ناسنامه‌ی ڕێبه‌ریکی کاریزماتیکی رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست بناسێن/مه‌حه‌مه‌د شیخی
|
سندوقێكی رەش بۆ خراپترینەكان/ هەڵۆ مەرگەیی
|
ژیانی مه‌رگێك.... مه‌رگی ژیانێك له غوربه‌ته‌وه بۆ هاوڕێ (سپارته‌كانی )عیراق/سیروان علی
|
ماشێنه‌كانی میزاج و، چه‌قینه‌كانی یه‌قین/ئه‌رسه‌لان مه‌حمود
|
به درێژایی مێژووی فه‌رهه‌نگ و سیاسه‌تی کورد - ئێستاشی له پاڵدا بێت - ، ناوی
چوار که‌سایه‌تی خاوه‌ن هه‌ڵوێستی جوامێرانه و به وویژدان زاخاو دراووم پێ بڵێ تاکوو منیش له
به‌رامبه‌ردا هه‌ر ئێستا ناوی چل به ناو ڕۆشنبیر و سیاسه‌تمه‌داری کۆیله‌ی
ماده و خاوه‌ن قێزه‌وه‌ن ترین ڕۆڵی خۆ په‌رستێتیت بۆ ڕیز بکه‌م .
----------------------------------------
( ئه‌گه‌ر هه‌ندێك له مێژوو نووسانی ئێمه ڕاستگۆیانه
و چاو نه‌ترسانه خۆیان و ئێمه و نه‌وه‌کانی دوای ئێمه‌ش نه‌خڵه‌تێنن ئه‌وا
پێویسته بۆ له‌مه‌ودوا زه‌ڕبێکی ڕاست و چه‌پ به سه‌ر وێنه و سه‌رگووزشته‌ی
ژیانی موزه‌یه‌ف و به زۆره ملێ خوڵقێنراوی زۆرێك له‌و به ناو ڕۆشبیر و سیاسیی
و گه‌وره ئه‌فسه‌ر و هتده .. گوایا بیرمه‌ند و نیشتیمان په‌روه‌ر و
که‌سایه‌تییه کارتۆنیانه‌ی ناو کتێبه‌کانیاندا بهێنن ، یا لایه‌نی که‌م چ
له برسا یا له ترسا ئه‌گه‌ر توانای خستنه ڕووی ڕۆڵی نه‌خوازراو و پڕ نێگێتیڤی
ئه‌و دژه هاو کلتوور و زمانانه‌ی خۆیان نیه با چیتر هه‌ندێك له‌و ڤایرۆسه ناو
براوانه‌ی سه‌ر جه‌سته‌ی خوێن له به‌ر چۆڕاوی نه‌ته‌وه‌که‌مان لێ نه‌که‌ن
به سوپه‌رمانی فریاد ڕه‌س ) ،
---------------------------------------------------------
که‌واته زۆر
موخته‌سه‌ر و له ده‌لاقه‌یه‌کی ئێجگار بچووکی مێژوه‌وه با بزانین
مه‌به‌ستمان له‌و بڕه که‌سایه‌تییه هه‌گبه به‌تاڵانه یا ئه‌و - ناوی زل و
دێی وێرانه - کوردانه کێن که دوواجار هه‌ندێکیان خۆیان و نه‌وه‌کانیان چ وه‌ك
ئه‌فسه‌ری پله باڵا یاخوود چوون خاوه‌ن قه‌ڵه‌می خه‌نجه‌ر ئاسا ژه‌هراویی -
له ژێر ده‌یان ناوی وه‌ك ئه‌نتی ترادیسیۆنی و فیودالیی ، تا ئه‌گاته نوێخوازیی
بێ به‌رنامه و کۆسمۆپۆلیتیکی ناحاڵییانه و مۆدێرنه و پۆست مۆدێرنه و مافی
ڕه‌های ئافره‌ت به دیوه جه‌سته‌ییه‌که‌یدا نه‌ك فیکریه‌که‌ی ، ئینجا
چه‌پگه‌رایی ته‌قلید و نا لۆکاڵیی خواستراو و ئه‌ناریشتی بێ ئاڵته‌رناتیڤ و هتد ..
