ناسنامه‌ی ڕێبه‌ریکی کاریزماتیکی رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست بناسێن/مه‌حه‌مه‌د شیخی

Wenochkeبه‌ڕێز ئوجه‌لان مان چۆن ناسیووه‌ .؟ئه‌و کۆمه‌ڵگایه‌ی که‌ ئه‌و داخۆازی و تێکوشانی بو ده‌کات ، چ کۆمه‌ڵگایکه‌ .؟

سندوقێكی رەش بۆ خراپترینەكان/ هەڵۆ مەرگەیی

Wenochkeلەگەڵ ئەوەی ناكرێ و زۆر نەشیاوە تەنانەت بە ناوی وەكیەكی لەمافە سروشتیەكاندا بیانوو بۆ گەورەیی و فەزڵی مرۆڤێك بەسەر مرۆڤێكی

ژیانی مه‌رگێك.... مه‌رگی ژیانێك له‌ غوربه‌ته‌وه‌ بۆ هاوڕێ‌ (سپارته‌كانی )عیراق/سیروان علی

Wenochkeمردن ئه‌و ده‌مه‌یه‌ كه‌ كۆتایی و ده‌ستپێكردنه‌، له‌ناو مه‌رگدا جوانترین ژیان خۆی

ماشێنه‌كانی میزاج و، چه‌قینه‌كانی یه‌قین/ئه‌رسه‌لان مه‌حمود

Wenochkeشوێن: پارچه‌یه‌ك له‌كوردستانی مه‌زن، ده‌سه‌ڵات: حكومه‌تی خۆجێی، ئۆپۆزسیۆن: ده‌سه‌ڵات و ده‌سه‌ڵات ئۆپۆزسیۆن! هیچ بوونه‌وه‌رێك هه‌ل و

