ناسنامه‌ی ڕێبه‌ریکی کاریزماتیکی رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست بناسێن/مه‌حه‌مه‌د شیخی
|
سندوقێكی رەش بۆ خراپترینەكان/ هەڵۆ مەرگەیی
|
ژیانی مه‌رگێك.... مه‌رگی ژیانێك له غوربه‌ته‌وه بۆ هاوڕێ (سپارته‌كانی )عیراق/سیروان علی
|
ماشێنه‌كانی میزاج و، چه‌قینه‌كانی یه‌قین/ئه‌رسه‌لان مه‌حمود
|
پێشكه‌ش به هاوڕێی گیان به‌ختكردوو (( شاپوور18/4/1998 ))
20 ئازاری 2010
مردن ئه‌و
ده‌مه‌یه كه كۆتایی و ده‌ستپێكردنه، له‌ناو مه‌رگدا جوانترین ژیان خۆی
حه‌شارداوه ، له‌ناو لۆچ و چرچی ڕوخساری
پیرێك ئومیدی ده‌ستپێكردنه‌وه و گه‌ڕانه‌وه‌ی وێنه سه‌ره‌تایه‌كانی سروشت
ده‌بینم، مه‌رگ جوانترین دیارییه بۆ ڕاستییه‌كی نوێ. ژیان گه‌ورترین كلۆمی
ڕاستییكانه و مه‌رگ پاڵه‌وان شكێنی ئه‌و كلۆمه‌یه و به‌ره‌ڵاكردنی ڕاستی و
هاڕینه‌وه‌ی درۆكانی ژیانه. مه‌رگ ساتی بچووكبوونه‌وه‌ی گرگنێتییه‌كانی
بوونه و مه‌زنی گورزی سروشته. مه‌رگ ساتی ڕاچڵه‌كینی هه‌سته سڕبووه‌كان و
ته‌قینه‌وه‌ی گركانی ویژدانه .
مه‌رگه ده‌توانێت مێژوو بنوسێت . مه‌رگه
ده‌توانێت نه‌ته‌وه بناسینێت . مه‌رگه ده‌توانێت پاڵه‌وان نه‌مر بكات
.نه‌ترسین له مه‌رگ نه‌به‌ردی و كێرڤی سه‌ختی و سه‌نگینی بوونه.
له
كۆمه‌ڵگه تۆقیوه‌كانی مه‌رگدا ، ئه‌سپی ژیان تاو ده‌درێت ساته‌كانی مه‌رگ
ده‌شێونێت ، جوانی مه‌رگ ده‌كاته ترس و ده‌یخاته مشتمان هه‌ر له
منداڵییه‌وه مه‌زنترین دڕنده وان له‌ناو گۆڕستانه‌كان یان ده‌یپه‌رستێت و
به‌س له‌ناو مزگه‌وت و كه‌نیسه‌كان به چۆك و كرنۆشبردن ده‌یكاته خودای
نامۆكراوی ژیانمان یان ده‌بێته گاڵۆكه‌ی ده‌ستی ده‌سه‌ڵاته دیكتاتۆر و
دیموكراسییه‌كان . ژیان له ترسی مه‌رگدا خۆی سڕده‌كات ڕاده‌بوێری توخمه ده‌كات
و ده‌ڵێت “گه‌ر من هه‌ر جارێک بژیم بۆ ڕانه‌بوێرم بۆ نه‌رژێنم نه پشكێنم” .
هه‌ر ژیانه دواتر مه‌رگمان بۆ ده‌كاته گاڵته‌جاڕی و به ئاهه‌نگ و
چه‌پڵه‌ڕێزان . مه‌رگی قه‌شه (( ڤالانتاین)) ده‌بێته دم له‌ناو ده‌می
هه‌وسبازی ئه‌مڕۆمان. مه‌رگی (80) ژنی ناو كارگه‌ی چنینه‌كه‌ی شیكاگۆ ده‌بێته
ڕه‌شبه‌ڵك و دهۆڵلێدانی ئه‌مرۆی هۆڵی یادكردنه‌وه‌كان. هه‌ر جۆگه‌له‌ی خوێنی
كرێكاران له شیكاگۆ ده‌بێته ڕاگه‌یاندنی پارت و ده‌بێته چه‌پڵه‌ڕێزان .