هتد - بوونه به‌کتریای تاعوون به‌خش و تێکده‌ری زۆرینه‌ی شۆڕشه‌کان ،
هه‌ندێکیشیان به بێ زه‌ڕڕه‌یه‌ك بوونی ڕۆحی ئینتیما بوونه مۆریانه‌ی لایه‌ك
له کاڵچله‌ر و فه‌رهه‌نگی کورد ؟! / * دیمه‌ن ، عه‌رشی ناو کاروان سه‌رای
دوواهه‌مین سوڵتانه له ئه‌ستانه * شوێن ، - به‌شی لێپرسینه‌وه و حوججه
له‌سه‌ر گرتن - ، * زه‌مه‌ن ، پاییزه ته‌مه‌نی سه‌ڵته‌نه‌ته ، سوڵتان هێشتا
ته‌شریفی نه‌هێناوه ، ئێستا زیاد له سێ کاتژمێره میر محه‌مه‌دی له خوا ترس و
کورد په‌روه‌ر وه‌ك میرێکی گه‌نج و یاخیی به دیل کراوی و قۆڵ به‌ست کراوی بێ هیچ
وه‌ڵامێك و به بزه‌یه‌کی پڕ حه‌سره‌ته‌وه به‌رامبه‌ر لێشاوه پرسیاری
تووڕه و پیادا هه‌ڵشاخانی ده‌یان له‌و به ناو کورده - له‌فز توورکیانه - له
ڕێگای ته‌رجه‌مانه‌وه !!! به پێوه ڕاوه‌ستێنراوه ، سوڵتان که پێشتر ته‌واوی
پێناسه و باکڕاوندی پته‌وی ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی میر موحه‌مه‌دی بیستووه
ئه‌گاته جێ ، ئه‌و سه‌ره‌تا فرمان ئه‌دات به په‌له که‌له‌پچه‌ی ده‌ستی
ئه‌و میره چاو نه‌ترس و ئیمانداره بکه‌نه‌وه ، ( ئه‌مه ڕۆڵی سوڵتانێکی
غه‌یره کورد و دووژمن به دۆزی ڕه‌وای کورد ) ، :- کوڕم هه‌واڵیان دامێ
که جگه له بزه‌یه‌کی گاڵته‌جاڕانه چیتر سه‌باره‌ت به یاخی بوونت و
ڕاگه‌یاندنی شه‌ڕی جوودا خوازیی خاکی کوردانه‌ت له ئیمپراتۆرییه‌تی گه‌وره‌ی
ئێمه‌ی عوسمانلی هیچ وه‌ڵامێکی ئه‌و هه‌موو پیاو ماقوولانه !! ناده‌یته‌وه
که زۆربه‌یان وه‌ك ئه‌فسه‌ر و گه‌وره پاسه‌وان و بیرمه‌ند هاوزمانی خۆتن ، تۆ
ئه‌گه‌ر هه‌ر ئاوا بێ ده‌نگیی هه‌ڵببژێریت ئه‌وا ناچارم به زه‌بری
ئه‌شکه‌نجه - ته‌عزیب - بتهێنینه وه‌ڵام ، بڵێ با بزانم ئایا حه‌ز ئه‌که‌یت
هه‌ر ئێستا ڕه‌وانه‌ی ژووری ئه‌شکه‌نجه‌ت بکه‌م ؟! ، لێره‌دا میر موحه‌مه‌د
چاوێك به ئاماده بواندا ئه‌خشێنێته‌وه و به هه‌ناسه‌یه‌کی ساردی پڕ خه‌م و
سه‌ر سووڕمانه‌وه دێته وه‌ڵام :- ئه‌ی جه‌نابی خاوه‌ن شکۆ ، تۆ باسی کام
ئه‌شکه‌نجه و کام ئازاری سه‌ختم بۆ ئه‌که‌یت ؟! بۆ ئا له‌م ساته‌دا هیچ
ئه‌شکه‌نجه و ئازارێك هه‌یه له سه‌ر ڕووی ئه‌م زه‌مینه‌دا هێنده‌ی ئه‌و
ئه‌شکه‌نجه ڕۆحییه قوورس و به سوێ تر بێت که ئه‌بینم هه‌ندێك له گه‌وره
پاسه‌وانانی سك تێر و خه‌نجه‌ر و ده‌مانچه له به‌ر پشتوێنی ده‌ورو به‌ری تۆ
به جل و به‌رگی پۆشته‌ی کوردییه‌وه مل شۆڕانه ڕاوه‌ستاوون و هاو زمان و هاو