چوارمانگی پەرلەمانی كوردستان /شەنكار عەبدوڵا

‌‌خولی سێیەمی پەرلەمان ئومێدێكی گەورەی داوە بەگەلی كوردستان، چونكەshankar.JPG خولی یەكەمی پەرلەمانی كوردستان بەتەواوەتی بوبە قوربانی شەری ناوخۆو نەیتوانی بەكارەكانی خۆی هەڵبسێت، خولی دووەمیش بەهۆی یەكلانەبونەوەی حزبەكان، لەنێوان ئۆپۆزسیۆن لیستی زۆرینە نەیانتوانیوە وەك پێویست بەئازادی خۆیان كاروبارەكان ببەن بەرێوە، ئەمەش بووە جێگای سەرەنجی زۆربەی خەڵكی كوردستان، لەئێستادا كەپەرلەمان خولی سێیەمیەتی، هاوڵاتیانی كوردستان ئومێدێكی گەورەیان بەپەرلەمان هەیە، چونكە بەدەنگی هەموو هاوڵاتیانی كوردستان دروستی بووە‌و تەعبیر لەبیرو رای هەموان دەكات، ئۆپۆزسیۆن كەپێش ئەم خولە بونی نەبووە، هاتە كایەوە بەهێزێكی زۆرەوە، ئۆپۆزسیۆنیش وەك ئەو ئەركەی كەلەسەر شانیەتی دەتوانێت خزمەتی گەورە بەپرۆسەی سیاسی‌و گەشەپێدانی دیموكراسی بكات لەهەرێمی كوردستان، ئیتر پەرلەمان لەسەر كەیسێك بەیەك ئاواز ناخوێنن‌و بەیەكجار دەست بەرز ناكاتەوە، كاتی ئەوەش هاتووە، نەك هەر ئۆپۆزسیۆن بەڵكو تەواوی فراكسیۆنەكانی پەرلەمانی كوردستان لەهەوڵی خزمەتكردنی هاوڵاتیاندا بن، نەك هەموو ئەركەكە بخرێتە سەر ئۆپۆزسیۆن، خۆ هەر ئۆپۆزسیۆن بەدەنگی خەڵك هەڵنەبژێراوە، بەڵكو لیستی زۆرینەش بەدەنگەی خەڵك هەڵبژێراوە.
پەرلەمانی كوردستان یەكەم دانیشتنی لە20/8/2009دابوو، ماوەیەكی زۆری پێچوو تا لیژنەكانی پەرلەمان دیاری كراو، ئەو مادانەی پەیرەوی ناوخۆیان هەمواركرد كەپەیوەندی بەدەستكاری كردنی لیژنەكانی پەرلەمانەوە هەبوو، كێشەی تری وەك یاسای هەڵبژاردنی عێراق‌و هەندێ‌ كێشەی تر نەیهێشت پەرلەمان دانیشتنەكانی خۆیان بەتەواوەتی بەرێوە ببەن، ئەمە جگەلەوەی پەرلەمان هەفتەی سێ‌ رۆژ كۆدەبونەوە، كەدەبوو هەفتەی شەش رۆژ كۆببونایەتەوە، چونكە لەئێستا زۆرترین كار بەدەستی پەرلەمانە، دەبوو پەرلەمانیش زیاتر ئیشی بكردایە، چونكە هاوڵاتیانی كوردستان ئومێدەكانیان لەسەر ئەم خولەی پەرلەمان هەڵچنیوە، كارێكی زۆر هەبوو دەبوو پەرلەمان لەم ماوەیەی دەست بەكاربونیدا بیكردایە، نەك پشو بدات بەم زووانە، كەهێشتا پرۆژە یاسایەكی پەسەند نەكردووە.
لەئێستادا نزیكەی (60)پرۆژە یاسا لەسەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستانەو، لەگەڵ ئەوەشدا پەرلەمان نەیتوانیوە هیچ پرۆژە یاسایەك پەسەند بكات، لەم خولەی پەرلەمان زیاتر لە(40)پرۆژە یاسا پێشكەش بەسەرۆكایەتی پەرلەمان كراوە لەلایەن فراكسیۆنەكانەوە بەم شێوەیە، (گۆران 18-20 پرۆژە، یەكگرتوو 8-10پرۆژە، كۆمەڵ زیاتر لە5 پرۆژە، كوردستانی 4پرۆژە یاسای) ناردووەتە سەرۆكایەتی پەرلەمان، هەروەها حكومەتی هەرێمیش 4 پرۆژەی یاسای ناردووەتە سەرۆكایەتی پەرلەمان، لەخولی دووەمی پەرلەمانی كوردستانیش 12 پرۆژە یاسای ئاراستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان كردووە، ئەمە لەكاتێكدا بەبێ‌ پەسەندكردنی هیچ یاسایەك پەرلەمان پشوی خۆی دەدات.
