ناسنامه‌ی ڕێبه‌ریکی کاریزماتیکی رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست بناسێن/مه‌حه‌مه‌د شیخی

Wenochkeبه‌ڕێز ئوجه‌لان مان چۆن ناسیووه‌ .؟ئه‌و کۆمه‌ڵگایه‌ی که‌ ئه‌و داخۆازی و تێکوشانی بو ده‌کات ، چ کۆمه‌ڵگایکه‌ .؟

سندوقێكی رەش بۆ خراپترینەكان/ هەڵۆ مەرگەیی

Wenochkeلەگەڵ ئەوەی ناكرێ و زۆر نەشیاوە تەنانەت بە ناوی وەكیەكی لەمافە سروشتیەكاندا بیانوو بۆ گەورەیی و فەزڵی مرۆڤێك بەسەر مرۆڤێكی

ژیانی مه‌رگێك.... مه‌رگی ژیانێك له‌ غوربه‌ته‌وه‌ بۆ هاوڕێ‌ (سپارته‌كانی )عیراق/سیروان علی

Wenochkeمردن ئه‌و ده‌مه‌یه‌ كه‌ كۆتایی و ده‌ستپێكردنه‌، له‌ناو مه‌رگدا جوانترین ژیان خۆی

ماشێنه‌كانی میزاج و، چه‌قینه‌كانی یه‌قین/ئه‌رسه‌لان مه‌حمود

Wenochkeشوێن: پارچه‌یه‌ك له‌كوردستانی مه‌زن، ده‌سه‌ڵات: حكومه‌تی خۆجێی، ئۆپۆزسیۆن: ده‌سه‌ڵات و ده‌سه‌ڵات ئۆپۆزسیۆن! هیچ بوونه‌وه‌رێك هه‌ل و