هه‌ر هه‌ڵورینی گیانی هه‌زاره‌های هه‌ڵه‌بجه ده‌بێته دۆلاری ناو گیرفانی
ژیان. ژیان به گه‌مژه‌یی خۆی مه‌رگه مه‌زنه‌كان له بیر خۆی ده‌باته‌وه و
ده‌یانكاته مه‌رگه به فیڕۆچووه‌كان كه به حه‌سره‌ته‌وه له باوه‌شی
دایكه كۆسكه‌وتووه‌كاندا كروشكه ده‌كات . مه‌رگی ئاراس و شاپوور و نه‌زیر و
ئه‌رسه‌لان و بكر علی له پارته كه‌رتبووكانی* گوشه‌گیرییدا سه‌رگه‌ردان به
ئاسمانه له‌یادچوه‌كاندا ده‌فڕن كه‌سیان نازانن له چی بۆنه‌یه‌ك بوو
مه‌رگیان . ژیان به شێوه‌یه‌ک واتای بوونی شێوان که نه‌مانی مرۆڤ یه‌کسان بێت
به کۆتا بونی سروشتی هه‌موو بونه‌کان.
ژیان ده‌یه‌وێت به خراپكردنی مه‌رگ و
به‌خه‌یاڵی نه‌مری خۆیمان لێبكات به گوڵستان.
مه‌رگه مه‌زنه‌كان بوون
ده‌ستی شه‌ڕیان كۆتا كرد، وانه‌ی ئاشتیان به ژیان ئه‌زبه‌ر كرد. ژیان به
پیرۆزكردنی خۆی ده‌یه‌وێت جادوو له مه‌رگ بكات. ئه‌وه ژیانه مه‌رگی كردوه
به سزای هه‌م بۆ ئاشق هه‌م بۆ تاوانكاران و كردوویه‌تی به راستیه‌كی نابوت و
سه‌پاوه‌ی بێهوده‌ی ناو په‌رتوكی یه‌زدان.
ئه‌وه ژیانه له پێناو خۆیدا
ده‌چێته وێزه‌ی دره‌خت و سه‌وزایی و ئاژه‌ڵان .
به‌ڵام ئه‌و مه‌رگه
به‌خشه‌نده‌یه و هه‌موو پێشكه‌ش ده‌كاته‌وه به گه‌ردوون و به گیانداران.
ئه‌وه مه‌رگه به‌رگێكی سانا و یه‌كسان و ڕوخسارێكی پڕبه‌زیی
ده‌به‌خشیته‌وه به هه‌موو ژیانكردنه‌وه‌كان. ئه‌وه مه‌رگه لوتكه‌ی
خۆبه‌خشین و ڕێگه سه‌ربه‌رزییه‌كانی به‌رخودان.
هه‌رچی جوانه و
به‌خشه‌نده‌یه، هه‌رچی وانه‌ی ئه‌زموندییه هه‌رچی ڕاستی گه‌وریه وا له
هه‌گبه‌ی مه‌رگدان. مادام ژینمان خه‌و لیكه‌وتوی ناو وێرانه‌ی چه‌پكه گوڵه
ڕه‌نگه فریوده‌ره‌كانی درۆیه و تا ئه‌وجێگه‌ی چیرۆكه هه‌ڵبه‌ستراوه‌كانی
ژیان که (( هه‌موومان ده‌بێ بمرین چاره‌مان نییه و مردن هه‌قه)) ئه‌فسانه‌ی
ترسی بوونه وه زانیت ژیانی ئه‌مڕۆی چاوچنۆكی و هه‌ڵپه‌كردن و سوتاندنی درخت و
دار و به‌رده وه چیرۆكی نامۆی بوونه و هه‌ڵبژاردنی مه‌رگه له‌ناو
زیندانه‌كانی ئه‌و ژیانه و فریودانه له‌ته‌ك ناڕاستی و نادادپه‌روه‌ریدا.
وه هه‌ر كاتێ ڕوخساری مه‌رگه‌ت به به‌خشه‌نده‌یی و نه‌مری و ئازادی و ڕاستی
له لات وینا بون.
ده‌توانیت وه‌كو ((دوعا)) بژیت له مه‌رگێكدا نه‌ك مردوو بیت
له ژینێکدا.ده‌توانیت بمریت بۆ بونت نه‌ژیت بۆ هه‌بونت.
من ژیان له راستیه‌كی
سه‌پاو و بێهوده تر ده‌بینم وه‌ك له مردن، ده‌بێت بڵێن چی بكه‌ین ده‌بێت بژین
نه‌ك بڵێن مردن له ڕێگه‌ی هه‌موومانه و سه‌پاوه و هه‌قه. ئایا تۆ كاتی
هاتیته بوون پرسیان پێكردی؟ كاتێكێش ڕۆڵی كار ئه‌كته‌رێكی نه‌ته‌وه‌یی یان
چینایه‌تی یان ڕه‌گه‌زییان دا به تۆ پرسیان پێكردی؟ به‌ڵام له‌ته‌ك مه‌رگدا تۆ
به‌رده‌وام له هه‌ڵبژاردندای كه‌ی ده‌ته‌وێت و ده‌توانیت ئه‌نجامی
بده‌یت!؟
له‌م جوره گوزه‌رانه‌ی ئه‌مڕۆمان، كۆچ به‌ره‌و مه‌رگ ده‌سه‌ڵاتی
ڕه‌های هه‌ڵبژاردنه و هاتنه ناو ئه‌م ژیانه ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌های
سه‌پاندنه.
