ناسنامه‌ی ڕێبه‌ریکی کاریزماتیکی رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست بناسێن/مه‌حه‌مه‌د شیخی

Wenochkeبه‌ڕێز ئوجه‌لان مان چۆن ناسیووه‌ .؟ئه‌و کۆمه‌ڵگایه‌ی که‌ ئه‌و داخۆازی و تێکوشانی بو ده‌کات ، چ کۆمه‌ڵگایکه‌ .؟

سندوقێكی رەش بۆ خراپترینەكان/ هەڵۆ مەرگەیی

Wenochkeلەگەڵ ئەوەی ناكرێ و زۆر نەشیاوە تەنانەت بە ناوی وەكیەكی لەمافە سروشتیەكاندا بیانوو بۆ گەورەیی و فەزڵی مرۆڤێك بەسەر مرۆڤێكی

ژیانی مه‌رگێك.... مه‌رگی ژیانێك له‌ غوربه‌ته‌وه‌ بۆ هاوڕێ‌ (سپارته‌كانی )عیراق/سیروان علی

Wenochkeمردن ئه‌و ده‌مه‌یه‌ كه‌ كۆتایی و ده‌ستپێكردنه‌، له‌ناو مه‌رگدا جوانترین ژیان خۆی

ماشێنه‌كانی میزاج و، چه‌قینه‌كانی یه‌قین/ئه‌رسه‌لان مه‌حمود

Wenochkeشوێن: پارچه‌یه‌ك له‌كوردستانی مه‌زن، ده‌سه‌ڵات: حكومه‌تی خۆجێی، ئۆپۆزسیۆن: ده‌سه‌ڵات و ده‌سه‌ڵات ئۆپۆزسیۆن! هیچ بوونه‌وه‌رێك هه‌ل و

دێمە لای تۆ خۆشەویستم../ سۆران ئازاد- چۆمان

‌‌Soran_darbandy@yahoo.com

عەشق "شەماڵ *"ی وێران كرد وsooran.png
حەسرەتەكانی پڕن لە نا ئومێدی.
كاتێ‌ خەیاڵی بەرۆكی ڕەنگەكان دەگرێت و
ڕەش سیمایان و سوور دابڕان و زەردی بیابان
تێكڕا گریانێك لە قوڕگی تابلۆكەی سەردەردێنی و
بەدەم ئازاری شەوانەی غوربەت هاوار دەكات:
(دێمە لای تۆ خۆشەویستم
دڵم ترپەترپییەتی لەتاو دووریت
دەبا بەس بێت ئەو هەموو ئازارە
دێمە لات و دەبینەوە دوو منداڵ
سورای پایسكلێك دەبین و لەدارستان پیاسە دەكەین.
بۆیەكمجار وەك دوو هەرزەكاری سەرشێت و عاشق
یەكتر لە باوەش دەگرین و
ماچ لە ئاسمانی عەشقمان دەبارێنین
جار جاریش تۆ سینەتم بۆ بكەوە و
من بەدەم شەهوەتێكی زۆرەوە بەخۆمت ڕادەمووسم.
بەس توخوا.. ئەمجارەیان نەخەڵەتیت بە دێو و درنجەكانی شار
خوا ئاگای لەتۆی فریشتە بێت.
تۆ ئەو ڕەنگەی لەدوور خۆتەوە بانگم دەكەیت و
منیش دەمێكە خەیاڵم بۆت ڕسكاوە و
هەرچەند بەدواتدا وێڵگەرم، ناتدۆزمەوە.
نازانم ئێستا تۆ لەكام گۆشە پووچەكانی ژیانیت..
دەترسم، كە دێمە لات ئیتر كەسەكەی جاران نەبیت
دەترسم، كە دێمە لات نیوەت لە لمی ئەنفال و
نیوەی تریشت لە چاوەڕوانی من، پیر بووبێت.
دەترسم، لێوت بەشی ماچێكی منی تێدا نەمابێت.
هێندەی ترسی ئیماندارێك لە دۆزەخ
من دەترسم ژیان تۆی پڕ كربێت لە ئازار.
ژیان تۆی لەسەر پێخەفە پیسەكانی ئەوان جێهێشتبێت.
ئاخر من دەزانم ئەو پووچییەی ژیان كەی بەشی بەختەوەریم دەكات.
ئاخر منی وەچەی تەپوتۆزگرتووی عەشق
ئاخر منی بێئومێد لە بەردەم سەرلێشێواویم
لەتەك غوربەتێكی پڕ لە حەسرەت
لەتاو ئەو دەنگانەی شەو لە بیابانەوە دێن و
بەدەم ڕاكێشانی من بۆ ڕەنگە مردوونیشینەكانییان
بەدەم كوشتنی من لەناڵەی رۆحە بیابانییەكان
منی پڕ لە ڕەنگی لم
منی پڕٍ لە تابلۆی تەواو نەكراوی بیابان
منی پڕ لە ئیقاعی جەلادەكان
منی پڕ لە ناڵە ناڵی ئاگر و
منی بێ خوا لە ئەنفال،
كەی بەشی باوەشێكی تۆ دەكەم..؟!
ئاخر دەترسم تۆش وەك من ڕەشبین بیت و
ژیان دەروازەی شادییەكانت دابخا.
بەڵام توخوا شەوێك لە باوەشم بگرە،
هەر هیچ نەبێ‌، لە باوەشی تۆی فریشتە بچمە قوڕگی مەرگی ئەوێ‌).