باڵەكایەتی لە پاشەكشە دایە...!!؟ /ئومێدی شەهید مولود-چۆمان

‌‌باڵەكایەتی پەناگەیەك بۆ حزب و سەركردەكانی دوێنی كوردستان و لانەیchoman.jpg شۆرشە یەك لە دوای یەكەكانی ئەم پارچەیەیی كوردستانە و قەڵا پۆڵینەكانی سەردەمە سەخت و ناخۆشیەكانی ئەم خەڵكە و خەڵكانی ناوچەكانی تر، ئەو بالًَەكایەتیە مەنزڵێك بوو بۆ پێگەیاندنی سەركردە بوێرەكان ... زەمینێك بوو بۆ بەرخودان و رزگاری میلەتێكی ژێر دەستە ، كە چەندەها ساڵە خەبات دەكات لە پێناوی مافە رەواكانی. هەرچەند دەمكرد نەمدەتوانی چەند رستەیەكی سادە سەبارەت بە باڵەكایەتی بخەمە سەر لێنوسێك ،بەڵام ئەمرۆ چاو ناتوێنت نەبینێت لە ئاست ئەو هەموو ناعەدالەتیە،هەتا دوێنی باڵەكایەتی ئەو فێرگەیە بوو كەچەندەها سەركردەی پێگەیاند كەچی ئەمرۆ خۆیی بێ‌ سەركردە ماوەتەوە، ئەگەر ئاورێك بدەینەوە لە ماوەی هەژدەساڵ فەرمانرەوایكردنی كورد لە هەرێمی خۆمان نابینین كەسێكی باڵەكایەتی لە شوێن و پۆستە گرینگەكاندا بوونی هەبێت ، بەڵكو نابینین خۆی فەرمانرەوای خۆی بكا،جا چجای لە پۆستێكی هەستیار و گرنگدا بوونی هەبێت ،دەكرێ‌ وەها پرسیارێك لە خۆمان بكەین ئایە بالًَەكایەتی كەسی نیە تاوەكو لیبَپرسراویەتی پێ‌ بسپێردرێت،بە دیوەیكەی تریدا ئایە باڵەكایەتی كەسی وەهای تێدانیە دەنگ و رەنگی باڵەكایەتی بگەیەنەت. نا بە پێچەوانەوە باڵەكایەتی كەسی وای هەیە بەڵام بۆچی نابینرێت ئەم پرسیارە شایەن بەوەیە لە ئاستیدا بوەستین.ئایە لە ئەزموونی هەژدە ساڵی رابردوودا باڵەكایەتی لە بیركراوە یاخود خۆی خۆی لەبیر كردوە،ئەوەی شایەن بە تێرامان و بیركردنەوەیە ئایە خەڵكی باڵەكایەتی ئەتوانن وەها ناعەدالەتیەك قبولًَ نەكەنم، كە شایەن بەوە نیەباڵەكایەتی لە وەها ئاستێكدا بێت و لە پلەیەكی ژێرەوی بریارداندابێت لە نێوەندە هەستیارەكاندا،ئەوەی هیوا بەخەشە كە دەتوانین قسە لەسەر ئەم نەوەیە بكەین كە هەنووكە لە باڵەكایەتیدا دێتە بەرهەم ، دەكرێ‌ بپرسین ئاخۆ ئەم نەوەیە دەتوانێت باڵەكایەتی بگەیەنێتە نێوەندە جۆر بە جۆرەكانی هەرێم كە لە راستیدا ئەم ناوچەیە و خەڵكەكەی شایەن بەوەیە لە ئاستە بەرزەكاندابن.
پێم باشە لەم وتارە كورتەدا سەرنجێكی خێرا بدەم لە پرسی خزمەتگوزاری كە یەكێكە لەو پرسانەی شایەن بەوەی هەر لەگەڵ هاتنی ناوی باڵەكایەتی باس لە كەمی خزمەتگورزاری بكرێت بەجۆرێك من ناڵێم هیچ نەكراوە لەكو لەئاستی رابردووی ئەم ناوچەیەدا نیە ،رەنگە كەمی خزمەتگوزاری لەم دەڤەرە كێشەی سەرەكی دانیشتوانەكەی بێت، بە جۆرێك پێویست بوو هەر لە سەرەتای دامەزراندنی حكومەت ئاوری جدی لە خەڵكی ئەم ناوچەیە بدرابایەوە بەڵام كە نەكرا ئێستا پاسا و چیە لە بەرامبەر كەمی پێداویستیە سەرەكیەكان،بۆ نمونە نەبوونیە كارەبای پێویست لە ناحیەكان و گوندەكان ، نەبوونی تۆری پەیوەندیكرن لە گوندەكان ، نەبوونی فەرمانگەی تاپۆ و تاپۆنەكردنی زەوەی لە سەر خاوەنەكانیان لە قەزای چۆمان ، قیرتاونەكردنیرێگای لادێكان...هتد،ئەمانە و چەندان كێشەی تر كە كێشەی سەرەكی خەڵكن لەم دەڤەرە، دەكرێ‌ بڵێین ئەم ناوچەیە بە بەراورد لەگەڵ ناوچەكانی تری كوردستان یەكێكە لە ناوچە هەرە پەراوێزخراوەكان و زۆر شوێنی باڵەكایەتی دوورن لە دەستی خزمەتگوزرای، بەڵام دەكرێ‌ جێگەی هیوای بێ‌ كە ئیتر باڵەكایەتی پشتگوێ‌ نەخرێ‌ و ببێتە شوێنی گرینگیدان لە گشت بوارەكان و خزمەتكردن بەم ناوچەیە و خەڵكی و گەیاندنی خزمەتگوزاری ببێتە ئەركی حكومەت و لایەنە پەیویندادارەكان،سەرەرای كەمی خزمەتگوزاری وێرانبوونی كەرتی كشتوكالیش