مه‌رگ جوانترین وێنه‌ی سروشته بۆ مرۆڤ و شۆخترین كاره‌كانی
گه‌ردونه كه ژیان نه‌یشێواندووه. مه‌رگ ده‌ست له ملانێی خاکه و سه‌ری
له‌ناو خه‌یاڵی نوێ بونه‌وه‌یه و ڕیشاڵی ڕوحی بناغه‌ی گۆڕانێكی سه‌وز
ده‌كاته‌وه. ژیان وا به‌سه‌ر لوتكه‌ی باڵاخانه‌كانه‌وه‌یه و نغرویه له
خۆبایبوون و كوێر و نه‌دیده‌یه به‌ر پێی سبه‌ینێ وه‌كو ئه‌مڕۆی دووباره
ده‌كاته‌وه.
ئیتر ئازیزم بۆ مه‌رگ له‌ناو ژیانمان هاوڕێ نه‌بێت، ده‌ست له
ملان به تاسوقه‌وه نه‌چین له‌ته‌کی بۆ ژووان .
خوازیاربووم له ئاسمانی
مه‌رگێکی بێپێنه، بێدیوار و بێژوور و بێ‌سنوور كۆچم كردایه ، گیانم تێكه‌ڵ خاك و
وزه‌م بۆ سه‌وزه گیایه‌یك بووایه، هێزم به به‌رخێك ببه‌خشایه، خوێنم
ئاوێزانی سه‌رچاوه‌ی كانی بووایه له‌ته‌ك تینی هه‌تاودا به هه‌ڵم بووایه،
به ورشه‌ی بارانی سه‌ر خاكی گۆڕم، ڕوحم له‌ته‌ك بۆنی شیله قوڕدا مه‌ست
بووایه، نائاسووده‌م مه‌رگه‌م زۆر دواكه‌وێت به‌ڕاده‌ی دواكه‌وتنی نه‌مانی
مرۆڤایه‌تی ڕوخسارم گران بێت، مرۆڤ زۆر له مێژه شوێن پێی قورسه و سێبه‌رگران
له‌ناو سروشتدا له مه‌رگی ژیاندایه، سروشت بۆ تۆڵه‌ی خۆی چه‌ندین جار وا له
بۆسه‌دایه.
من ده‌مه‌وێت ژیانم ڕزگار و ڕه‌های ناو تابۆكانی مه‌رگم بكه‌م،
پێمخۆشه مردنم وه‌كو ژیانم بێده‌نگ نه‌بێت پڕ ئاژاوه و خه‌بات بێت،
حه‌زده‌كه‌م مردنم به‌بێ كۆبونه‌وه و بێ‌ئازار نه‌بێت، وه‌ك ژیانم پڕ
ئه‌شكه‌نجه بێت، حه‌زناكه‌م مردنم چه‌ساوه و بێده‌نگ و بێنوزه بێت چه‌شنی
ژینم. من ده‌مه‌وێت جوانی ببه‌خشمه‌وه به مه‌رگه‌م وێنه‌ی نوێ بێت بۆ بوونم پڕ
زار و زه‌یاڵه‌ی و هاژه‌كه‌م، له‌ناو تابوت و دوا ساتدا ڕه‌نگه‌كانی بێده‌نگی و
خامۆشی كاڵتر بكه‌م به سه‌وزبوونه‌وه‌ی گیایه‌ك ئاسمانی تلیسماوی كه‌م .
ده‌مه‌وێت مه‌رگم گه‌رمتر له باوشی دایکم توندتر له ده‌ستڕازه‌ی منداڵیم
ڕونتر له گزنگی به‌یانی به ئامانجم شه‌ته‌ک بده‌م ،با مه‌رگم له گه‌ڵ خور و
مانگدا له گه‌ڵ گوڵ و گڵ‌دا له گه‌ڵ گشت سروشتدا ئاوێزان بن بۆ په‌یمانی
ئاشتبونه‌وه گیانم به قوربان بن.
به‌ڵام ئه‌فسوس له‌و دیمه‌نه بێبه‌ش
كرام، چونكه هێشتا زیندووم بۆ مردنێكی تر پێشكه‌ش كرام. ئه‌فسوس و ئه‌فسوس،
مه‌رگم به ژیانی دابڕانی داماو كرا، له به‌هه‌شتی ژیانی مه‌رگێك له‌ته‌ك
ئێوه دوره‌ده‌ست كرام، ژینم زۆر له به‌رزی گیانی (شاپوور) نزم فڕكرا.