خوێنه‌کانیشیان له کوردوستان سه‌رباری ڕووت و قووتیی و برسێتی و باجی قوورس
ڕۆژانه ده‌درێنه به‌ر گوولله و قامچی ژاندرمه‌کان ؟! ئایا جه‌نابی گه‌وره
ئه‌شکه‌نجه له‌وه سامناك تر و به ئازار تر هه‌یه که هه‌ر ئێستا ئه‌بینم
ئه‌وانه‌ی تۆ به پیاو ماقوول و بیرمه‌ندی هاو زمانی کوردی من ناویان ئه‌به‌یت
سه‌راپا له ڕێگای ته‌رجه‌مانه‌وه پرسیارم لێ ئه‌که‌ن و پێیان شه‌رمه به
زمانی شیرینی دایکی خۆیان که کوردییه قسه بکه‌ن ؟! ، ئه‌م دیمه‌نه
کورته‌یه‌کی ئه‌و گفتوو گۆ جوامێرانه‌یه‌ی میرێکی گه‌نجی کورده و پێم وایه
مافی هه‌موو گه‌نجێکی نه‌وه‌ی نوێی چاو کراوه‌ی کوردیشه که دوور له مێژووه -
ته‌حریف - کراوه‌کان بپرسێت ئاخۆ ناوی ( سیانیی لای ئێمه‌مانان ئاشکرای ) هه‌ندێك
له‌و کوردانه چی بووه و دواجاریش ڕۆڵی خۆیان و نه‌وه‌کانیان له بزاڤی
ڕزگاریخوازی کورد و ئارشیفی فه‌رهه‌نگی کوردا چ جۆره مامه‌ڵه‌یه‌کی دژه
کوردانه و بێگانه په‌رستانه بووه ؟!! من له تووێژینه‌وه‌یه‌کدا ده‌رهه‌ق
به ناوی سییانی و باکڕاوندی ناسراوی کوردانی ئاماده بووی ئه‌و گفتووگۆیه‌ی
نێوان میر موحه‌مه‌د و دووا سوڵتان دا ، وه له ڕێگای هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ی -
دارولمه‌عاریفی - تورکی و ئینگلیزییه‌وه - که به بیانووی گوایا به که‌مزانینی
پله‌و پایه‌یان ڕێی بڵاو کردنه‌وه‌ی نه‌درا - ، ئاسان ترین زانیاری‌یان ئه‌وه
ده‌سه‌لمێنێت :- که هه‌ندێك ئه‌فسه‌ری کوردی ئاماده بوو له‌وێ بریتین
له‌وانه‌ی که دواجار یه‌که‌م به‌ردی بناغه‌ی درووست کردنی سوپای عێراقیان دانا
، ئه‌و سوپایه‌ی که به‌رده‌وام خێر و بێری بۆ کورد تۆقاندن و قڕ کردن و دووا
پاداشتیشیان جێنۆسایید کردن بوو ، له پاڵ بڕێك له‌مانیشدا که تاکوو دووا
نه‌فه‌سی حیزبی به‌عس تابوورێك ئه‌فسه‌ری پله گه‌وره‌یان تیا هه‌ڵکه‌وت و
وه‌ك خزمانی سه‌له‌فیان کاریان بۆردوومان کردنی گووند و ڕاگواستن و گوولله باران
کردنی سه‌دان خه‌ڵکی سیڤڵ بوو ، ئیتر نووسیبووم و ده باره‌ش ئه‌یڵێمه‌وه
ئه‌مه کوفری ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه که ناو و وێنه‌ی ئه‌م ده‌ست و که‌ڵبه
سوورانه له پاڵ ناو و وێنه‌ی سه‌روه‌رانی سنگ و ته‌وێڵ سووری ئه‌مڕۆ و مێژوودا
ڕیزبه‌ند بکرێت ، یاخوود ئه‌بێت ئه‌مه چ وویژدان و ئینسافێك قبووڵی بکات که
نه‌وه‌ی نوێی کورد ناوی هه‌زاران سه‌ربازی وونی هه‌ردوو سه‌نگه‌ری تفه‌نگ و
قه‌ڵه‌م و قافڵه‌یه‌ك که‌سایه‌تیی منه‌وه‌ر و بلیمه‌ت و جوامێری ئێستا و مێژووی