رەنگدانەوەی زۆری هەیە لەسەر داروخانی ژێرخانی ئابووری كوردستان بە گشتی و باڵەكایەتی بە تایبەتی ، هەڵبەت باڵەكایەتی ئەو شوێنەبوو لە رابردوودا بەرهەمە كشتوكاڵیەكانی كوردستانی تەنیبوو ،ببووە ناوچەیەكی كارای بەرهەمهێنەری بەرهەمە خۆماڵیەكان، بەرهەمەكان باڵەكایەتی ببونە داهاتێكی ئابووری گرینگ بۆ خەڵك و ناوچەكە ، بەڵامبە پێچەوانەی رستەكانی سەرەوە ئەمرۆ باڵەكایەتی ئیفلیجترین ناوچەی كوردستانە كە بەرهەمەكانی نەوەك هەر ناوچەكەی خۆی بر ناكات بەڵكو داهاتی بەرهەمەكانیش بەشی خەرجیەكانی ئەو خاوادەیە ناكات لەو ساڵەدا، هەڵبەت وێرانبوونی كشتوكاڵ كێشەی گەورەتری بەدوادێ‌ و رەنگە رۆژێك لە رۆژان ببێتە هۆی نەهامەتی كۆمەڵانی خەڵك و زیانێكی مەزن بدات لە ئابووری هەرێم،هۆیەكانی وەها گرفتێك زۆرن نمونەی ئەمانە: نەبوونی هاوكاری حكومەت بۆخەڵك ..گرینگی نەدان بە بەرهەمە خۆماڵیەكا....هتد، بەڵام ئەوەی پێویستە لەسەری گفتوگۆبكەین چۆنیەتی چارەسەركردنی ئەو كێشە كشتوكاڵیانەیە كە رووبەرووی كەرتی كشتوكاڵ دەبنەوە ،(لە دەرفەتێكی تردا باس لەسەر چارەسەری گرفتەكانی كشتوكاڵ دەكەین) دەكرێ‌ ئێستا لە حكومەت بپرسین ئایە خراپبوونی كەرتی كشتوكاڵ بۆ كوردستان چ سوودێكی هەیە ، ئایە داتەپینی ژێرخانی ئابوری چ سودێكی هەیە بۆ كۆمەڵانی خەڵك.
لە دواین ورژاندنێكی كورت لەسەر ئەم ناوچەیە بریتیە لە سورێكی متبوونی رۆشنبیری و مەدەنی دامەزراوە مەدەنیەكان ی ئەم ناوچەیە ، رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی لە گشت جیهان یەكێكن لە كۆڵەگە هەرە بەهێزەكانی دیموكراسیەت و بە رەو پێشبردنی لایەنەكانی ژیان،دەستێكی باڵایان هەیە لە پەرەپێدانی كۆمەڵگە و پەروەردەكردنی گەنج و دروستكردنی كۆمەڵگایەكی مەدنی و بیناكردنەوەی ئینتیما،بە داخەوە رێكخراوە مەدەنیەكانی چۆمان نەیانتوانیەوە هیچێك لەم ئەركانە جێبەجێبكەن. رۆشنبیری بە پێناسە ستانداردەكەی هۆشیاریەكی بەرزە لەمەر كێشە گرینگەكانی نێو ژیانی كۆمەڵ، كە لە هەموو وڵاتاندا رۆشنبیری خزمەت بە كلتوری ئەو نەتەوەیە دەكات و دەبێتە هۆی واڵاكردنی دەرگاكانی زانین بە تایبەتی بوونی نێوەندە رۆشنبیریەكان دەبێتە هۆی گورپێدانی جوڵانەوە رۆشنبیریەكان ، بە داخەوە باڵەكایەتی بێبەشە لە هەر جۆرە نێوەندێكی رۆشنبیری و مەدەنی ، كە بتوانێت خزمەت بە نەوەیەكی نوێ‌ بكات ، ئەو نەوە نوێیە كە هەرچەندە لە ئاستی پێویستیشدا نیە بەڵام بەشێوەیەك لە شێوەكان جێگەی دڵخۆشیە، ئەگەر سەیرێك لە نێو قەزای چۆمان بكەین دەبینین چەن دام و دەزگای مەدەنی و رۆشنبیری تێدایە و كەسانی ئەو ناوچەیەش بەرێوەی دەبەن، بەڵام ئەگەر لە كار و چاڵاكی و داهێنانەكانی ئەو دامەزراوانە بروانین دەبینین جگە لە ئیفلیجی هیچی تریان لێ‌ بەدیی ناكەین جا چ جای بێین باس لە بەرەوپێشبردنی رۆشنبیری بكەین بە هۆی ئەو دامەزراوانەوە،َكخراوانە جا ئەگەر حكومی بن یاخود حزبی بن یا خود سەربەخۆبن شتگەلێكی زیادەن و لە بەهای چەمكی رۆشنبیری و مەدەنی كەم دەكەنەوە ، وێرای ئەوەش ئەم دەزگایانە نەیانتوانیەوە پەیامە ئیفلیجەكەی خۆیان بانگەوارزی یۆ بكەن و سنورە دیاریكراوەكانی نەزانین بپچرێنن.
لە كۆی ئەو چەند باسە كورتانەی كە لەسەرەوە باسكران دیاردەی پاشەكشەیەكی بەرچاو بە باڵەكایەتیەوە دیارە ، كە بۆتە هۆی پەككەوتنی كۆمەڵێك پێشكەوتن كە پێویست بوون تاوەكو ئێستا ئەنجامبدرابانە ، بە هەر شێوەیك بێت و بەهەر هۆكارێك بێت ئێستا كاتیەتی ئەم هۆكار و ئاستەنگانە وەلابنرێن و چارەسەری پێویستیان بۆ بدۆزرێتەوە .