-----
*/ ئاماژەیەكە بۆ تابلۆی (دێمە لای تۆ خۆشەویستم) كە هی (شەماڵ عادیل سەلیم)ی شێوەكارە.

هەڵبژاردە

ستایشه‌ زه‌رده‌کانی ئه‌و دیوی دڵم/ عومه‌ری حاجی ده‌ربه‌ندی

Wenochkeسوپاس، ئه‌ی کۆتره‌ خوێن شیرینه‌کانی ته‌نهایی
که‌ ساتێ هێلانه‌کانی ته‌نهایتان چۆڵ نه‌کرد و
به‌سه‌ر گومه‌زی بێتاقه‌تیه‌کانمه‌وه‌ [......]

چی دەكەی بە كۆشێك پەڕسێلكەوە/سدیق عەلی

Wenochkeلێرە لەو بەر هەیوانی گومڕاییەدا
لەو كوشتارگەی شەڕاب‌و
خنكاندنی بادەدا
بە كۆشێك پەڕسێلكەوە چی دەكەی [......]

فروخی فەڕڕوخزاد_ نامەیەك بۆ باوكم /و: كەژاڵا عەلا

Wenochkeبابە گیان، زۆر دەمێكە نامەم بۆ نەنووسیووی. واتا نووسییوویشمە بەڵام بۆم نەناردووی. هێشتا لەسەر مێزەكەمدا دوو نامە دانراوە كەلەسەر هەردووكیان ناونیشانی تۆم لێنووسیووە، بەڵام هەمیشە بیرم لەوە كردۆتەوە كەپێویستە [......]

ئەدەب و هونەر

چییان لێهات ؟؟/ هۆنراوەی / نەوزاد ئەحمەد حسێن

Wenochkeئەوانەی لەسەر سوچی كۆڵانەكە ، بۆم وەستا بوون ، چییان لێهات ؟؟ [......]

هه‌گبه‌ی غوربه‌ت/ ئومێد خۆشنوس

Wenochkeرازی بوین به خه‌م..
به کۆڵ هه‌ڵگری غه‌ریبی و ماته‌م ! [......]

خەونامە/ لێدوان عبداللە

Wenochkeخەونامە بریتی یە لەم خەونانەی كە شەوانی تەنیاییم بینیومن زۆرێك لەم [......]

له‌ قه‌سابخانه‌وه‌ بۆ باره‌گا/هه‌ژێن

Wenochkeتۆ هاتی و دڵم کرده‌ سفره‌ بۆت
تۆ ناوه‌خت هاتی و سفره‌م خاڵی بوو [......]

فەلسەفە

هزری دادپەروەری لە فەلسەفەی (ئێپیكور و ستوایی)دا/ بێهرام مێحی :وەرگێڕانی: پێشڕەو محەمەد(خانی)

Wenochkeداگیركاری وڵاتان لە لایەن (ئالێكساندەری ماسێدۆنی)یەوە، سنوورە جیۆگرافیا سیاسییەكانی جیهانی دێرین تێكشكێندرا و بڵاوكردنەوەی ژیانی هۆشەكی و [......]

وزه‌ی ویست و وزه‌ی هۆش. تێگه‌یشتنی نیتشه‌ له‌ واتای تراجیدیا / ئاماده‌کاری:باوکی شه‌م

Wenochkeبڕانه‌وه‌ی بوونی مرۆڤ و تراجیدیای ئه‌م بوونه‌ له‌گه‌ڵ کۆتایی هێنانیدا دێته‌کایه‌وه‌.مرۆڤ بیه‌وێ و نه‌یه‌وه‌ێ بوونێکی تراجیدی هه‌یه‌.ئه‌مه‌ش له‌ ناوه‌ڕۆکی بوونیدایه‌ و ناتوانێ بیگۆڕێت. [......]

فه‌لسه‌فه‌ له‌ دوێنێوه‌ تا ئه‌مڕۆ/ بێستون حه‌سه‌ن

Wenochkeمرۆڤایه‌تی‌ به‌گشتی‌ و مه‌عریفه‌ جیاجیاكانی‌ عه‌قڵ به‌تایبه‌تی‌ هه‌میشه‌ كاریگه‌ر بووه‌ له‌سه‌ر خولقاندنی‌ كارێك له‌چاو كارێكی‌ تردا [......]

لێدوانی وێنەکان

Wenochke
Wenochke
Wenochke

© 2006- 2010 Ledwan.NET HomePage | Designed & Hosted by DeSian