پەرلەمان لە1/1/210 پشوی خۆی راگەیاند كە دوو مانگی تەواو دەخایەنێت، واتە هەتا 1/3/2009، ئەگەرچی پێشتر ئۆپۆزسیۆن(گۆران، یەكگرتوو، كۆمەڵ) بەتوندی بەر پەرچی ئەمەی دایەوە، كەپشووەكە كەمبێتەوە بۆماوەی (15)رۆژ، بەبیانوی ئەوەی پەرلەمان(13)دانیشتنی كردووە، لەم دانیشتنەدا جگەلە خوێندنەوەی یەكەم بۆ هەندێ‌ پرۆژە یاسا نەتوانراوە هیچ یاسایەك هەمواربكرێت، یان پەسەند بكرێت، ئەمە لەكاتێكدا كۆمەڵێ‌ پرۆژە یاسای گرنگ پێشكەش بەسەرۆكایەتی پەرلەمان كراوە، لەوانەش پرۆژە یاسای(بودجەی حزبەكان، رێكخستنی خۆپیشاندەران، مافی بەكار بەر، كەمكردنەوەی هاوسەنگی بودجە لەنێوان پلەی بەرزو پلە ئاساییەكان، ...........هتد. بەڵام بە (64)دەنگ بەرامبەر (33) ئۆپۆزسیۆن نەیتوانی پشووەكە كەمبكاتەوە.
رویەكی تری پشوی پەرلەمان لەئێستادا ئەوەیە كەئۆپۆزسیۆن پێی وایە بۆكوشتنی رۆحی ئۆپۆزسیۆنە، چونكە زۆر بەرونی گرژی دەبینرا لەپەرلەمان، بەهۆی كێبركێی ئۆپۆزسیۆن‌و لیستی زۆرینە، بۆیە ئۆپۆزسیۆن بەگومانە لەم پشووە درێژە لەم كاتەدا، ئەگەرچی بەپێی پەیرەوی ناوخۆ هیچ نایاسایەك لەم پشووەدا نیە، بەڵام رەنگە ئۆپۆزسیۆن ویستبێتی لەم كاتەدا زۆرترین هەوڵەكانی خۆی بخاتەروو بۆئەوەی نیشانی خەڵكی بدات، كەئەو دەنگەی داوتانە بەئۆپۆزسیۆن بە هەدەر نەچووە، ئۆپۆزسیۆن لەئاست داخوازییەكانی ئێوەدا بووە، بۆیە پێویستە جارێكی تر دەنگ بدەنەوە بەئۆپۆزسیۆن لەهەڵبژاردنی عێراقدا، بەڵام هەرچی لیستی زۆرینەشە، دەیانەوێت كارێك بكەن، كەدەنگ‌و رەنگی ئۆپۆزسیۆن كاڵبكەنەوە لەبەرچاوی خەڵكی‌و، پێیان بڵێن ئەو دەنگانەی داوتانە بەئۆپۆزسیۆن بەو شێوەیە دەرنەچووە، ئۆپۆزسیۆنیش هیچ لەمەسەلەكە ناگۆرێت، ئەمەش بێئومێد كردنی هاوڵاتیانی كوردستانە بەگشتی، بۆیە لەئێستادا ئەم كێبركێیە بەرونی بەكارەكانی پەرلەمانەوە دیارە، ئۆپۆزسیۆن هەندێ‌ پرۆژەی پێشكەش بەپەرلەمان كردووە بۆئەوەی كاری لەسەر بكرێ، بەڵام هەرخێرا رەفز كراوەتەوە بەزۆرینەی دەنگ ئەگەرچی تەواوی ئەم پرۆژانە لەخزمەتی هاوڵاتیانی كوردستان بووە.
تاكە ئومێدی پەرلەمانتارە ئۆپۆزسیۆنەكان لەئێستادا ئەوەیە كەبەدواداچون بۆكێشەو داخوازییەكانی هاوڵاتیانی كوردستان دەتوانن دەنگی هاوڵاتیان جارێكی تر بەدەست بهێننەوە، ئەمەش بەوە دەبێت كەهەوڵەكانیان فراوان بكەن‌و، زیاتر بچنە ناو خەڵكەوە‌و، داخوازییەكانیان بەگرنگیەوە وەربگرن، ئەمەش ئیش‌وكاری پەرلەمان خۆیەتی، بەڵام ئەگەر لەدوو خولی رابردودا پەرلەمان بەم شێوە ئیشی نەكردووە، ئەوە گەورەترین زیانی لەخوی داوە، متمانەی لای خەڵكی كوردستان نەماوە، ئیدی كاتی ئەوەش هاتووە هاوڵاتیانی كوردستان بەووردی چاودێری دەنگەكانی خۆیان بكەن‌و، بزانن نوێنەران تاچەند لەئاست داخوازییەكانی ئەواندا بوون، گرفتەكان چیەو، كێ‌ رێگرە لەئیش‌وكاری پەرلەمان؟ بۆئەوەی لەهەڵبژاردنی عێراق ووردتر دەنگ بدەن، بتوانن ئەو نوێنەرە هەڵبژێرن كەدەتوانێت تەمسیلی ئەو بكات، خزمەتی ئەو دەكات.

