ناسنامهی ڕێبهریکی کاریزماتیکی رۆژههلاتی ناوهراست بناسێن/مهحهمهد شیخی
|
سندوقێكی رەش بۆ خراپترینەكان/ هەڵۆ مەرگەیی
|
ژیانی مهرگێك.... مهرگی ژیانێك له غوربهتهوه بۆ هاوڕێ (سپارتهكانی )عیراق/سیروان علی
|
ماشێنهكانی میزاج و، چهقینهكانی یهقین/ئهرسهلان مهحمود
|
Aram_jwamery@yahoo.com
پاش ماوەیەكی زۆر، بە درەنگوەختی حكومەتی هەرێم بودجەی ئەمساڵی 2010 ی
ڕەوانەی پەرلەمان كرد، بۆ ئەو مەبەستەش پەرلەمان خەریكی توێ توێكردنی بودجەبوو، بەمەبەستی پەسندكردن.
لەگەڵ ئەوەی
لایەنی دەسەڵات لە ناو پەرلەمان بودجە بەدەسكەوتێك ناو دەبەن و دەیانەوێت بەبێ
ڕەخنەو لێكۆڵینەوە تێپەڕێنرێت و پەسندبكرێت، بەر لەوەی لایەنەكانی ئۆپۆزسیۆن چاوی
ڕەخنەی لەسەر چڕكەنەوە. بەڵام ئۆپۆزسیۆن هەڵوەستەی جدی لەسەر بودجە دەكات بۆ ئەوەی
بۆ خەڵك ڕونبێت و وەكو ساڵانی تر ئەو بودجەیە دیزە بەدەرخونە نەكرێت، بەڵكو بۆ هەموو
هاوڵاتیان ئاشكرا بكرێت و بەپێی پلان بزانرێت سەنت بەسەنتی ئەو پارەیە لە چیدا سەرف
دەكرێت. لەبەرامبەر ئەوەشدا فراكسیۆنی حیزب ئاڕاستەكراون بودجە ون بكرێت لە خەڵك و
دیسانەوە بە تەمومژاوی لە تاریكیدا پەسندبكرێت، ئەمەش خۆی لە خۆیدا زۆر شت
هەڵدەگرێت. ڕەنگە بەشێكی لەبەر ئەوە بێت، بۆ هەڵبژاردنی مانگی ئازار بەستە پارەی چاك
بەسەر خەڵكدا ببارێنن لەسەر حیسابی بودجەی هەرێم، واتە بودجەی میللەت، بۆ ئەوەی ئەو
جەماوەرە پوكاوەی ماویانە بە پارەش بێت سەرنجیان بەلای خۆیاندا ڕابكێشن. هەر لەبەر
ئەوەیە لایەنی دەسەڵات لەپڕ كڵپە دەكەن و پەلاماری هەموو شتێك دەدەن بۆ ئەوەی خۆیان
بهێڵنەوە لە ناو جەماوەر، باشترین شتیش ئەوان بیریان لێكردبێتەوە بۆ ئەم هەڵبژاردنە
خەڵكیان لێكۆبێتەوە بەشێكی بودجەی هەرێمە لە پێناو مانەوە دەیبەخشنەوە.
هەڵبژاردنی تەموزی ڕابردو جیا لە هەموو هەڵبژاردنەكانی ناوەوەی كوردستان
پەیامێكی گرنگی ئاڕاستەی دەسەڵات كرد بەوەی میللەت زەنگی هۆشیاری لێداو دەسەڵات
گوێچكەی زرینگایەوە و تێگەیشت كە میللەت دەسەڵاتی خزمەتگورزاری پێویستە، ئیتر
دەسەڵاتی مشەخۆر و گەندەڵ لەم هەرێمە بوونی نامێنێت.
جگە لەوەش هەڵبژاردنی ڕابردو
بۆچوونی زۆر لە بەرپرسە نا بەرپرسەكانی حیزبە دەسەڵاتدارەكانی پێچەوانەوە كردەوە
لەبەرامبەر ئەوەی كە زۆرێكیان دەیانوت لیستی گۆڕان ( 10 كورسی و هەندێكیان دەیانوت 4-5
كورسی و هەندێكیشیان دەیانوت ئەوەندەش ناهێنێت ) بەڵام ئێستا بەرپرسی هەمان ئەو
حیزبەی كە خۆی بە لایەنی یەكەم یان دوەمی گۆڕەپانەكە دەزانێ، دانی بەوە داناوە كە
لیستی گۆڕان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، 13 كورسی دێنێ ئەمەش زیاترە
لەو بۆچوونەی بۆ هەڵبژاردنی ڕابردوو ئاماژەیان پێدەدا، لەگەڵ ئەوەی ئەمە دیدی
لایەنی دەسەڵاتە كە بە تێڕوانینێكی دژەوە لە گۆڕان و بەرەی ئۆپۆزسیۆن دەڕوانن نەك
وەك لایەنێكی سیاسی ململانێكار لەسەر گۆڕەپانی سیاسی كوردستان و عێراق، كە كار بۆ
كۆكردنەوەو بەدیهێنان و چەسپاندنی مافەكانی گەلی كورد دەدات.