خۆی له کتێبه‌کاندا پێ نه‌ناسێنرێت و که‌چی له به‌رامبه‌ریشدا هه‌ر له ناو
ئه‌و زڕه کورده قه‌ڵه‌م به ده‌ست و خزمه‌تکارانه‌ی تورك دا به‌رده‌وام
وه‌ك قاره‌مان و بیرمه‌ند له وێنه و چیرۆکی ژیانیان وورد بێته‌وه ؟!! به
مه‌رجێك چ ئه‌و به ناو بلیمه‌تانه خۆیان و چ نه‌وه‌کانی هه‌ندێکیشیان تاکوو
ڕۆژی ئه‌مڕۆ نه خۆیان به کورد له قه‌ڵه‌م ئه‌ده‌ن و نه بێ‌زیان هاتووه تاقه
ڕۆژێك له کوردوستاندا بژین و نه تاقه یه‌ك ناوی کوردیی و یه‌ك خه‌سڵه‌تی
کلتووری کوردییش له ناو ماڵه عاره‌بیی و تورکیی و فارسیی و
ئه‌وروپاییه‌کانیاندا نابیسترێت و به دییش ناکرێت ، ( کڵۆڵ ئه‌ی نه‌ته‌وه
سینه ساف و وویژدان خاوێن و خۆشباوه‌ڕه‌که‌م ، کڵۆڵ ئه‌ی ئه‌و په‌نجا ملیۆن
باگردێن له‌سه‌ر شانه‌ی که نزیکی چه‌رخێکه سه‌ربانی ئایدیۆلۆژیای که‌س نه‌ما
پێت نه‌گێڕن و که‌چی سه‌ربانی خۆشت له په‌نجا لاوه دڵۆپه ئه‌کات )
سوپاس، ئه‌ی کۆتره خوێن شیرینه‌کانی ته‌نهایی
که ساتێ هێلانه‌کانی ته‌نهایتان چۆڵ نه‌کرد و
به‌سه‌ر گومه‌زی بێتاقه‌تیه‌کانمه‌وه [......]
لێرە لەو بەر هەیوانی گومڕاییەدا
لەو كوشتارگەی شەڕاب‌و
خنكاندنی بادەدا
بە كۆشێك پەڕسێلكەوە چی دەكەی [......]
بابە گیان، زۆر دەمێكە نامەم بۆ نەنووسیووی. واتا نووسییوویشمە بەڵام بۆم نەناردووی. هێشتا لەسەر مێزەكەمدا دوو نامە دانراوە كەلەسەر هەردووكیان ناونیشانی تۆم لێنووسیووە، بەڵام هەمیشە بیرم لەوە كردۆتەوە كەپێویستە [......]
ئەوانەی لەسەر سوچی كۆڵانەكە ، بۆم وەستا بوون ، چی‌یان لێهات ؟؟ [......]
رازی بوین به خه‌م..
به کۆڵ هه‌ڵگری غه‌ریبی و ماته‌م ! [......]
خەونامە بریتی یە لەم خەونانەی كە شەوانی تەنیاییم بینیومن زۆرێك لەم [......]
تۆ هاتی و دڵم کرده سفره بۆت
تۆ ناوه‌خت هاتی و سفره‌م خاڵی بوو [......]
داگیركاری وڵاتان لە لایەن (ئالێكساندەری ماسێدۆنی)یەوە، سنوورە جیۆگرافیا سیاسییەكانی جیهانی دێرین تێكشكێندرا و بڵاوكردنەوەی ژیانی هۆشەكی و [......]
بڕانه‌وه‌ی بوونی مرۆڤ و تراجیدیای ئه‌م بوونه له‌گه‌ڵ کۆتایی هێنانیدا دێته‌کایه‌وه.مرۆڤ بیه‌وێ و نه‌یه‌وه‌ێ بوونێکی تراجیدی هه‌یه.ئه‌مه‌ش له ناوه‌ڕۆکی بوونیدایه و ناتوانێ بیگۆڕێت. [......]
مرۆڤایه‌تی به‌گشتی و مه‌عریفه جیاجیاكانی عه‌قڵ به‌تایبه‌تی هه‌میشه كاریگه‌ر بووه له‌سه‌ر خولقاندنی كارێك له‌چاو كارێكی تردا [......]
© 2006- 2010 Ledwan.NET HomePage | Designed & Hosted by DeSian