بەرێوەبەری نوسینی گۆڤاری رێگا مەگەزین

هەڵبژاردە

ستایشه‌ زه‌رده‌کانی ئه‌و دیوی دڵم/ عومه‌ری حاجی ده‌ربه‌ندی

Wenochkeسوپاس، ئه‌ی کۆتره‌ خوێن شیرینه‌کانی ته‌نهایی
که‌ ساتێ هێلانه‌کانی ته‌نهایتان چۆڵ نه‌کرد و
به‌سه‌ر گومه‌زی بێتاقه‌تیه‌کانمه‌وه‌ [......]

چی دەكەی بە كۆشێك پەڕسێلكەوە/سدیق عەلی

Wenochkeلێرە لەو بەر هەیوانی گومڕاییەدا
لەو كوشتارگەی شەڕاب‌و
خنكاندنی بادەدا
بە كۆشێك پەڕسێلكەوە چی دەكەی [......]

فروخی فەڕڕوخزاد_ نامەیەك بۆ باوكم /و: كەژاڵا عەلا

Wenochkeبابە گیان، زۆر دەمێكە نامەم بۆ نەنووسیووی. واتا نووسییوویشمە بەڵام بۆم نەناردووی. هێشتا لەسەر مێزەكەمدا دوو نامە دانراوە كەلەسەر هەردووكیان ناونیشانی تۆم لێنووسیووە، بەڵام هەمیشە بیرم لەوە كردۆتەوە كەپێویستە [......]

ئەدەب و هونەر

چییان لێهات ؟؟/ هۆنراوەی / نەوزاد ئەحمەد حسێن

Wenochkeئەوانەی لەسەر سوچی كۆڵانەكە ، بۆم وەستا بوون ، چییان لێهات ؟؟ [......]

هه‌گبه‌ی غوربه‌ت/ ئومێد خۆشنوس

Wenochkeرازی بوین به خه‌م..
به کۆڵ هه‌ڵگری غه‌ریبی و ماته‌م ! [......]

خەونامە/ لێدوان عبداللە

Wenochkeخەونامە بریتی یە لەم خەونانەی كە شەوانی تەنیاییم بینیومن زۆرێك لەم [......]

له‌ قه‌سابخانه‌وه‌ بۆ باره‌گا/هه‌ژێن

Wenochkeتۆ هاتی و دڵم کرده‌ سفره‌ بۆت
تۆ ناوه‌خت هاتی و سفره‌م خاڵی بوو [......]

فەلسەفە

هزری دادپەروەری لە فەلسەفەی (ئێپیكور و ستوایی)دا/ بێهرام مێحی :وەرگێڕانی: پێشڕەو محەمەد(خانی)

Wenochkeداگیركاری وڵاتان لە لایەن (ئالێكساندەری ماسێدۆنی)یەوە، سنوورە جیۆگرافیا سیاسییەكانی جیهانی دێرین تێكشكێندرا و بڵاوكردنەوەی ژیانی هۆشەكی و [......]

وزه‌ی ویست و وزه‌ی هۆش. تێگه‌یشتنی نیتشه‌ له‌ واتای تراجیدیا / ئاماده‌کاری:باوکی شه‌م

Wenochkeبڕانه‌وه‌ی بوونی مرۆڤ و تراجیدیای ئه‌م بوونه‌ له‌گه‌ڵ کۆتایی هێنانیدا دێته‌کایه‌وه‌.مرۆڤ بیه‌وێ و نه‌یه‌وه‌ێ بوونێکی تراجیدی هه‌یه‌.ئه‌مه‌ش له‌ ناوه‌ڕۆکی بوونیدایه‌ و ناتوانێ بیگۆڕێت. [......]

فه‌لسه‌فه‌ له‌ دوێنێوه‌ تا ئه‌مڕۆ/ بێستون حه‌سه‌ن

Wenochkeمرۆڤایه‌تی‌ به‌گشتی‌ و مه‌عریفه‌ جیاجیاكانی‌ عه‌قڵ به‌تایبه‌تی‌ هه‌میشه‌ كاریگه‌ر بووه‌ له‌سه‌ر خولقاندنی‌ كارێك له‌چاو كارێكی‌ تردا [......]

لێدوانی وێنەکان

Wenochke
Wenochke
Wenochke

© 2006- 2010 Ledwan.NET HomePage | Designed & Hosted by DeSian