تێڕوانینی دەسەڵات و
ئەو فاڵ و نوشتانەی كە بۆ لیستی گۆڕانی دەگرتەوە لە هەڵبژاردنی داهاتوو بەمەبەستی
شكست پێهێنانی، هەموی بەرخۆیان كەوتەوەو گورزێك بوو بە ئاڕاستەی حیزبەكان نەك
گۆڕان، هەربۆیە بۆ ئەم هەڵبژاردنەی ئازاری داهاتوو دەستیان كەشف بووەو هەموو
كارتەكانیان لە هەڵبژاردنی تەموزدا سوتان، ئەوەی بە كارتێكی بەهێزەوە ئەوان بخاتەوە
مەیدان و لە پڕوپاگەندەی هەڵبژاردندا خەڵك لە خۆیانەوە نزیك بكەنەوە تەنها پارەیەو
ئەویش بودجەی ئەو هەرێمەیە بۆ ڕۆژی تەنگانە هەڵیان گرتووە. بۆیە هەر ئەوەندە دەڵێم"
ئەوەی بۆ پارە دەنگ و نەفس و بیری خۆی بفرۆشێ، هیچ فەرقی نییە لەگەڵ ئەو كەسانەی كە
گیرۆدەبوون بە حەشیشەو تلیاك و پێویستییان بە پارەیەو لە پێناویدا نەفسیەت و ماڵی بۆ
ئەفرۆشێت".
لێرەوە دەپرسین ئەگەر لە وڵاتێكی هەژاری بێ سامانی سروشتی و بێ
داهات بوینایە، یان ئەگەر بشبوایە لەژێر چەپۆكی حیزب نەبوایە، ئاخۆ كێ خاوەنی
زۆرترین جەماوەر دەبوو؟ بە دیوێكی تردا ئاخۆ پارتی و یەكیێتی كێ دەیناسین؟ وڵامی ئەم
پرسیارە لە كۆمێنتدا با لای خوێنەربێت.
سوپاس، ئهی کۆتره خوێن شیرینهکانی تهنهایی
که ساتێ هێلانهکانی تهنهایتان چۆڵ نهکرد و
بهسهر گومهزی بێتاقهتیهکانمهوه [......]
لێرە لەو بەر هەیوانی گومڕاییەدا
لەو كوشتارگەی شەڕابو
خنكاندنی بادەدا
بە كۆشێك پەڕسێلكەوە چی دەكەی [......]
بابە گیان، زۆر دەمێكە نامەم بۆ نەنووسیووی. واتا نووسییوویشمە بەڵام بۆم نەناردووی. هێشتا لەسەر مێزەكەمدا دوو نامە دانراوە كەلەسەر هەردووكیان ناونیشانی تۆم لێنووسیووە، بەڵام هەمیشە بیرم لەوە كردۆتەوە كەپێویستە [......]
ئەوانەی لەسەر سوچی كۆڵانەكە ، بۆم وەستا بوون ، چییان لێهات ؟؟ [......]
رازی بوین به خهم..
به کۆڵ ههڵگری غهریبی و ماتهم ! [......]
خەونامە بریتی یە لەم خەونانەی كە شەوانی تەنیاییم بینیومن زۆرێك لەم [......]
تۆ هاتی و دڵم کرده سفره بۆت
تۆ ناوهخت هاتی و سفرهم خاڵی بوو [......]
داگیركاری وڵاتان لە لایەن (ئالێكساندەری ماسێدۆنی)یەوە، سنوورە جیۆگرافیا سیاسییەكانی جیهانی دێرین تێكشكێندرا و بڵاوكردنەوەی ژیانی هۆشەكی و [......]
بڕانهوهی بوونی مرۆڤ و تراجیدیای ئهم بوونه لهگهڵ کۆتایی هێنانیدا دێتهکایهوه.مرۆڤ بیهوێ و نهیهوهێ بوونێکی تراجیدی ههیه.ئهمهش له ناوهڕۆکی بوونیدایه و ناتوانێ بیگۆڕێت. [......]
مرۆڤایهتی بهگشتی و مهعریفه جیاجیاكانی عهقڵ بهتایبهتی ههمیشه كاریگهر بووه لهسهر خولقاندنی كارێك لهچاو كارێكی تردا [......]
© 2006- 2010 Ledwan.NET HomePage | Designed & Hosted by DeSian