Omed_chomani@yahoo.com

هەڵبژاردە

ستایشه‌ زه‌رده‌کانی ئه‌و دیوی دڵم/ عومه‌ری حاجی ده‌ربه‌ندی

Wenochkeسوپاس، ئه‌ی کۆتره‌ خوێن شیرینه‌کانی ته‌نهایی
که‌ ساتێ هێلانه‌کانی ته‌نهایتان چۆڵ نه‌کرد و
به‌سه‌ر گومه‌زی بێتاقه‌تیه‌کانمه‌وه‌ [......]

چی دەكەی بە كۆشێك پەڕسێلكەوە/سدیق عەلی

Wenochkeلێرە لەو بەر هەیوانی گومڕاییەدا
لەو كوشتارگەی شەڕاب‌و
خنكاندنی بادەدا
بە كۆشێك پەڕسێلكەوە چی دەكەی [......]

فروخی فەڕڕوخزاد_ نامەیەك بۆ باوكم /و: كەژاڵا عەلا

Wenochkeبابە گیان، زۆر دەمێكە نامەم بۆ نەنووسیووی. واتا نووسییوویشمە بەڵام بۆم نەناردووی. هێشتا لەسەر مێزەكەمدا دوو نامە دانراوە كەلەسەر هەردووكیان ناونیشانی تۆم لێنووسیووە، بەڵام هەمیشە بیرم لەوە كردۆتەوە كەپێویستە [......]

ئەدەب و هونەر

چییان لێهات ؟؟/ هۆنراوەی / نەوزاد ئەحمەد حسێن

Wenochkeئەوانەی لەسەر سوچی كۆڵانەكە ، بۆم وەستا بوون ، چییان لێهات ؟؟ [......]

هه‌گبه‌ی غوربه‌ت/ ئومێد خۆشنوس

Wenochkeرازی بوین به خه‌م..
به کۆڵ هه‌ڵگری غه‌ریبی و ماته‌م ! [......]

خەونامە/ لێدوان عبداللە

Wenochkeخەونامە بریتی یە لەم خەونانەی كە شەوانی تەنیاییم بینیومن زۆرێك لەم [......]

له‌ قه‌سابخانه‌وه‌ بۆ باره‌گا/هه‌ژێن

Wenochkeتۆ هاتی و دڵم کرده‌ سفره‌ بۆت
تۆ ناوه‌خت هاتی و سفره‌م خاڵی بوو [......]

فەلسەفە

هزری دادپەروەری لە فەلسەفەی (ئێپیكور و ستوایی)دا/ بێهرام مێحی :وەرگێڕانی: پێشڕەو محەمەد(خانی)

Wenochkeداگیركاری وڵاتان لە لایەن (ئالێكساندەری ماسێدۆنی)یەوە، سنوورە جیۆگرافیا سیاسییەكانی جیهانی دێرین تێكشكێندرا و بڵاوكردنەوەی ژیانی هۆشەكی و [......]

وزه‌ی ویست و وزه‌ی هۆش. تێگه‌یشتنی نیتشه‌ له‌ واتای تراجیدیا / ئاماده‌کاری:باوکی شه‌م

Wenochkeبڕانه‌وه‌ی بوونی مرۆڤ و تراجیدیای ئه‌م بوونه‌ له‌گه‌ڵ کۆتایی هێنانیدا دێته‌کایه‌وه‌.مرۆڤ بیه‌وێ و نه‌یه‌وه‌ێ بوونێکی تراجیدی هه‌یه‌.ئه‌مه‌ش له‌ ناوه‌ڕۆکی بوونیدایه‌ و ناتوانێ بیگۆڕێت. [......]

فه‌لسه‌فه‌ له‌ دوێنێوه‌ تا ئه‌مڕۆ/ بێستون حه‌سه‌ن

Wenochkeمرۆڤایه‌تی‌ به‌گشتی‌ و مه‌عریفه‌ جیاجیاكانی‌ عه‌قڵ به‌تایبه‌تی‌ هه‌میشه‌ كاریگه‌ر بووه‌ له‌سه‌ر خولقاندنی‌ كارێك له‌چاو كارێكی‌ تردا [......]

لێدوانی وێنەکان

Wenochke
Wenochke
Wenochke

© 2006- 2010 Ledwan.NET HomePage | Designed & Hosted by DeSian