ته‌نهایتان چۆڵ نه‌کرد و
به‌سه‌ر گومه‌زی بێتاقه‌تیه‌کانمه‌وه‌ [......]

چی دەكەی بە كۆشێك پەڕسێلكەوە/سدیق عەلی

Wenochkeلێرە لەو بەر هەیوانی گومڕاییەدا
لەو كوشتارگەی شەڕاب‌و
خنكاندنی بادەدا
بە كۆشێك پەڕسێلكەوە چی دەكەی [......]

فروخی فەڕڕوخزاد_ نامەیەك بۆ باوكم /و: كەژاڵا عەلا

Wenochkeبابە گیان، زۆر دەمێكە نامەم بۆ نەنووسیووی. واتا نووسییوویشمە بەڵام بۆم نەناردووی. هێشتا لەسەر مێزەكەمدا دوو نامە دانراوە كەلەسەر هەردووكیان ناونیشانی تۆم لێنووسیووە، بەڵام هەمیشە بیرم لەوە كردۆتەوە كەپێویستە [......]

ئەدەب و هونەر

چییان لێهات ؟؟/ هۆنراوەی / نەوزاد ئەحمەد حسێن

Wenochkeئەوانەی لەسەر سوچی كۆڵانەكە ، بۆم وەستا بوون ، چییان لێهات ؟؟ [......]

هه‌گبه‌ی غوربه‌ت/ ئومێد خۆشنوس

Wenochkeرازی بوین به خه‌م..
به کۆڵ هه‌ڵگری غه‌ریبی و ماته‌م ! [......]

خەونامە/ لێدوان عبداللە

Wenochkeخەونامە بریتی یە لەم خەونانەی كە شەوانی تەنیاییم بینیومن زۆرێك لەم [......]

له‌ قه‌سابخانه‌وه‌ بۆ باره‌گا/هه‌ژێن

Wenochkeتۆ هاتی و دڵم کرده‌ سفره‌ بۆت
تۆ ناوه‌خت هاتی و سفره‌م خاڵی بوو [......]

فەلسەفە

هزری دادپەروەری لە فەلسەفەی (ئێپیكور و ستوایی)دا/ بێهرام مێحی :وەرگێڕانی: پێشڕەو محەمەد(خانی)

Wenochkeداگیركاری وڵاتان لە لایەن (ئالێكساندەری ماسێدۆنی)یەوە، سنوورە جیۆگرافیا سیاسییەكانی جیهانی دێرین تێكشكێندرا و بڵاوكردنەوەی ژیانی هۆشەكی و [......]

وزه‌ی ویست و وزه‌ی هۆش. تێگه‌یشتنی نیتشه‌ له‌ واتای تراجیدیا / ئاماده‌کاری:باوکی شه‌م

Wenochkeبڕانه‌وه‌ی بوونی مرۆڤ و تراجیدیای ئه‌م بوونه‌ له‌گه‌ڵ کۆتایی هێنانیدا دێته‌کایه‌وه‌.مرۆڤ بیه‌وێ و نه‌یه‌وه‌ێ بوونێکی تراجیدی هه‌یه‌.ئه‌مه‌ش له‌ ناوه‌ڕۆکی بوونیدایه‌ و ناتوانێ بیگۆڕێت. [......]

فه‌لسه‌فه‌ له‌ دوێنێوه‌ تا ئه‌مڕۆ/ بێستون حه‌سه‌ن

Wenochkeمرۆڤایه‌تی‌ به‌گشتی‌ و مه‌عریفه‌ جیاجیاكانی‌ عه‌قڵ به‌تایبه‌تی‌ هه‌میشه‌ كاریگه‌ر بووه‌ له‌سه‌ر خولقاندنی‌ كارێك له‌چاو كارێكی‌ تردا [......]

لێدوانی وێنەکان

Wenochke
Wenochke
Wenochke

© 2006- 2010 Ledwan.NET HomePage | Designed & Hosted by DeSian