بۆیه
هاوڕێم پێمخۆشه كاتێك که من مردم، ببینم ناخه‌وێت، خامۆش نابێت، مانده‌گرێت،
چه‌شنی ژیانم هاوخه‌بات بیت، ناڕازی بیت، له چاره‌نووس پڕگومان بیت، كۆڕی مردنم
گه‌رمكه‌ی وه‌ك زه‌ماوه‌ند، وه‌ك خۆپیشاندن له پێشه‌وه‌ی پێشه‌نگیدا ده‌نگت
به‌رز که‌یت.پێمخۆشه ببینم چۆن ڕه‌نگت سوور هه‌ڵده‌گه‌ڕێ و چاوت سووره، له
حه‌ژمه‌ت كۆچی مندا داماو نابێت هه‌ڵده‌په‌ڕیت، یاسا شكێن، ڕێسا شكێن، بۆنه‌م
به‌رز ڕاده‌گری، به‌ڵام نه‌كه‌ی، سه‌د جار نه‌كه‌ی هه‌ڵه بكه‌یت بۆ ژیانی
نامۆكراوم بگریت، له ژوانی من و مه‌رگدا یه‌قه‌م بگریت. چونكه من له‌ته‌ك سروشت
وا له ژوانی نوێبوونه.
* مه‌به‌ست له‌یره گیان له ده‌ست دانی زۆرێک له
تێکۆشه‌رانی کۆمۆنیسته که ئه‌ندام بوون له ڕه‌وتی کۆمۆنیست وئه‌و
ڕێکخراوانه‌ی تر که ناو وێنه و بۆنه‌شیان له یاد کراون ((کامروز، سلاح ، نزیر
،ارسلان،نازم ،شاپور، گیانی له ده‌ست دانی هاوڕیانی شورا له عنکاوه...چه‌ندین
تر))
سوپاس، ئه‌ی کۆتره خوێن شیرینه‌کانی ته‌نهایی
که ساتێ هێلانه‌کانی ته‌نهایتان چۆڵ نه‌کرد و
به‌سه‌ر گومه‌زی بێتاقه‌تیه‌کانمه‌وه [......]
لێرە لەو بەر هەیوانی گومڕاییەدا
لەو كوشتارگەی شەڕاب‌و
خنكاندنی بادەدا
بە كۆشێك پەڕسێلكەوە چی دەكەی [......]
بابە گیان، زۆر دەمێكە نامەم بۆ نەنووسیووی. واتا نووسییوویشمە بەڵام بۆم نەناردووی. هێشتا لەسەر مێزەكەمدا دوو نامە دانراوە كەلەسەر هەردووكیان ناونیشانی تۆم لێنووسیووە، بەڵام هەمیشە بیرم لەوە كردۆتەوە كەپێویستە [......]
ئەوانەی لەسەر سوچی كۆڵانەكە ، بۆم وەستا بوون ، چی‌یان لێهات ؟؟ [......]
رازی بوین به خه‌م..
به کۆڵ هه‌ڵگری غه‌ریبی و ماته‌م ! [......]
خەونامە بریتی یە لەم خەونانەی كە شەوانی تەنیاییم بینیومن زۆرێك لەم [......]
تۆ هاتی و دڵم کرده سفره بۆت
تۆ ناوه‌خت هاتی و سفره‌م خاڵی بوو [......]
داگیركاری وڵاتان لە لایەن (ئالێكساندەری ماسێدۆنی)یەوە، سنوورە جیۆگرافیا سیاسییەكانی جیهانی دێرین تێكشكێندرا و بڵاوكردنەوەی ژیانی هۆشەكی و [......]
بڕانه‌وه‌ی بوونی مرۆڤ و تراجیدیای ئه‌م بوونه له‌گه‌ڵ کۆتایی هێنانیدا دێته‌کایه‌وه.مرۆڤ بیه‌وێ و نه‌یه‌وه‌ێ بوونێکی تراجیدی هه‌یه.ئه‌مه‌ش له ناوه‌ڕۆکی بوونیدایه و ناتوانێ بیگۆڕێت. [......]
مرۆڤایه‌تی به‌گشتی و مه‌عریفه جیاجیاكانی عه‌قڵ به‌تایبه‌تی هه‌میشه كاریگه‌ر بووه له‌سه‌ر خولقاندنی كارێك له‌چاو كارێكی تردا [......]
© 2006- 2010 Ledwan.NET HomePage | Designed & Hosted by DeSian